📚ناوی کتێب: شەوخۆش ورچە چکۆل
💎مژار: چیرۆک بۆ منداڵان
📝 نووسەر: فڕانک ئەش
🖊وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی
🖍وێنەکێش: چنوور شەعبانی
🖨وەشانخانە: مادیار (تیتل و بیبل)
"فڕانک ئەش" لە نووسەرانی بە توانای ئەدەبیاتی منداڵانە. لە چیرۆکی "شەو خۆش ورچە چکۆل" دا بە خوڵقاندنی فەزایەکی فانتیزیک دەیهەوێ پێوەندی بەینی دایک و منداڵ لەچوارچێوەی چیرۆکدا بگێڕێتەوە. جودا لەوە لەو چیرۆکە دا باسی یەکێک لە خوو خودەکانی بەشێک لە بوونەوەران کراوە. ئەو بەشە لە بوونەوەران ژیانیان وەک ژیانی بوونەوەرەکانی دیکە ئاسایی نییە و لە ژیانی ئەواندا هەموو ساڵێک شتێک دووپات دەبێتەوە بە نێوی "خەوی زستانە". ورچ و ژیشک و مار و زۆر بوونەوەری دیکە ساڵێ جارێک لەگەڵ بارینی بەفر و سارد بوونی کەشوهەوا تا خۆشبوونەوەی کەشوهەوا لە ساڵی داهاتوودا دەخەون. دیارە ناسینی ئەو بابەتانە بۆ منداڵان گرینگ و سەرنج راکێشە. نووسەری ئەو چیرۆکە ویستویەتی وێڕای ئەوەی چیرۆکێکی بەچێژ بۆ منداڵان دەگێڕێتەوە لە ڕێگای گێڕانەوەی چیرۆکەوە پەیوەندییەکی دروستی نێوان دایک و منداڵ لە چیرۆکەکەدا خراوەتە روو. باسی ئەو بوونەوەرانە کراوە کە لە زستاناندا دەچنە خەوەوە و تا بەهارێ وە خەبەر نایەن. لە لایەکی دیکەوە وەرزی زستان و تایبەتمەندیەکانی وەرزی زستان لە چیرۆکەکەدا باسکراون.
جودا لەو لایەنە، گرنگترین بابەتێک کە لە چیرۆکی شەوخۆش ورچەچکۆل دا هاتووە؛ شێوەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داخوازی منداڵانە کە هەم لە دەرووناسیدا و هەم لە فەلسەفەی پەروەردەی تازەدا یەکجار گرنگی پێ دەدەن. واتە منداڵان بەردەوام پرسیار و داخوازییان هەیە لە دایکوباوکیان.
بەڵان نازانن کام پرسیار و داخوازییان واقیع بینانەیە. لە ڕێگای خوێندنەوەی ئەو چیرۆکەوە منداڵان تێدەگەن چ داخوازییەکیان لە دایک و باوکیان بێ. دەزانن دایک و باوک ئەو خوازیانەی ئەوان وڵام دەدەنەوە کە ئیمکانی جێبەجێکردنی بۆ ئەوان هەیە. دوو کەسایەتی چیرۆکەکە ورچەکە و بەچکە ورچەکەن. بەچکە ورچ بەردەوام داخوازی لە دایکی هەیە. ئەو داخوازیانەی کە بە دایکی جێبەجێ دەبێ دانە دانە دایکی بەو پەڕی میهرەبانییەوە بۆی جێبەجێ دەکا. بەڵام لە شوێنێکدا کە داخوازییەکی خەیاڵی دێتە ئاراوە، دایکی لەوێشدا بێ ئەوەی تووڕەبێ و منداڵەکەی ئازار بدا، حەول دەدا بە ڕێگایەکی دروست منداڵەکەی تێبگەیەنێ کە ئەو داخوازییەی ئەو داخوازییەکی واقیع بینانەو دروست نییە، بۆیە ئەو چیرۆکە لە باری پەیوەندی بەینی دایک و منداڵەوە و بۆ تێگەیاندنی ئەوەی کە منداڵ چۆن داخوازەکانی خۆی بخاتە ڕوو گرینگ و سەرنج راکێشە.
ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
👇
www.madyarpub.com
facebook.com/MadyarPub1
instagram.com/madyar.pub
instagram.com/titl.bibl.Pub
https://t.center/MadyarPub