View in Telegram
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚کتێب: هەزار ئەشکەوت «چاپی دووهەم» 💎مژار: ڕۆمان 📝 نووسەر: عومەر مەولوودی 🖨وەشانخانە: مادیار ڕۆمانی هەزار ئەشکەوت یەکێک لەو ڕۆمانه بەهێزانەی ئەدەبیاتی کوردییه که تا ڕادەیەک دەکەوێته خانەی ئەدەبی ڕێئالیستی و لە ژێر کاریگەری حەمەدۆک-ی یاشار کەماڵ دایه. به پێی بیر و ڕای ڕەخنەگران، ڕووداوەکانی ئەم ڕۆمانه نیزیکایەتیان لەو ڕووداوانەی بەسەر حەمەدۆک دا هاتوون، هەیه؛ بەڵام بێ ئەوەی دووپاته کرابنەوه. حەمه، قارەمانی سەرەکی ئەم ڕۆمانه، زۆر له حەمەدۆکی یاشار کەماڵ دەچێ و کەوێ له خەجیجه... قارەمانەکانی ئەم کتێبه، قارەمانی خۆماڵین و بەشێک له ژیان و مێژووی کۆمەڵگای کوردەواریمان سەر لە نوێ بو دەنوێننەوه؛ بۆیه دەکرێ هەوڵەکانی نوسەر لەمەڕ نواندنەوی سەرلەنوێی قارەمانەکان و ڕووداوەکان وەک هەوڵێکی ئازادیخوازانەی نەتەوەیی و خەبات دژی زۆرداری چینایەتی باس بکرێن. ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇 www.madyarpub.com   facebook.com/MadyarPub1 instagram.com/madyar.pub instagram.com/titl.bibl.Pub https://t.center/MadyarPub
Telegram Center
Telegram Center
Channel