بڵاوگەی کتێبی ماد/پخش کتاب ماد

Channel
Books
News and Media
Education
Social Networks
KurdishIranIran
Logo of the Telegram channel بڵاوگەی کتێبی ماد/پخش کتاب ماد
@madbook2019Promote
532
subscribers
624
photos
11
videos
260
links
Instagram:maad_book1 کتێبی ماد سنە 00989933200899
To first message
Forwarded from اتچ بات
📚کتێب: دیوانی پیرەمێرد
💎مژار: شێعر
📝 شاعیر: مامۆستا پیرەمێرد
🖨وەشانخانە: مادیار


پیرەمێرد یان حاجی تۆفیق بەگ ناوی تەواوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە.
شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو، لە سلێمانی لەدایک بووە و لە لاویدا زانستی ئایینی لەوێ خوێندووە.
پیرەمێردیش بەو دەستوورە ھەر وەکوو حاجی قادری کۆیی و نالی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر، مزگەوت بە مزگەوت و شار بە شار گەڕاوە و لە ھەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە، پاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی سلێمانی گەڕاوە و ئەوسا ڕووی کردووەتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە ١٨٩٨دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلێژی یاسا دەخوێنێت و لە حکوومەتی دەوڵەتی عوسمانیدا لە چەند پلەی میری و سیاسیدا دادەمەزرێت.
لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٥ و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی ھەر لەوێ خەریکی کاری وێژەیی و ڕۆژنامەوانی دەبێت.
پیرەمێرد تا دواھەناسەی ژیانی بە ڕۆژنامە و نووسینەوە خەریک بووە، تا لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٠، بەرامبەر بە ٤ی ڕەمەزانی ١٣٦٩ی کۆچی، لە شاری سلێمانی لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دواییکردوە. لەسەر خواستی خۆی لە گردی مامەیارە، ئەوەی جاران مەڵبەندی ئاھەنگگێڕانی جەژنی نەورۆزی بوو، بەرامبەر بە ئەرخەوانەکانی گردی سەیوان بووە، لەوێدا نێژراوە.

ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇


www.madyarpub.com
 
facebook.com/MadyarPub1

instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

t.center/MadyarPub
📚کتێب: مێشک-زەین
💎مژار: زانستی
📝 نووسەر: پۆل تاگارد
🖊وەرگێڕ: د. ئاران ئەمینی
🖨وەشانخانە: مادیار


بابەتی کتێبی مێشک-زەین شیکردنەوەی زەینە. ڕێبازی ئەو شیکردنەوەیە زانستییە. ئەو بوارە زانستییەی کە شرۆڤەی زەین دەکات پێی دەگوترێت زانستی ناسینی. زانستی ناسینی بوارێکی نێوان-لقییە کە لە زانستی کۆمپیوتەر، زانستی دەماری، دەروونناسی، مرۆڤناسی، زمانناسی، فەلسەفە و تا ڕادەیەک لە ئابووریناسی و کۆمەڵناسی پێکدێت. پۆل تاگارد نووسەری ئەم کتێبە لە کەسانی پێشەنگی بواری زانستی ناسینییە. هەوڵەکانی ئەو لە ئاراستەی یەکخستن و یەکپارچەکردنی بوارە پێکهێنەرەکانی زانستی ناسینین و لەم کتێبەشدا هەوڵ دەدات چوارچێوەیەکی یەکخراوی چەندئاستی بۆ شرۆڤەی زەینی مرۆڤ پێشکەش بکات.

لەم کتێبەدا ڕووبەڕووی چەندین پرسی زۆر سەرنجڕاکێش دەبینەوە، وەک ئەوەی کە چۆناوچۆن زەین لە دەرەوە زانیاری وەردەگرێت و وێنا یان خەیاڵ لە زەینی مرۆڤدا چۆن دروست دەبێت؟ چۆن چەمکەکان بە تایبەت چەمکە دەرهەستەکان لە زەینی مرۆڤدا دروست دەبن؟ ئایا هەست و سۆزەکانی ئێمە لە بەشی مەنتقیی زەینی ئێمە جودان؟ چۆن هەست و سۆزەکان لە مێشکدا پێکدێن؟ مێشکی مرۆڤ چۆن توانایی بەرهەمهێنانی زمان پەیدا دەکات؟ ئیرادەی ئازاد چییە؟ ئایا ئیرادەی مرۆڤ ئازادە یان نا؟ پەیوەندیی ئاگامەندی و مێشک چۆناوچۆنە؟ ئایا داهێنەری پێکهاتەیەکی هەیە و مێشک چۆن کردار و ڕەوتی داهێنەرانە ساز دەکات؟ خود چییە و بەشە پێکهێنەرەکانی لەناو زەیندا‌ چین؟
www.madyarpub.com
#بڵاوگەی_کتێبی_ماد
ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
Forwarded from اتچ بات
#بەرهەمە_نوێیەکان

«گەنجی سەربەمۆر بەرگی ۵ و ۶»
ئەحمەد بەحری
چاپەمەنی: سەرای هێمن
بڵاوگە: ناوەندی ماد

وا وێده‌چی کاک ئەحمەد بەحری یەکێک له دوایین‌ كه‌سانی ئه‌و كاروانه‌ بێ كه‌ هه‌تا ئێستا له‌ بواری جۆربه‌جۆری به‌یتی موكریان‌دا كاریان كردووه‌. ئه‌و هه‌ل‌ومه‌رجه‌ی بەڕێزیان له‌ودا بۆ به‌یت ده‌ستی داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م، سه‌رده‌مێكی غه‌ریبه. ده‌ورانی ئه‌و ژانره‌ ده‌مێكه‌ به‌ سه‌ر چووه‌. ده‌ردی «بێگانه‌ بوون له‌ خۆ» خه‌ریكه‌ بن‌وبنه‌وانی هه‌رچی ڕابردووه‌ هه‌ڵده‌ته‌كێنێ. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئێمه‌ پێمان ناوه‌ته‌ دنیایه‌كی نوێ، به‌ڵام به‌ كه‌م‌ترین توێشه‌ی ڕابردووه‌وه‌. کاک ئەحمەد له «گەنجی سەربەمۆر»دا به‌ دوای ئەوەوە نیه له‌ نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و ڕووداوانه‌ بكۆڵێه‌وه،‌ یان بۆچوونی مێژوویی نووسه‌ران بخاته چوارچێوەی‌ ئه‌م كاره‌وه‌. ئەو ویستوویه‌ ئه‌و ده‌قانه‌ به‌ وردی بپشكنێ و ئه‌وه‌ی پێویسته‌ وه‌ک په‌راوێز لێیان زیاد بكا. خوێنەری بەرگەکانی ۵ و ۶ی زنجیرەکتێبی «گەنجی سەربەمۆر» دەتوانێ دەستی وە دەقە جۆراوجۆرەکانی بەیت‌گەلی «ناسر و ماڵماڵ»، «کەڵ و شێر»، «جوولەکان»، «لەشکری»، «ئاڕەحمان‌پاشا»، «ڕاوی سەلیم‌بەگ»، «کانەبی و نەعمان»، «کانەبی خوازێ» و بەندەکانی «ئازیزه» و «پایزه» و «سوارۆ» و «ئایشێ‌گوڵ» و هەروەها کۆمەڵێک حەیران‌ڕا بگا.
 

#بڵاوگەی_کتێبی_ماد
ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
پۆست مۆدێڕنیسم
سەتار ڕەحیمی
بڵاوگەی ماد


”مرۆڤ نشتەجێ زمانە ، بەدەر لە زمان هیچ شتێك بوونی نییە”
زمان پێناسە و بەردی بناغەی كۆمەڵگایە،زمان تەنیا كەرەستەی پەیوەندی نێوان كۆمەڵگا نییە،بەڵكوو هەموو شتێكی مرۆڤە و لە دەرەوەی زمان خودی مرۆڤ و كۆمەڵگاش بوونیان بێ مانایە.
ئێمەی كوردی وەكوو گەلانی دیكە بۆ نواندنەوەی مێژوو و پێناسەی خۆمان دەبێت لەگەڵ خۆمان و جیهانی دەوروبەرمان و كۆمەڵگاكانی دیكەش پەیوەندی پێك بهێنین.زمانی كوردی وەكوو زمانێكی دەوڵەمەند كە زیاتر لە ٥٠میلیۆن ئاخێوەری لە جیهاندا هەیە،پێویستە لە هەموو بوارێكەوە لەگەڵ خۆی و جیهانی دەوروبەر پەیوەندی پێك بهێنێت و بە كەڵك وەرگرتن لە زانستی نۆی خۆی گەشە پێ بدات و باڵای هەڵكێشێت.ئەم كتێبە دەلاقەیەكە بۆ ئەو ئەركە پیرۆزە
https://t.center/madbook2019
Forwarded from اتچ بات
#بەرهەمە_نوێیەکان

«پشتێندی بەقوڵاپ»
نووسەر: لەیلا نوورانی
چاپەمەنی: سەرای هێمن
بڵاوگە: ناوەندی ماد

کۆمەڵە‌چیرۆکی «پشتێندی بەقوڵاپ»، پێک‌هاتوو له ١٠ کورتەچیرۆک، یەکەمین کتێبی چاپ‌کراوی خاتوو لەیلا نوورانی‌یه. ئەم کۆمەڵەچیرۆکە تێمێکی ژنانەی هەیە و لە کەش‌وفەزایەکی تایبەت‌دا، لە ژیان و نەهامەتی‌یەکانی بە ڕوانگە و  زمانی ژنانەوە دەدوێ و بەردەنگی خۆی هان دەدا هاوڕێ‌یەتی بکا. دکتور هاشمی ئەحمەدزادە لە بەشێک لەو پێشەکی‌یه‌ی کە بۆ ئەم کارەی نووسیوە، دەڵێ:

ئەگەر چیرۆکی کورت، گێڕانەوەی چڕی ئەدەبی‌یانەی بەسەرهاتێکی وێنەئاسا بێت و لە سەردەمانی گرفتە بەربڵاوە کۆمەڵایەتی‌یەکان‌دا ڕەنگ‌دانەوەی هەل‌ومەرجی مۆدێڕنی ژیان بێت و برینی نامۆیی و تەنیایی و بێ‌دەرەتانی مرۆڤەکان سارێژ بکات، ئەم کۆمەڵە‌چیرۆکەی بەردەستت ئاوێنەیەکی گیرفایی زەریفی خانمە وەگێڕیکی توانای موکریانی‌یە کە لەسەر "داشامەجید " و " ناڵەشکێنەوە" دە کۆڵانی کۆمەڵگەی کوردەواریی گرتووە و بە تیشکی دووربڕی چاولاوێنەوە  یاریی گێڕانەوە بە وشەی ڕەسەن و خەزێنەی دەستەوشەی شاراوەی هەمبانە زێڕینەکەی ژنی موکریانی دەکات و هێدی هێدی بە سیحری داڕشتنەوەی وشەکان بەسەرهاتی چرکەساتە  قەیرانی‌یەکانی ژیانی تاک‌وتەرای کۆمەڵگەت لێ دەکات بە تابڵۆگەلی ڤانگۆکی‌یانە و تۆش سەرمەست لە هاڵاوی ڕەنگ و نیگاری هێڵ و بۆنی کۆڵان و دەنگی هەناسە و ڕەنگی ڕوخسار هیچ ناکەی جگە لە ڕاگرتنی هەناسەت لە سینگ‌دا و، چاوەڕوانیی سەفەری کورت، بەڵام پڕ لە هەیەجانی ئەزموونی خوێندنەوە و فەنابوون لە پەڕجووی بێ‌دەنگی گێڕانەوەدا.
ئاسۆی چاوەڕوانی‌یەکانت بەرز و نەوی دەبنەوە و لە نێوان دونیا جیاوازەکانی گێڕانەوەدا دێی و دەچی و پرسیارەکانی زەینت بێ‌پەرسیڤ دەهێڵییەوە تاکوو لە خوێندنەوە بەردەوام بی.

(د. هاشم ئەحمەدزادە)


#بڵاوگەی_کتێبی_ماد
ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
📚کتاب: زارا
💎موضوع: رمان
📝 نویسندە: محمد قاضی
🖨انتشارات: مادیار 


من خود بارها در آن جا رقصیده ام،
براستی, زارا جان، اگر بدانی که در آن روزها پیراهن های رنگارنگ دختران و لباس های گوناگون و قشنگ پسران در میان آن گل های زیبا و آن لاله های خوشرنگ کوه چه منظره زیبا و جالب توجهی تشکیل می دهند از خود بی خود می شوی و از فرط حیرت و تحسین زمام اختیار از دست می دهی،
در آن جا است که عشق های ساده و بی غل و غش روستایی با همه زیبایی ها و لذت بخشی های طبیعی خویش به وجود می آیند،
در آن جا است که چهره ها یا از عشق یا از شرم و حیا رنگ لاله های کوهی به خود می گیرند!
در آن جا است که قادرها عاشق زاراها می شوند و پشت پا به زندگی و به هست و نیست خود می زنند!.....

https://t.center/madbook2019


سایت
www.madyarpub.com
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚کتێب: دەنگبێژەکانم
💎مژار: هونەر
📝 نووسەر: مەمەد ئوزوون
🖊وەرگێڕ: ئیبراهیم شێخ شەرەفی
🖨وەشانخانە: مادیار


“مەمەد ئوزوون” لە ڕێگەی ئەم کۆمەڵە وتارەوە دەپەڕژێتە سەر کۆنترین شێوازی گێڕانەوەی مرۆڤ کە ئەدەبیاتی زارەکییە. ئەو ئەدەبیاتەی لە هۆمیرۆسەوە دەست پێدەکات و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان بەردەوامە....
ئوزوون لە ڕێگەی حیکایەت و بەسەرهاتی دەنگبێژەکانییەوە، دەمانباتە ناو دونیای پڕ لە جۆش و خرۆشی گێڕانەوەی زارەکی و لەگەڵ کـلام و لاوک و بەیت و داستانە دێرینەکاندا، پەلکێشی گەشتێکی سێحراویمان دەکات. گەشتێک کە لە ڕێگایەوە کاریگەری ئەو شێوازە سادە و ڕەوان و پاراوەمان لە سەردەمێک لە سەردەمە سەختەکاندا نیشان دەدات کە لەلایەکەوە تاکە سەرچاوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤی کورد بووە لەگەڵ زێد ونیشتمانی خۆی و لەلایەکی تریشەوە ڕۆڵی ئەو ژانرەمان دەخاتە بەرچاو بۆ پاراستنی پەیڤ و زمانی کوردی، لە ڕۆژگارێکدا کە ئەو زمانە قەدەغە کراوە و لەبەردەم گەورەترین هەڕەشە و مەترسی لەناو چوون و سڕینەوەدا بووە.
لەوان چاخاندا، کلام و گێڕانەوە بوون بە مەرهەمی دەردەکانی مرۆڤ، بوون بە پارێزەری پەیڤ و زمان.



www.madyarpub.com


instagram.com/madyar.pub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
📚کتاب: زارا
💎موضوع: رمان
📝 نویسندە: محمد قاضی
🖨انتشارات: مادیار 


من خود بارها در آن جا رقصیده ام،
براستی, زارا جان، اگر بدانی که در آن روزها پیراهن های رنگارنگ دختران و لباس های گوناگون و قشنگ پسران در میان آن گل های زیبا و آن لاله های خوشرنگ کوه چه منظره زیبا و جالب توجهی تشکیل می دهند از خود بی خود می شوی و از فرط حیرت و تحسین زمام اختیار از دست می دهی،
در آن جا است که عشق های ساده و بی غل و غش روستایی با همه زیبایی ها و لذت بخشی های طبیعی خویش به وجود می آیند،
در آن جا است که چهره ها یا از عشق یا از شرم و حیا رنگ لاله های کوهی به خود می گیرند!
در آن جا است که قادرها عاشق زاراها می شوند و پشت پا به زندگی و به هست و نیست خود می زنند!.....


آدرس انتشارات مادیار در فضای مجازی👇


سایت
www.madyarpub.com

فیسبوک:
facebook.com/MadyarPub1

اینستاگرام:
instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

تلگرام: 
t.center/MadyarPub
Forwarded from Weşanxaney Madyar
بۆ ئاگاداری سەرجەم خوێنەران و هۆگرانی کتێبی کوردی و هاوڕێیانی وەشانخانەی مادیار

لێرەوە ڕایدەگەیێنین ئەمساڵ وەشانخانەی مادیار  بەشداری سی و چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران نابؽت،
هیوادارین پێشانگاکانی داهاتوو له دۆخێکی هێمن، و پڕ لە هیوا بەڕێوە بچێت و ئێمەش بتوانین پێشوازی له هەنگاو و نیگاکانتان بکەین و وەک هەمیشە وزەبەخش و ورەبەخشمان بن بۆ بەرداوەمی له ئیش و ئەرکەکانمان.




ئادرێسەکانی وەشانخانەی مادیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان👇

ماڵپەر
www.madyarpub.com
 
فەیسبوک:
facebook.com/MadyarPub1

ئینستاگرام:
instagram.com/madyar.pub

instagram.com/titl.bibl.Pub

تێلێگرام:
t.center/MadyarPub
«گەنجی سەر بەمۆر»


کاک ئەحمەد بەحری، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی بواری وێژە و کەلتووری موکریان، تاکوو ئێستا ۹٤ بەیتی کۆ کردۆتەوە کە دوای قرت کردنی دەقە ناتەواوەکان، کۆی دەقەکانی لە دووتوێی ۱۲ بەرگ‌دا گونجاندووە. لە یەکەم‌هەنگاوی بڵاوکردنەوەی بەرگەکانی یەکەم تا چوارەم‌دا، سەرجەم ۱٤ بەیت بە ٨۱ دەقی جیاواز لە ۲٦۱٨ لاپەڕەدا لەلایان بڵاوکەرەوەی "سەرای هێمن"وە لەگەڵ CD .

ئەرکی بڵاوکردنەوە ئەم چوار بەرگە لە ئەستۆی «#بڵاوگەی_کتێبی_ماد»ە.

#بڵاوگەی_کتێبی_ماد
ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
📚كردها در سوريه

اين كتاب از سهم تعيين كننده در سوريه از دوره قوميت (١٩٢٠ - ١٩٤٦) تاكنون برخوردار است. ژوردي تزل از يك سو با اجتناب از اتخاذ رويكردي ذات گرايانه، تحليلي عالي، پيچيده و برخي اوقات پارادوكسيكال را از مفصل بندي هويت هاي قبيله اي، محلي،منطقه اي و ملي و از طرف ديگر شكل گيري يك آگاهي كردي - اقليتي را در مقابل انسجام ناسيوناليسم عرب در سوريه ارائه مي نمايد.
تژار با استفاده از مدارك منتشر نشده به ويژه در ارتباط با دوره قوميت (اسناد فرانسوي و روزنامه هاي كردي) و تئوري جنبش اجتماعي به تحليل دلايل پس پشت <استثناي> سوريه در درون حوزه سياسي كردها مي پردازد. به رغم محروميت <كرديت - كردبودن> در حوزه عمومي.خصوصا بعد از سال ١٩٦٣، كردها در سوريه از رويارويي مستقيم با قدرت مركزي احتراز و با در پيش گرفتن استراتژي مبني بر <تقيه>در ميان خود به ترويج اشكال هويتي كه ايدولوژي رسمي را به چاله مي كشيد دستيازيدند. اين كتاب پويش هاي منتهي به انسجام و تحكيم كردي در سوريه معاصر را بررسي مي نمايد.
#بڵاوگەی_کتێبی_ماد

ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
#بەرهەمە_نوێیەکان
📚کتێب: تێگەی کات
💎مژار: فەلسەفە
📝 نووسەر: مارتین هایدگەر
🖊وەرگێڕ: هێمن حەیدەری
🖨وەشانخانە: مادیار
🎁بڵاوگە: ناوەندی ماد

بیرکردنـەوەی هایدگەر بــەردەوام هەوڵی داوە لە جۆری بیرکردنەوەی زانسـت و مێتافیزیکی نەریتی لابدا. هایدگەر پێی وایە پرســی کات لە یەزدانناسی و مێتافیزیک و زانستدا بە ڕادەیەکی بەرچاو لە ڕسکی خۆی ترازاوە و بە شێوەیەکی ساختە لە بیرۆکەدا و لە  قالبی چەمک و گریمانەدا ڕچاوە. هایدگەر بە لێکۆڵینەوەیەکی بەرهەست [/ konkret ] هەوڵ دەدا لەو نەریتە ڕابوێرێ و بگەڕێتەوە بۆ ڕووداوی ڕسکانی کات وەک خۆی. لەو  پێناوەدا ڕوو دەکاتە شیکردنەوەی خەسڵەتی کاتایەتیی دازاین. بەو پێیە، ئەوەی لە ئاکامدا  دێتە ئاراوە دیاردەناسـیی دازاینە. ئەوەی دیاردەناسیی دازاین هەڵوێستەی لەسەر دەکا  چۆنیەتیی بەسەرهاتی دازاینە، بەسـەرهاتێک کە ئێمە وەک مرۆڤی سەردەم ئەگەرچی  قەت لێی نەبووینەتەوە و هەمیشـە بەوەوە بووین بەڵام گەلێک لێی غافڵ ماوین. (له پێشه‌کیی وه‌رگێره‌وه)

#بڵاوگەی_کتێبی_ماد
ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
#بەرهەمە_نوێیەکان
📚کتێب: سوورگوڵ خان ۴
💎مژار: چیرۆک بۆ مناڵان
📝 نووسینەوەی : سەلاح پایانیانی
🖊نیگارکێش: ژاڵە یووسفی نژاد
🖨وەشانخانە: مادیار  «تیتل و بیبل»
🎁بڵاوگە: ناوەندی ماد


کتێبی منداڵانەی "سوورگوڵ خان" لە لایەن [مادیار] وە چاپ و بڵاو کراوە.
ئەم کتێبە دوو حەقایەتی منداڵانەی لە خۆ گرتووە؛

١.سوورگوڵ خان
٢.دەنکە هەنار

ئەم حەقایەتانە بەشێکن لەو کۆمەڵە چیرۆکە فۆلکلۆرییانەی فەرهەنگ‌نووسی کورد "سەلاح پایانیانی" کە لە زاری داپیرانی موکریانی گرتۆتەوە.

 
ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
کاردۆخ
ئارەش نووری
کتێبی فێرکاری موسیقا



#بڵاوگەی_کتێبی_ماد
ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
قوڕئانی پیرۆز
تەڕجەمەی کوردی
کمال الدین مدرسی



#بڵاوگەی_کتێبی_ماد
ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
Forwarded from بڵاوگەی کتێبی ماد/پخش کتاب ماد (Mad Book Distribution Center ناوه ندی بڵاوکردنه وه ی کتێبی ماد)
زۆربەی مرۆڤەکان کاتێک دەگەنە ئاکامی ژیانیان و ئاوڕێک لە ژیانی ڕابوردوویان دەدەنەوە، ئەودەم تێدەگەن کە سەرتانسەری ژیانیان وەک ڕێبوارێک هاتوونەتە نێو جیهان و بە سەرسووڕمانەوە بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو شتانەی لە تەنشتیاندا بێباك لێیان گوزەراون و چێژیان لێ وه‌رنه‌گرتوون، ڕێک هەمان ژیانیان بووە کە هەموو کات و تێکۆشانەکانیان بۆ بەدەستهێنانیان تەرخان کردبوو. ئاخ چەندە لە مرۆڤەکان تەنها ئەو کاتەی کە لە ئامێزی مەرگدا دەحەسێنەوە گوتبێتیان: "هەر هیوا و ئاوات مرۆڤیان هەڵخه‌ڵەتاند! ئاخ چەندە بوونەوەرێکی تەماکار و چاوبرسییە ئەم مرۆڤە!" هەر خۆشحاڵی و ڕەزامەندییەک بە دەست دێت، ڕەگەزی حەز و ئاواتەکانی تری لەگەڵدایە، چوونکە خولیا و ئاواتەکانی ویستی مرۆڤ ئاکامی نییە و بێبڕانەوەیە. ڕاستی، هۆکاری چییە؟ هۆکاری واقیعی ئەم شتە زۆر ساکارە، ئەویش ئەوەیە کە ویست، وەک ئەمرێکی سرشتی و بنەڕەتیی، سەرۆکی گشت جیهانە: هەموو شتێک پێوەندی بە ویست و خواستەوە هەیە‌. هەر بۆیە هیچ شتێک بە تەنیا ناتوانێت ئەو ویستە ڕازی بکات، مەگەر کۆی جیهان، ئەویش بێکۆتاییە.

ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
کتێبی"شەنگەسوار" بریتییە لە سەرجەم بەرهەمەکانی سوارەی ئێلخانی‌زادە، بە شێعر و پەخشانەوە.
له ڕاستی‌دا حاجی عومەرئاغا ئێلخانی، برا گەورەی کاک سوارە، بە کۆکردنەوەی بەرەبەرەی شوێنەوارەکانی توانی هەنگاوێکی پتەو هەڵێنێتەوە و کەلێنێک لە دنیای پڕ کەلەبەری ئەدەبیاتی پێ پڕ بکاتەوە.
ئەم بەرهەمە ئاوێنەیەکی باڵانوێنە بۆ نیشان‌دانی بڕشتی بیر و هەڵوێست و قەڵەمی سوارە و تێیدا ڕوون دەبێتەوە وەک چۆن لە شێعردا بەڕاستی داهێنەرە، لە پەخشانیش‌دا جێ‌پەنجەی دیارە. پەیدا بوونی ڕەوتی شێعری نوێ لە کوردستانی ئێران وەکوو بزووتنەوەیەکی ئەدەبی بوو بە قۆناخی وەرچەرخان و بێ‌گومان لە نێو سێ‌کوچکەی شێعری نوێ‌دا کە بریتی بوون لە: "سوارە" و "هاوار" و "چاوە"، درەوشانەوەی سوارە هەتا ئێستاش لە ترووسکەی خۆی نەکەوتووە.
سوارە کە خۆی لە ڕەوتی گۆڕان و داهێنان‌دا پێشەنگە، کتێبی شەنگەسواریش توانیویەتی ببێتە دیاردەیەکی شاز و دڵخواز.
ئەم کتێبە مامۆستا سەلاحەددین ئاشتی ڕێک‌وپێک و ئامادەی کردووە‍
#بڵاوگەی_کتێبی_ماد
ژمارە پێوەندی: 09933200899

http://instagram.com/maad_book1

https://t.center/madbook2019
کتاب «بهار کردی» راوی تاریخ سیاسی معاصر کردهاست؛ تاریخی کە مبارزەی کردها را برای اعاده¬ی حقوق و دولت‌شدگیشان روایت می¬کند. این کتاب با آغاز روایت خود از رویدادهای خیانت آمیز و بهرەکشی از کردها، داستان حیات سیاسی کردها را در قرن بیستم بازگو می نماید. رویدادهایی که در سالهای دهەی 80 میلادی به عملیات انفال مشهور گشته و به کشتار 182 هزار نفر در عراق و از جملە پنج هزار نفر طی فقط یک روز و ویرانی 4500 روستا ختم گردید. بخش دیگری از روایت این کتاب به تاریخ مبارزات سیاسی کردها در ترکیه می¬پردازد، مبارزه¬¬ی جدیدی که از سال 1978 و در نتیجه¬ی مبارزات حزب کارگران کردستان آغاز می¬شود. در نتیجه¬ی این دور جدید از مبارزه، تجاوزهای حکومت و سیاستهای نظامی دولتهای متعاقب ترکیه، منجر به آورارگی بیش از یک میلیون نفر از مردم شده است. مطالبات و خواستهای سیاسی کردها در سوریە نیز بخش دیگری از روایت این کتاب را شکل داده و به روایت تعریب و پاکسازی کردها در سوریە بە خاطر ابراز هویت کردی¬اشان می¬پردازد.
این کتاب از آن دست کتابهایی است که با تمرکز بر تاریخ چند دهه¬ی اخیر مبارزات کردها، به گونه¬ای پراگماتیستی پروراننده¬ی امید است، امید
More