View in Telegram
🔳 ئێمەی کورد و میراتی فەلسەفیی سوورەبەردی د.#ئیسماعیل_شەمس 🔃وەرگێڕان #پەرانتێز [1/2] ئەمڕۆ 8ی گەلاوێژ بەرانبەر بە 29ی ژوولای هاوکاتە لەگەڵ 833ی ساڵەی مەرگی تراژیکی "شەهابەدین سوورەبەردی" ناسراو بە شێخی ئەشراق، یا شێخی شەهیدە. بەمبۆنەوە کۆڕی یادکردنەوە بۆ ئەو لە تاران بەڕێوەچوو. چون "سوورەبەرد" کەوتوەتە پارێزگای زەنجانەوە لە ڕۆژمێری فەرمی ئێران ئەم ڕۆژەیان بە ڕۆژی زەنجانیش ناوناوە، لەوێش یادی سوورەبەردیان بەرز ڕاگرت. تا ئەو شوێنەی نووسەر شوێنی هەواڵەکانی گرتووە لە هیچ شوێنێکی کوردستان یادێک لە سوورەبەردی نەکرایەوە، ئەو وەک هەمیشە لەناو هاونەژادەکانی نەناسراو مایەوە. ئێستە ئیتر لەوەی سوورەبەردی کورد بووە و لە شاری سوورەبەرد کە لەو سەردەمە کوردنشین بووە و لە دایک بووە گومانێک نییه. بە پێی نووسینی ئێستەخری جوغرافی زانی سەدەی چواری مانگی، سوورەبەرد شارێکی چکۆلەیە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی کوردانە. ئێبنی حەقولیش سوورەبەرد بە شارێکی ئاوەدان و دانیشتوانەکەی بە کورد دەزانێت. شەمسەدین زەهەبی لە شێخ ئەبونەجیب، مامۆی شێخ ئەشراق کە ئەوی لە سەردەمی مناڵییەوە پەروەردە کرد بە ناوی عەبدولقادر ئەلسوورەبەردی ئەلکوردی یادی دەکاتەوە. ( ذهبی،39/167). پرسیاری سەرەکیی ئەم نووسینە پەیوەندی ئێمەی کوردە لەگەڵ میراتی فەلسەفی سوورەبەردی. گرنگی سوورەبەردی بۆ نووسەرانی کورد تەنیا بە هۆی لە دایکبوونی ئەو لە بنەماڵەیەکی کورد و لە ناوچەیەکی کوردنشین نییە، بەڵکوو لەبەر سیستمی فکری فەلسەفی ئەوە کە ئاکامی ئاویتەکردنی فەلسەفەی یونانی و ئیسلامی لەگەڵ فەلسەفەی "خوسرەوانی" و لەگەڵ بڕێک لە باوەڕە کۆنە ناوچەیەکان، میترایی و زەردەشتییە. بە وردبوونەوە لە چەمکە سەرەکییەکانی فەلسەفەی سوورەبەردی دەکرێ جێ پێی ئەوانە زیاتر لە هەر شوێنێکی تر لە فەرهەنگ و کۆمەڵگای کوردی بەتایبەت لە ئایینی ئیزدی و یارسان (ئەهلی هەق) بدۆزینەوە؛ بابەتێک بەداخەوە هەتا ئێستە کەمتر جێگای سرنجی توێژینەوانانی سووربەردی بووە. بەڕاستی بۆچی کۆمەڵگای کوردیی تا ئەم ڕادە لە سوورەبەردی نامۆیە؟ لە کتێبێکدا کە بە هەوڵی نووسەر به هاوڕێیەتی دە لێکۆڵەری دیار لەبارەی ڕەچەڵەکی سوورەبەردی و شیکەرەوەی بەرهەمەکانی ــ شەمسەدین شارەزووری ــ لەگەڵ مێژوو و فەرهەنگی کورد نووسراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ دەکرێت، [لەوێ[ بەم پرسیارەش وڵام دەدرێتەوە. بەڵام جارێکانێ دەبێ کێشەکە لە ئیدیۆلۆژیی‌بردەییدا ببینین. بەداخەوە توێژ و لایەنە فکریە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردی وەها لە ئیدیۆلۆژییە ڕەنگاوڕەنگەکاندا نغرۆن دەرفەتێکیان بۆ ناسینی مێژوو و فەرهەنگی خۆیان نییە. ئەگەر لە من بپرسن گرنگترین قەیرانی ڕۆشنبیریی کوردیی بە شێوازی تایبەت و کۆمەڵگای کوردستان بە شێوازی گشتی چییە؟ وڵامی من تەنیا یەک وشەیە: لاواز بیرکردنەوەی مێژوویانەیە. مەبەست لە مێژوویی بیرکردنەوە یان مێژوویی بینین تەنیا خوێندنەوە و نووسینی چەند کتێبی مێژوویی یان وەرگرتنی پسپۆڕیی و بڕوانامەی دکتۆرا لە بەشی مێژوو نییە، بەڵکوو پێناسه نەکردنی پەیوەندی ئەمڕۆ و دواڕۆژی خۆمانە لەگەڵ مێژوو. هیوادارم دۆستان و هاوڕێیانی لایەنە جۆراوجۆر فکریەکانی کۆمەڵگای کوردیی بە هۆی ئەم ڕەخنە ڕاشکاوە لە من دڵگیر نەبن و ئێزن بدەن پرسیاریان لێ بکەم بە ڕاستی میراتی سوورەبەردی و ئەویتر گەورەکانی کورد لە بوارەکانی فەلسەفە، فقە، عێرفان، زانست و.. کام شوێنیان لە بیرکردنەوەی ئەواندا هەیە؟ لە پڕۆگرامی فکری فەرهەنگی کام لایەن و حزبی سکۆلار و چەپدا سرنج دراوە بە میراتی فەرهەنگی کورد لە سەدەکانی ناوەڕاست؟ ئایا جگە لەمەیە سەدان کەسایەتی ناوازەی کورد وەک سوورەبەردیەکان و شارەزووریەکان و دینەوەریەکان و ئامێدیەکان و ئەشنەویەکان و گۆرانییەکان و وەک ئەوان تەنیا لەبەر ئەوەی بەپێی کات بەرهەمەکانیان بە زوانەکانی فارسی و عەرەبی نووسیوە لەبیر کراون و بەرهەمەکانیان لە چاپ نەدراون و ساق نەکراونەتەوە؟ ئەگەر ساقکەرەوە فارسزوان و عەربزوانەکان نەبوایەن ئایا ئەمڕۆ تەنانەت بەرهەمێکی سوورەبەردی لە بەردەستی ئێمەدا هەبوو؟ 🆔 @kurdistanname 🆔 @parantez_net
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily