مەلای دوانزدە عیلم بوو، بەڵام توانی بۆ هەمیشە مەزهەب لە خۆ دابتەکێنێت!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوکات لە میراوە مەلا بوو،
#کۆمەڵە هێشتا تێکۆشانی رێکخراوەیی خۆی ئاشکرا نەکردبوو.
حەمەحسێنی کەریمی لەم گوندە دا بەناوی نەهێنی
#وەستا_ساڵە بەننا بوو. مەلاقادر دەگەڵ وەستا ساڵە ئاشنا دەبێت.
لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران دا حەمەحسێن لە شاری سەقز دا وەک پێشڕەوی تەزاهورات بەرەو چەک کردنی شارەوانی ڕژیمی شا دەخرۆشێن. کاتێ لە شارەوانی نزیک دەبنەوە تەزاهورات دەدرێتە بەر دەست ڕێژی بەکرێ گیراوان و حەمەحسێن کەریمی وەک یەکێک لە پێشەنگە شۆڕشگێڕو کۆمونیستەکانی تەزاهورات بریندار دەبێت و پاشان لە بیمارستانی سەقز گیان بەخت دەکات .
مەلاقادر کاتێ ئەم خەبەرە دەبیستێت کە
#حەمەحسێن_کەریمی، وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی
کۆمەڵە لە خۆپێشاندانێکی نێو شاری سەقز دا دەکوژرێت، هەمان وەستا ساڵەی هاوڕێیەتی، ڕادەچڵەکێت بەم هەواڵە دڵتەزێنە.
ئەمجار بە دوای ئێعلامی مەوجودییەتی
کۆمەڵە دا بە جۆرێکی تر ڕێی خەبات و تێکۆشانی سیاسی دەناو
کۆمەڵە دا دەگرێتە بەر .
ماڵەکەی بۆ گوندی
#سەرشیو لە بەشی
#سوێسنایەتی سەردەشت، بار دەکات لەو گوندە نیشتەجێ دەبێت.
بوو بە مەلاوپێش نوێژی مزگەوتی گوندی سەرشیو. ناو بەناو لەم حەقیقەتە نزیک کەوتەوە کە ناتوانێت لە جل وەرگی مەلایەتی و مەزهەب دا بژیت و بمێنیتەوە.
هاتە سەرئەم هەڵوێستە مێژوییە کە بەڕاشکاوانە دەگەڵ خەڵکی گوندەکەی قسە بکات وماڵئاواییان لێ بکات.
ئەوشەوەی خەڵکی گوندی سەرشیوی لە مزگەوت کۆکردەوە و خەڵک لە مزگەوت دانیشتن چاوەڕوانی قسەو باسێکی مێژویی بون و پێیان وابوو ئێمە وەک پێشمەرگەی
کۆمەڵە قسەوباسی تاییبەت بەسیاسەت و هەل و مەرج دەکەین.
ئەو شەوە من و چەند پێشمەرگەی تری کۆمەڵەش لەم کۆبونەوە دابویین. مەلاقادری سەرشێوێ لە ناو مینبەری مزگەوت دا هەستایە سەرپێ و گوتی:
خەڵکی خۆشەویست و بەرێزی سەرشیو!
زۆرزۆر سپاسی یەک بە یەکی ئێوە هەر لە منداڵێکەوە هەتا پیرترین کەستان دەکەم کە ئەم چەند ساڵە دەخزمەت ئێوە دابوم و بە یارمەتی وئامۆژگاری یەک تر هەموومان وەک یەک بنە ماڵە پێکەوە ژیاوین.
پێویستە ئاگادارتان بکەم کە ئیتر لەم ساتە وەختەوە من مەلا و پێش نوێژی ئاوایی نیم و ویستم لەم کۆبونەوەدا بۆ هەمیشە ماڵئاوایتان لێ بکەم.
من لەمە بەولاوە پێشمەرگەی کۆمەڵەم و وەک ئینسانێک بە بیروباوەڕێکی ترەوە دەچمە ناو ژیان و ڕێبازێکی نوێترەوە و لەم ڕێبازەوە و بە شێوەیەکی تر لە خزمەتی چینی هەژارو زەحمەتکێشی کوردستان دادەبم.
ئاگام لێ بوو بەشی زۆری پیاوانی دێ فرمێسکیان لە چاوان دەڕژان و پەرۆشی مامۆستای خۆشە،یست و جێ متمانەی خۆیان بوون.
لەو کات ڕا مەلاقادر جل و بەرگی مەلایەتی داناو لە مەزهەب و مزگەوت جیابۆوە..
ئەمجار لە قۆناغێکی نوێتری ژیان دا وەک شاعیرو شۆڕشگێڕێکی کۆمونیست وچوست و چالاک پێی نایەناو گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشان و هەتا ئێستاش بە شێعر و وتارە کانیەوە وەک تێکۆشرێکی ماندونەناس دەناو ئاکسیۆنەکانی ئەیار و و دژ بەجمهوری ئیسلامی و نیزامی سەرمایەداری و دەناوڕیزەکانی
کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران دا تێدەکۆشێت.
ئێستا ناوی کاوەیە و نازناوی شاعیری ژاکاوە و دەگەڵ ماڵ و منداڵ لە وەڵاتی سوئێد دەژیت.
ئازاد عەبداڵی
@Komala1