View in Telegram
بختیار علی - قصیده ی عشق - عادل عزیز
@Bartaonana
#بەختیار_عەلی بەسینەی بازەوە منو تۆ دوو دەستین لە ئاگر ئەهریمەنزادەو پەریزادەی ئاوێنەکانی مەرگین من سەرابیترین پیاوی دونیا منداڵێک لە جنسی (با )و (دوکەڵ) و(تۆز) بەیازی دڕندەترین حەرف و کراسی خوێناویترین جەستە. بەر پرسیارم لە ئافەتەکانی ڕۆح بەر پرسیارم لە فیتنەکانی ئەقڵ. لە کۆد‌یتاکانی لە زەت و لە یاخیبووەکانی جەستە بۆنی ئەو باڵدارانە لە هەناسەم دێت، لەم جەهەنەمەی گومانەدا! یەقین بە سەر دارستانە ترساوەکانی ئێوارەدا دەبەخشنەوە وەک پیرترین ئەسپ، پیریترین مەیتەرەوان... پیرترین... زێڕینترین غەمگین ترین بازی خراپکار، شەهێنێک لە ئاسۆکانی پیربوونی خۆی بەفڕینێک لە ئاگر بەمەرگێک وەک ئاسن سارد.. بەکێلونێک لە ڕۆشنایی و قوفڵێک لەبروسکەکان دابخات، لەکوچەی ئەم توتییە بێوەفایانە دە چمەدەرێ، بۆ مردن لە چاوەڕوانی سووتاندا لەسەر پشکۆی ئەم دیانەتە دێرینانە دەڵێم: (ئەمە نێهنی نیە و هەرگیز نیهنیش نەبووە)! تۆش لە ڕۆژگارە بە هەشتییەکانی خۆت چنگێک خۆشەویستم بدەرێ! ئەگەر حەکیمی ئەم باخچە گۆشە گیرەیت، ئاشوفتەترین دەروێشی ئەم جەنگەڵەم، ئەگەر شازادەترین ئادەم کوژی شەڕانگێزترین ڕۆحی ناو ئەم بایەم سەیرکەپاش عەشق چەن @kiwmars
Telegram Center
Telegram Center
Channel