🔻 سفڵەیی بەشێک لە کوردە {ناسیۆنالیستە}-پرۆ ئیسرائیلیەکان
✍️ هیوا خۆشناو🔹 کەم نین ئەو کوردە ناسیۆنالیستانەی چەپڵە بۆ ئیسرائیل لێدەدەن و جوێن و گاڵتەجاری بە تێکۆشانی فەڵستینیەکان دەکەن. بەڵام گومانم هەیە کە ئەوانە بەقەت لە سەدا ١یش مێژووی کورد و فەلستینی بزانن. باوەڕناکەم یەک پەرەگرافیان خوێندبێتەوە و ئاگاداری پاشخانی شەڕی [قلعە الشقیق]، [ڕوداوی ڕزگارکردنی بارزانی لەلایەن عەرەفات] بەبێ ئەوەی گوێ بداتە سەدام کە گەورەترین هاوپەیمانی بو، بن. ئەگەر عەرەفات نەبوایە، بارزان تکریتی پیلانی دانابو مەسعود بارزانی بخاتە ناو تورەگەیەک و لەگەڵ خۆی بیباتەوە بەغداد.
🔹 کەچی ئیسرائیلیەکان یەک کاریان بۆ کورد کردبێ، هاندانیان بوە بۆ هەڵگیرساندنی شۆڕش دژ بە عەبدوالکەریم قاسمی دۆستی کورد، کە یاسای ریفۆرمی کشتوکاڵی دەرخستبوو. یانی کورد شۆڕشی دژ بە {یاسای کشتوکاڵی کردوە}. خەڵکی دونیا هیوا دەخوازن حکومەتان یاسایەک بۆ کشتوکاڵ دەربخەن لە بەرژەوەندی {بەرهەم، زەوی و جوتیاران}. کەچی ئێمە بە قسەی زایۆنیەکان دژی تاقە دۆستی کورد {قاسم} [شۆڕش]مان کرد.
🔹 بۆ ئەوەی گوایە شۆرشەکە بەردەوام بێ، موسادی ئیسرائیلی بەتەنیا جارێک ٤ جاسوسی خۆی ناردنە چیای هەندرێن و ئەوانیش قونەشەڕەکیان بە شیوعیەکان دژ بە سوپای عێراق ئەنجام دا.
🔹 ئۆ,جا,لان و هاوڕێکانی کە بە پێڵاوی دڕاو لە تورکیا هەڵاتن، تاقە لایەنێک فەلستینیەکان و عەرەفات بوون لە بیقاع جێگایان بۆ کردنەوە، نان و چەکی پێدان. دواییش هەر عەرەفات بوو داوای لە ئەسەد کرد، کارئاسانی بۆ پکک بکات تاکو خەبات لە تورکیا بەردەوام بێ.
🔹 دوای مردنی بارزانی لە ئەمریکا، عەرەفات دڵی بە کوردی عێراق سوتاو یەکەمین کەس بوو پەیوەندی کورد و ئێرانی سازکرد بۆ ئەوەی بزووتنەوەی کورد سەرلەنوێ هەڵسێتەوە.
کەچی بەشێکی زۆر سەخت لە پارتییەکان و هەندێک لە پکک و بەتایبەتی کوردانی باکووییەکان گاڵتە بە فەلستین و دۆزەکەی دەکەن. ئاڵای ئیسرائیل بەبێ ئەوەی بیری لێ بکەنەوە بەرزی دەکەنەوە.
🔹 من لە کەناڵەکەمدا تەماشای لینکەکەی خوارەوە بکەن، سێ ڤیدیۆم لەسەر مێژووی جولەکەو فەلستین سازدان و لە هەرسێکیانیش بزووتنەوەی فەلستینیم ڕەخنە کرد، بەڵام کەموکورتی بزووتنەوەیەک یان چەند کەس و گروپێک لەناو بزووتنەوەکە واتای ئەوە نیە تۆ ئەوەندە سفڵە بیت، گاڵتە بە تێکۆشانی خەڵکی فەلستینی بکەیت و چەپڵە بۆ خوێنڕێژی زایۆنی لێ بدەیت.
🔹 بەڵێ ناسیۆنالیزمی عەرەبی، ئیسلامی سیاسی و بەعسیە عێراقیەکان زیانی زۆریان لە گیانی برایەتی گەلانی ژێردەستە گەیاند کە بەشێک لە فەلستینی و کوردەکانیان کردن بە دوژمن، بەڵام خۆ ئێمە لەوان خاوێنتر نین. وڵاتی جیهان و ئیستیخباراتی هیچ دەوڵەتێک نەماوە یاریمان پێ نەکەن و لە ڕێدا لامان نەدەن.
هەر بۆ نمونە لە شەستەکاندا کاتێک بارزانی جاسوسی ئیسرائیلی هێنایە کوردستان، هەر چەند ساڵێک دوای ئەوە عەرەفات بە مەسعود بارزانی ئەڵێ: باوکت هەڵەی کرد، من هەمان هەڵە ناکەم و بە چاکە وەڵامت دەدەمەوە.
https://www.youtube.com/watch?v=TCQSzeG13UI&t=142sهەوڵ ئەدەم لە کەناڵەکەم بە ڤیدیۆیەک زیاتر باس لەو سفڵەییە بکەم
https://www.youtube.com/watch?v=MPoAHIr7aI8*مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردانی یاسر عەرەفات بۆ لای هەڤاڵانی پە,کە,کە