View in Telegram
🔻 بەسەرکردنەوەی کتێب: «کاریگەریی بیری چەپ لە سەر بزاڤی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وەک نموونە» نووسینی مەعرووف کەعبی 🔸پێوەندیی نێوان چەپ و بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان هەمیشە مایەی باسوخواس و تەنانەت ناکۆکی بووە، بەڵام کەمتر کەوتووەتە بەر توێژینەوەی زانستییەوە و بەشی هەرەزۆری باسەکان لە ڕووبەری گێڕانەوە یاخود شەڕی پۆلیمیکدا ماونەتەوە و دەرفەتێکی کەمتر به لێکۆڵینەوەی بێلایەن و قووڵتر دراوە. بەم دواییانە هەندێ گۆڕانکاری ڕووی داوە و کۆمەڵێک وتار و توێژینەوە بڵاو کراوەتەوە کە کتێبی «کاریگەریی بیری چەپ لەسەر بزاڤی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وەک نموونە» نووسینی سمایل بازیار، یەکێکە لەو توێژینەوانە و لە کاریگەرییەکانی چەپ لەسەر بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان دەکۆڵێتەوە. مەعرووف کەعبی کە ئێستا لە ئەکادیمیای ئینگلیزی‌زماندا سەرقاڵی توێژینەوەیە، لە ڕانانێکدا بۆ ئەو کتێبە هەوڵی داوە ئاوڕ لە جومگە سەرەکییەکانی توێژینەوەکەی سمایل بازیار بداتەوە. 🔸بۆ خوێندنەوەی کۆی بابەتەکە ئەم بەستەرە ببینە: 🔗 https://govarikomar.com/بەسەرکردنەوەی-کتێب-کاریگەریی-بیری-چ/ @govarikomar
Telegram Center
Telegram Center
Channel