خۆ ئازاردەر - بۆدلێر
بەبێ توڕە بوون لێت دەدەم
بەبێ قین هەروەک داربڕ،
وەک چۆن موسا لە شاخی دا،
لە پێڵوەکانیشت فرمێسک،
ئاوی ئازار دەتەقێنم،
بۆ ئەوەی ساراکەمی پێ ئاودەم
تا ئارەزووە پڕ هیواکەشم،
لەناو ڕۆندکی سوێرت مەلە بکات.
وەک گەمییەک لە ناوەند ئاو،
لەناو دڵیشم مەست دەبن
هەنسکە ئازیزەکانت دەنگ دەدەنەوە
دڵیشم چەشنی دەهۆڵێ لێ دەدا!
ئەرێ ئایا من نۆتەیەکی هەڵە نیم
لە سەمفۆنیای خواوەندی،
گاڵتەجاڕییەکی چڵێسیش
دەمهەژێنێ و گازم لێ دەگرێ!
لەنێو دەنگیشم قیژە هەیە!
هەموو خوێنی لەشمە، ئەم ژەهرە ڕەشە!
من ئاوێنەیەکی کۆست کەوتووم
ژنی ناشرین سەیری دەکات!
من هەم برینم هەم چەقۆ!
من هەم زللە و هەم گۆنا!
من هەم گالیسکە و هەم پێچکەکانی
هەم جەللاد و هەم قوربانی!
من خوێنمژی دڵی خۆمم،
یەکێکم لەو مەزنانەی کە فەرامۆش کراوم،
مەحکوومی دەستی قاقایەکی ئەبەدی،
هەرگیز بزە پێ نازانێ.
#CharlesBaudelaire #TheFlowersofEvil#masochism #BaudelairePainting by:
#franzkupkaوەرگێڕانی:
#ئەحمەدی_مەلا@rawezhism