.
ژیر بن ئازارەکانم، ددان بە خۆتانا بگرن.
چاوەڕێی ئێوارەتان دەکرد، ئەوا ئەویش وا دێ؛
ئەتمۆسفێرێکی غەمگین شار داگیر دەکات،
بۆ هەندێ ئاسوودە دەهێنێ و
بە هەندێکی دیکەش نیگەرانی.
ئەودەمەی کە حەشامات و ئاپۆرەی نابووت زیاد دەبن
خۆیان دەدەنە بەر قامچی لەزەت، جەللادی بێبەزیی،
بڕۆن پەشیمانییەکانت لە ئاهەنگی ملکەچی دەسکەنە بکەن،
ئەی ئازارەکانم، دەستەکانتم بدەرێ؛ لە ئێرەوە وەرن،
دوور بکەونەوە لێیان، لە بالکۆنەکانی ئاسمانەوە،
سەیری ساڵە بەسەرچووەکان بکەن، بە جلوبەرگی کۆنەوە؛
پەشیمانییش لە قووڵایی ئاوەکان بە بزەوە فیچقە دەکا؛
خۆری مردارەوەبووش لەژێر کەوانێک دەنوێ،
وەک کفنێکی درێژ بەرەو ڕۆژهەڵات دەخشێ،
ئازیزەکانم، گوێ بگرن،
گوێ لە هەنگاوەکانی نەرمی شەو بگرن.
#شارل_بۆدلێر |
#گوڵی_خراپەلە فەڕەنسییەوە بۆ کوردی:
#ئەحمەدی_مەلا#ڕاوێژیسم #وەرگێڕان #شیعر #charlesbaudelaire @rawezhism