«وێرانەکان»لەنێوان شمشێر و ڕمە پەرشوبڵاوەکاندا ڕاکشاوم؛
فەلەستین، شەھیدەکانم دەوێتەوە
ئیسرائیل، تێکشکانەکانم دەوێتەوە
ئەی کەناراوەکان،
لەنگەرگرەکانم دەوێتەوە
ئەی بیابان، تراویلکەکانم دەوێتەوە
ئەی دارستان، باڵندەکانم دەوێتەوە
ئەی شەختە، دیوارەکانم دەوێتەوە
ئەی زستان،کۆکەکانم دەوێتەوە
ئەی دەرگاکان، داپیرەم دەوێتەوە
ئەی زریانەکان، چارۆکەکەم دەوێتەوە
ئەی گۆرانیبێژەکان، چەپڵەکانم دەوێتەوە
ئەی جۆلانەکان، جەژنەکانم دەوێتەوە
ئەی شاجوانەکان،
ئاھ و حەسرەتەکانم دەوێتەوە
ئەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ھاوڕێکانم دەوێتەوە
ئەی ڕۆژنامەنووسەکان، تایبەتمەندییەکانم دەوێتەوە
ئەی قەرەج، دەستکەوتەکانم دەوێتەوە
ئەی بایەکان، یادداشتەکانم دەوێتەوە
ئەی پێنج کیشوەرەکە، کوڕ و کوڕەزاکانم دەوێتەوە
ئەی خودا، نوێژەکانم دەوێتەوە
ئەی دراوسێ...
ئەی یادەوەری ئەلیکترۆنی
تایبەتمەندییەکانی خۆمم دەوێتەوە
✍🏻 #محمەد_ماغوتوەرگێرانی:
#کارزان_عەلی،
#حسەین_لەتیف📚“ڕۆژھەڵاتی عەدەن ڕۆژئاوای خودا”
@Rawezhism |
#ڕاوێژیسم