rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#سادق_هیدایەت
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
‍ ئەگەر لە ناو شیعرەکانما گوڵ دەراوێژنە دەرەوە لە چوار وەرز، وەرزێکم ئەمرێ. ئەگەر یار بێننە دەرەوە دووانم ئەمرن. ⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀ ئەگەر نان بێننە دەرەوە سیانم ئەمرن گەر ئازادی بێننە دەرێ ساڵم ئەمرێ، خۆیشم ئەمرم. ⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀ #شێرکۆ_بێکەس ⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀⠀ "Eger ji nav şîîrên…
ئەمڕۆ بیست هەزار ساڵه کە مرۆڤ لەسەر زەوییه و لە تەواوی ئەو ساڵانە مرۆڤ هەوڵی داوە و شەڕی لەگەڵ سرووشت کردووە و بیری کردووە تا کەم و کورتییەکان چارەسەر بکات و هۆکار و فەلسەفەی ژیان بدۆزیتەوە. ئەمڕۆکە هەموو بیرۆکە ئایینەکان و هەموو فەڕزەکانی بەشەر هەڵسەنگێنراوە و بەراورد کراوه، بەڵام هیچ‌کام لەوان نەیان‌توانیوە ئادەمیزاد بەختەوەر و تەبا بکات.

✍🏻 #سادق_هیدایەت
شێوەکار: #چێنەر_عوسمان
▫️ #ڕاوێژیسم

@Rawezhism
وا ساڵێکی ڕەبەقە لەنێو ئەم خەڵکە سەیر و سەمەرەیەدا دەژیم. هیچ شتێک کۆمان ناکاتەوە، من لە زەوی تا ئاسمان لەوان جیاوازم کەچی ناڵەناڵ و بێدەنگی، جنێو، گریان و پێکەنینەکانی ئەم مرۆڤانە هەمیشە خەوم پڕ دەکەن لە کابووس!

🖊 #سادق_هیدایەت
"سێ دڵۆپە خوێن"

▫️ #ڕاوێژیسم

@Rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
#وەرگێڕان #صادق_هدایت #ڕاوێژیسم @rawezhism
ئەم سەگبابە؛دەڵێی باسی‌من ‌دەکات..!

هەموو ئەو ڕاکەڕاک و ژاوەژاو و خۆهەڵنانەی ژیانی خەڵکی تر؛ ژیانی خوێڕییەکان کە ڕۆح و جەستەی هەموویان لەسەریەک‌‌قاڵب ‌دروستکراوە؛لای من هیچ‌وپووچ و بێ مانایە. لەو کاتەوەی لە جێگادا کەوتبووم؛ لە دونیایەکی سەیر و باوەڕنەکردەدا بە ئاگاهاتبوومەوە کە پێویستم بە دونیای خوێڕییەکان نەبوو. دونیایەک لەنێو خۆمدابوو؛ دونیایەکی نهێنی و پڕ ڕازوڕەمز، وەک ئەوەی ناچاربم سەر بە هەموو کون و کەلەبەرێکیدا بکەم و بیپشکم.من نازانم ئایا لەم کاتانەدا دەستم لەژێر فەرمانی خۆمدا بوو یان نا..؟! گومانم دەکرد ئەگەر دەستم لەژێر فەرمانی خۆیشم با؛ بەهۆکارێکی نادیار و نەناسراو، خۆبەخۆ دەکەوتەکار و دەبزوا، بێ‌ئەوەی بتوانم لە جوڵاندنیدا ڕۆڵێکم هەبێت.ئەگەر هەمیشە ئاگاداری هەموو جەستەم نەبایەم و هۆشم لێی نەبا؛ دەیتوانی کاری وا بکات کە لە چاوەڕوانی مندا نەبێت..!ئەم هەستە لە دێر زەمانەوە لەمندا دروست ببوو، نەک تەنها جەستەم، بەڵکو ڕۆحیشم هەمیشە لەگەڵ دڵمدا لە دووبەرەکانیدابوو و پێکەوە نەدەسازان، هەمیشە جۆرە فەوتان و پوانێکی غەریبم تەی دەکرد. جاری وا هەبوو بیرم لە شتی وا دەکردەوە؛ کە خۆشم نەمدەتوانی باوەڕبکەم. هەندێک جار هەستی بەزەیی تیامدا سەری هەڵدەدا؛ لە کاتێکدا ئەقڵم سەرزەنشتی دەکردم. زۆر جار کە لەگەڵ کەسێکدا قسەم دەکرد، یان کارێکم دەکرد، یان خۆم لە قسەوباسی جۆراوجۆریان‌ هەڵدەقورتاند؛هۆشم لە جێگایەکی دیکەبوو، لە خەیاڵێکی دیکەدا بووم. نازانم من بۆ وا بووم..!

#سادق_هیدایەت #ڕاوێژیسم
و: #توانا_ئەمین

@Rawezhism @rawezhism
rawêjîsm | ڕاوێژیسم
#وەرگێڕان #صادق_هدایت #ڕاوێژیسم @rawezhism
@rawezhism
🔹🔹🔷
#ترجمه | #وەرگێڕان

شهر، سوت و کور بود و همهٔ مردم به درد کری و لالی گرفتار بودند، زجر می‌کشیدند و یک دسته کر و کور و احمقِ پولدار و ارباب، دسترنج آن‌ها را می‌خوردند. در آن‌جا نه کتاب بود نه روزنامه و نه ساز و نه آزادی! پرنده‌ها از این سرزمین گریخته بودند و یک‌مشت مردم کر و لال در هم می‌لولیدند و زیر شلاق و چکمهٔ جلادانِ خودشان جان می‌کندند.

#صادق_هدایت | @rawezhism

شار، کپ و کڕ بوو،گشت خەڵکی بە دەردی کەڕی و ڵاڵی گریفتار‌ بوون، ئازاریان دەکێشا و دەستەیەک لە کەڕ و کوێر و گەمژەی‌دەوڵەمەند و دەرەبەگ دەست‌ڕەنجی ئەوانیان دەخوارد.لەوێ نە پەرتوک ھەبوو، نە ڕۆژنامه و نە ساز و نە ئازادی! باڵندەکان لەم وڵاتە ڕایان کردبوو و مشتێک خەڵکی کەڕ و ڵال لێک‌ئاڵاوبوون و لە ژێر قامچی و پوتینی جەلادانی خۆیان گیانیان دەدا.

#وەرگێڕ : #شێرکۆ_ڕەسووڵی

#سادق_هیدایەت
#ئەدەبیات #ادبيات #ڕاوێژیسم

🔹🔹🔷
@rawezhism
https://t.me/joinchat/AAAAADvfdFWtFL1f5WMjcg