کولبرنیوز | Kolbarnews

#گیانی
Канал
Новости и СМИ
Политика
Экономика и финансы
Социальные сети
ПерсидскийИранИран
Логотип телеграм канала کولبرنیوز | Kolbarnews
@KOLBARNEWSПродвигать
5,79 тыс.
подписчиков
13,3 тыс.
фото
13,4 тыс.
видео
8,16 тыс.
ссылок
اخبار را به اینجا بفرستید: @kolbar وب‌سایت: https://www.kolbarnews.com تلگرام: http://t.center/kolbarnews اینستاگرام: https://www.instagram.com/kolbarnews فیسبوک: https://www.facebook.com/kolbarnews1 توییتر: https://twitter.com/Kolbarnews
Forwarded from 🎼 شـۆڕەسـوار 🎤
سەردانی ماڵی #هادی
ئەو کۆڵبەرەی بۆ #نان #گیانی دا ..
#شۆڕش_ئەبوبەکری

پاش ئەوەیکە لەگەڵ کۆڕی هونەرمەندان
بەشداری پرسەی #هادی مان کرد کە لە ڕێگای کۆڵبەری چەن هەفتە پێش گیانی لە دەست دا هەر لە دڵم دابوو سەردانی ماڵیان بکەم و تا ئەوەیکە ئەوشەو ڕێکەوت لەگەڵ چەن هاوڕێی هونەرمەندم سەردانی ماڵیان بکەین
#هادی چەن ڕۆژ پێش #فەرهاد و #ئازاد کەوتە ژێر گولە و سینگی ناسکی هەڵدڕا و گیانی بەخت کرد بۆ نان

بەڵام بە هەۆی ئەوەیکە کارەساتی وون بوونی ئازاد و فەرهاد زۆر دەنگی دایەوە و ڕسانەیی بوو هەواڵی گیان لە دەست دانی #هادی کەوتە ژێر سیبەری هەواڵی دڵتەزێنی فەرهاد و ئازاد ,,,!

هەرچەن فەرقێکی نیە هەمووی دەردێکە و مناڵانی وڵاتی ئێمە بە جێگای بیر لە ئاوات و ئارەزووکانیان دەڕۆنە ڕێگای سەخت و ئەستەمی #کۆڵبەری دیاردەیکی قیزەون کە مێژووی مرۆڤایەتی لە بەرابەری دا شەرمسارە
گەنج و لاوانی ووڵاتمان دەبێ بارێک کە بۆ ئەو نیە بیخاتە سەر پشتی و مەترسیترین ڕێگاکان لە سەرما و گەرما ببڕێ بۆ ئەوەیکە نانێک بۆ ماڵ و پارەیەک بۆ گیرفان بە دەست بێنن !!

#هادی کوڕی بنەماڵەیکی کە تاڵ و سوێری ژیانیان چێشتبوو براگەورەی سێ خوشک و برایکی چوکتر لەخۆی بوو و ژانی هەڵوەدایی و دابڕانی دایک و بابی چێشتبوو و ئەوەی ناخۆش بوو لە ژیان دیتبووی و کاتێ کە هەر مێر مناڵ بوو باوکی گیانی لە دەست دەدا و دەکەوێتە کار کردن و دوکان و ...
کەسیش پارەیەکی وای ناداتێ
و زۆر کار تاقی دەکاتەوە و تەنانەت ڕوو لە شاری تەورێز دەکات بۆ کار کردن بەڵام لە هەموو لا کوڵاوی لەسەر دەنێن و هیچی گیر ناکەوێ و ئەوجار هادی سەرەڕۆ دەبێت و شەوان درەنگ دەچێتەوە ماڵ و زۆر جوابی دایکیشی ناداتەوە و کەسێکی دڵسۆزیشی نابێت دەستی بگرێت وپاشان ڕوو لە کۆڵبەری دەکات و هەوای کوێستان و سەرما و شاخ و داخ دەکات
و لە ڕێگا بە هاوڕییانی دەڵێت من ناگەڕێمەوە و دەکوژرێم و دەکەونە بەر تەقە و هەر کەس بە لایەک دا هەڵدێت و سینگی هادی دەکەوێتە ئامانجی گولە و سینگ و بەرۆکی دەدڕێت و بە برینداری لە ژێر سەرمای شاخان گیانی لە دەست دەدا

#دایکی بە هادی دەڵێ مەچۆ بەڵام هادی دەڵێ دوسێ جار دەچم کەمێک لیباس و شت بۆخۆم دەکڕم !
بەڵام داخەکەم هادی ناگەڕێتەوە و تەرمەکەی دەبەنە بەر مزگەوتی گووندی #بێتوش و پیاوێک بە پیاوەتی دەیباتەوە و تەحویلی بنەماڵەکەی دەدەنەوهو تەنیا ئومێدی دایکێک و سێ خوشک و برای مناڵ لە دەست دەچێ
دایکی هادی ووتی هیچ داهاتێکیان نیە و سێ مانگە بە یارمەتی ماڵی باوکی چونە ناو خانوی خۆیان و پێشتر هەر لە خانوی کرێ و .. دابوون
ژنێکی زۆڕ ئارام و هێدی و ڕێک و پێک و بوو و لەگەڵ نەخۆشیش هاودەم مناڵەکانیشی زۆر ژیر و عاقڵ و قسە خۆش و زرینگ بوون و منیشیان ناسیەوە بەرنامەیکی منیان لە تەلەفزیۆن تۆمار کردبوو
تاوێک و سات و کاتێکی خۆشمان لەگەڵ تێپەڕ کردن و بەسەرمان کردنەوە ...

هیوادارم هیچ دایکێک جەرگی نەسووتێ و چیتر مناڵ و لاوەکانمان بۆ نان نەکەونە ڕیگای کۆڵبەری و ئێمەش تا لە ژیان دا دەتوانین کارێک بۆ دەر و جیران و هاوشاریەکانمان بکەین !
نابۆکۆڵبەری
من چیتر کۆڵبەری ناکەم
کۆڵبەری تێکشکانی کەرامەتی ئینسانە

#شۆڕش_ئەبووبەکری
#شۆڕەسوار
#ڕەبەت ماڵی #هادی
یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی 2020

پیامی برای سربازی که شلیک کرد یا میکند !
اگر میدانستی سینه ای که شکافتی سرپرست یک خانواده پنج نفری مادری مریض و چند خواهر و برادر کوچکتر از خود بود که آمده بود نانی برای سفره اشان و توشه ای برای خود ببرد انگشت ماشه ات را میشکستی و شلیک نمیکردی
اینبار اما اگر شلیک کردی ابتدا به مادرت و خواهروبرادرات فکر کن و یک لحظه تصور کن که دیگر برنمیگردی و بار دیگر آغوش گرم مادرت را نمیفشری
سپس اگر توانستی شلیک کن
چون دیگر بویی از انسانیت نبردی
راستی اکنون شبها چگونە میخوابی !?

نه برای کولبری
نه برای کشتن کولبران
نه برای کشتن انسانیت

10 دیماه 1398
سردشت ربط
شورش ابوبکری
1/1/2020 اولین روز سال نو میلادی
سال نوتان مبارک
اما میدانید سال نو بسیاری
تنها غم است و اندوه است و نامیدی!!

@shoreswar