کولبرنیوز | Kolbarnews

#فەرهاد
Channel
News and Media
Politics
Economy and Finance
Social Networks
PersianIranIran
Logo of the Telegram channel کولبرنیوز | Kolbarnews
@KOLBARNEWSPromote
5.79K
subscribers
13.3K
photos
13.4K
videos
8.16K
links
اخبار را به اینجا بفرستید: @kolbar وب‌سایت: https://www.kolbarnews.com تلگرام: http://t.center/kolbarnews اینستاگرام: https://www.instagram.com/kolbarnews فیسبوک: https://www.facebook.com/kolbarnews1 توییتر: https://twitter.com/Kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
▪️ بست بە بستی ئەم وڵاتە پڕە لە چیرۆکی نیوەناچڵ. پڕە لە تراژیدیای نەنووسراوە، پڕە لە ئاواتی وەدی نەهاتوو. ئەم وڵاتە وەک بڵێی خاک و ئاو و هەوا و ئاسمان و زەوییان بە تان و پۆی ڕەنج تەنیبێت. وەک بڵێی لە هەر تانێکیدا حەکایەتی برینێکی ساڕێژ نەبوو بێت کە بە خوێنی قوربانییەکی ڕەنگین بووە. لەم وڵاتەدا هێندەی "لوتکەی بەرزی گەردن کەشی"، هێندەی "دۆڵی کپ و چەمی لەخوڕی"، هێندەی ئاواتە دێرین و کەونارەکانی، هێندەی خولیای سەدەکانی، هێندەی جەستەی نەحەساوە و کۆڵنەدەری پەیکەرەکانی، خەم و ئازاری لە هەناویدا هەڵگرتووە. لە وڵاتەدا وەک بڵێی شایی و شین دوانەیەکی هاولفی یەک بن کە لە ساتێکدا لەدایکبوون و تا هەنووکە هەرگیز لێک دانەبڕابێتن. وەرز لەگەڵ وەرز، بەهارە و بەهار و لەگەڵ هەر شینبوونەوە و سەرهەڵدانێکدا وێکڕا باڵا دەکەن و پەل و پۆ داوێژن. بەهار دێت و لە هەر ڕەنگێکیدا نەبووەکان و لەدەستچووەکانیش زیندوو دەکاتەوە. هیواکانیان، قاقاکانیان، ئازارەکانیان و کۆڵی ماندوویان. دێت تاکوو بیرمان بێنێتەوە ئەم بەهارە "ئازاد" و "فەرهاد"ـی کەمە. دێت تاکوو فەرامۆش نەکەین سەرمای "مستی بەستووی" فەرهاد و لاساری لەگەڵ "مایاکۆڤسکیدا" بکات و بە گاڵتەوە پێی بڵێت نەک بزماری پێڵاوەکانی تۆ کە ئەم مستانە، ئەم پەنجە لێک کڵۆم دراوانە لە سەرجەمی تراژیدییەکانی یۆنان و دێڕ بە دێڕی ڕەنجەکانی وێرتێری گۆتە دڵتەزێنترە.

#فەرهاد_خوسرەوی
#ئازاد_خوسرەوی
#منداڵانی_کۆڵبەر
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ ١٩ی گوڵان،سیانزەهەمین ساڵوەگەری لە سێدارە دانی پێنج بەندکراوی سیاسی،#فەرزاد_کەمانگەر،#شیرین_عەلەم_هولی ، #فەرهاد_وەکیلی ، #مێهدی_ئیسلامی و #عەلی_حەیدەریانە.
لە دوای تێپەڕ بوونی سیانزە ساڵ لە لەسێدارەدانی ئەو پێنج بەندکراوە سیاسیە، تا ئێستاش کۆماری ئیسلامی لە ڕادەست کردنی تەرمەکانیان بە بنەماڵەکانیان خۆی بواردوە.
ئەم بەندکراوانە،لە سەرەتای بەندکرانیانەوە لە ژێر سەختترین ئەشکەنجەکان بوون.


#١٩ی_گوڵان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتووێژی ئاریەن تێڤێ لەگەڵ هاوڕێ #فەرهاد_مەجیدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەر نیوز و کارگر نیوز لە سەر بارودۆخی کۆڵبەران و دیاردەی کۆڵبەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

#کۆڵبەرنیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشێک لە قسەکانی هاوڕێی گیانبەختکردوو #فەرهاد_شەعبانی لە کونفرانسی ئاوەدان کردنەوەی کۆبانێ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کۆبانی.

پێشکەش بە یادی هەموو ئەو قارەمانانەی کە لە کۆبانی و لە هەموو جیهان دژ بە کۆنەپەرستی و زوڵم و نابەرابەری بەرخۆدانیان کرد و گیانیان بەخت کرد.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
https://t.me/komalamusic
https://t.me/komalamusic
شێعر: یونسی مەولوودی پوور

دەنگ: کەریم قەڵاگا

ئێوە ئەی گیانبەختکردوان

ئەستێرە گەشاوەکانی ئاسمانی چەوساوەکانن
کانی تەقاوەی قاقڕستانی ژیانی بێ بەشانن
ئێوە بە خوێنی گەشتان جۆگەلەی ژیانی بەرابەرتان هەڵبەست
ئێوە بە ورەی پۆڵاینتان نەمامی ئازادیتان ناشت
ئێوە باڵای بەرزی ئاسمانن کڕنۆش نابەن
ئاڵای سووری کرێکاران بە پەیژەی چەک و فیشەکدانی ئێوە هەڵچوو باڵای هەڵبڕی
ئێوە سروودی هەستانن
ئێوە مارشی ڕاپەڕینن
کرێکاران ڕێژەی ئەوەڵی مانگی مەی پێ دەڕۆن
ئێوە سەڵای ژیانی نوێن زەحمەتکێشان پێی ڕادبنەوە
ئێوە قاسپەن قاقای سەرکەوتنن
چەپڵە ڕێزانی ناو سەنگەرن
کرێکاری پێشمەرگە بینتان دەخواتەوە
ئێوە چەکی بیرن لە دەستی کرێکاری پێشمەرگە ناکەوێ
خوێنی ئێوە ،ئا خوێنی خوڕێنی ئێوە
مانیفیستی مامەی کرێکاری پشت کۆمەوە بوویە
چەکتان کلچێوک و خوێنتان ئا خوێنی گەش و سوورتان کلی بەرابەریە
دا پیرە هەتیو بار چاوی شۆڕشی پێ دەڕێژێ
ئێوە ورەن ڕاپەرینن چەکن ئاڵای سوورن کرێکارن ...

یادتان بەخێر🌹🌹🌹

پێشکەشە بە یادی ئازیزی هاوڕێ #فەرهاد_شەعبانی

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نەقش و تەسیری هاوڕێ #فەرهاد_شەعبانی لە کۆڵبەر نیوز لە زمانی هاوڕێ #هێدی_ڕەسووڵی‌ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری "کۆڵبەر نیوز"ەوە

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەیامی بنەماڵەی کاک #فەرهاد_شەعبانی بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە لایەن کاک #ئارام_شەعبانی کوڕی گەورەی کاک فەرهادەوە بۆ سەرجەم هاوڕێیانی کاک فەرهاد.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بۆ یادی هاوڕێی دڵسۆز " فەرهاد شەعبانی "
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین

#فرهاد_شعبانی
#فەرهاد_شەعبانی
#farhad_Shabani

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەی کە ئینسانێکی شۆڕشگێڕ دەبێ بۆ دروستکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ئینسانەکان بیکات، هاوڕێ #فەرهاد_شەعبانی بە ٤٢ ساڵ خەباتی پێشمەرگانە و بێ‌وچان فیداکاری بۆ کرد و لە پێناویدا گیانی بەختکرد.
یادت هەر زیندوو دەمێنێ هاوڕێ...

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔷قسەکانی #فەرهاد_شەعبانی لە کۆنفرانسی ڕاوێژی رۆژهەڵاتی کوردستان


🔹 سەبارەت بە ژیانی کؤڵبەران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

@Kolbarnews
#kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
⭕️بەشداریی #فەرهاد_شەعبانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری #کۆڵبەرنیوز لە برنامەی لێکدانەوەی هەواڵ لە #کۆمەڵە تێڤێ سەبارەت بە کوشتنی سێ #کاسبکارەکەی #سەردەشت و بڵاو کردنەوە زانیاریی زیاتر سەبارەت بەو جەنایەتە

 #کورد #کوردستان #سنندج #مریوان #سقز #بانه #دهگلان #هورامان #پیرانشهر #تکاب #مهاباد #بوکان #سرپل #کرمانشاه #شنو #کامیاران #نقده #سردشت #ارومیه #روانسر #سلیمانی #هەولێر #دیواندره #بیجار #پاوە

@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
💢وتووێژی #کۆمەڵە_تێڤێ لە گەڵ #فەرهاد_شەعبانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری #کۆڵبەرنیوز سەبارەت بە
باروودۆخی کار و ژیانی کۆڵبەران لە کوردستان

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
⭕️کووژرانی #کاسبکارێک(#کاروانچی) لە #ماکۆ

💢بە پێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە ۱٨ی جۆزەردان ۱۳۹۹ بە دەست #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی شەممە ۱۷ی مانگی جۆزەردان هێزەکانی کۆمار ئێسڵامی #ئێران، جێگیرکراو لە پاسگای #ساری_ئۆجاق ( #شێخ_عەسگەر ) لە ناوچە سنووریەکانی شاری ماکۆ تەقەی ڕاستەوخۆیان لە دەستەیەک کاسبکار کردوە، کە لە ئاکام دا کاسبکارێک بە ناوی #فەرهاد_کچڵانلوو خەلکی ئاوایی ساری ئۆجاق( شێخ عەسگەر) فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و بریندار دەبێت. بە وتەی خەلکی ئاوایەکە هێزەکانی کۆمار ئێسلامی دوایی ئەوەی تەقەیان لێ کردوە کەڵ وپەلەکەی و هروها ئەسپی کاسبکارەکەیان لە گەڵ خۆیان بردوە وە ڕێگریان کردوە لە خەڵک کە فەرهاد بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە. بە داخەوە دوایی یەک ساعت و نیو بە هۆیی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست داوە. هەروها پزشکی دادوەری لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیی دا نووسیویەتی بە هۆیی بەرکەوتن ئاسنی گەرم (فیشەک) و خوێن بەربوون فە راد گیانی لە دەست داوە.

🔺شایانی باسە فەرهاد دەستگیران دار بوە بریار وابوە دە ڕۆژ دواتر ژیانی هاوبەشی پێک بێنن.
#kolbarnews
@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتووێژی هاوبەش لە گەڵ بەڕێزان #فەرهاد_شەعبانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری #کۆڵبەر_نیوز و بەڕێز #عوسمان_موزەییەن پارێزەر، لە بەرنامەی بە کاتی مهاباد لە ڕادیۆ رووداو سەبارەت بە کۆڵبەران


گفتگوی مشترک با آقایان #فرهاد_شعبانی از کولبر نیوز و #عثمان_مزین وکیل مدافع در برنامه «به کاتی مهاباد» از رادیو روداو درباره کولبران

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
بووکی تۆم ئەمشەو ئەرێ! فەرهادی نان
بووکی باوەش ئاوەڵاتم تا بەیان

بێنە لێوت تا تەزووی تێخەم بە ماچ
بێنە دەستت بیخە دەوری سینگ و شان

باوەشم پێداکە تا تینت هەیە
بووکە بەفرینەت منم من! پاڵەوان!

ئاە من بۆ زۆری وەک تۆ بووک بووم
بووکی داوێن پیسی ئاهی سەردتان

من بە تارای سووری شیرینت بەخیل
مارەیی من گیان و گیان و گیان و گیان

پێشکەش بە کۆڵبەری منداڵ #فەرهاد_خوسرەوی

شێعر: #هەتاوخورشیدی
نیگارکێش: #پرشنگ_ئەمانی

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Forwarded from 🎼 شـۆڕەسـوار 🎤
سەردانی ماڵی #هادی
ئەو کۆڵبەرەی بۆ #نان #گیانی دا ..
#شۆڕش_ئەبوبەکری

پاش ئەوەیکە لەگەڵ کۆڕی هونەرمەندان
بەشداری پرسەی #هادی مان کرد کە لە ڕێگای کۆڵبەری چەن هەفتە پێش گیانی لە دەست دا هەر لە دڵم دابوو سەردانی ماڵیان بکەم و تا ئەوەیکە ئەوشەو ڕێکەوت لەگەڵ چەن هاوڕێی هونەرمەندم سەردانی ماڵیان بکەین
#هادی چەن ڕۆژ پێش #فەرهاد و #ئازاد کەوتە ژێر گولە و سینگی ناسکی هەڵدڕا و گیانی بەخت کرد بۆ نان

بەڵام بە هەۆی ئەوەیکە کارەساتی وون بوونی ئازاد و فەرهاد زۆر دەنگی دایەوە و ڕسانەیی بوو هەواڵی گیان لە دەست دانی #هادی کەوتە ژێر سیبەری هەواڵی دڵتەزێنی فەرهاد و ئازاد ,,,!

هەرچەن فەرقێکی نیە هەمووی دەردێکە و مناڵانی وڵاتی ئێمە بە جێگای بیر لە ئاوات و ئارەزووکانیان دەڕۆنە ڕێگای سەخت و ئەستەمی #کۆڵبەری دیاردەیکی قیزەون کە مێژووی مرۆڤایەتی لە بەرابەری دا شەرمسارە
گەنج و لاوانی ووڵاتمان دەبێ بارێک کە بۆ ئەو نیە بیخاتە سەر پشتی و مەترسیترین ڕێگاکان لە سەرما و گەرما ببڕێ بۆ ئەوەیکە نانێک بۆ ماڵ و پارەیەک بۆ گیرفان بە دەست بێنن !!

#هادی کوڕی بنەماڵەیکی کە تاڵ و سوێری ژیانیان چێشتبوو براگەورەی سێ خوشک و برایکی چوکتر لەخۆی بوو و ژانی هەڵوەدایی و دابڕانی دایک و بابی چێشتبوو و ئەوەی ناخۆش بوو لە ژیان دیتبووی و کاتێ کە هەر مێر مناڵ بوو باوکی گیانی لە دەست دەدا و دەکەوێتە کار کردن و دوکان و ...
کەسیش پارەیەکی وای ناداتێ
و زۆر کار تاقی دەکاتەوە و تەنانەت ڕوو لە شاری تەورێز دەکات بۆ کار کردن بەڵام لە هەموو لا کوڵاوی لەسەر دەنێن و هیچی گیر ناکەوێ و ئەوجار هادی سەرەڕۆ دەبێت و شەوان درەنگ دەچێتەوە ماڵ و زۆر جوابی دایکیشی ناداتەوە و کەسێکی دڵسۆزیشی نابێت دەستی بگرێت وپاشان ڕوو لە کۆڵبەری دەکات و هەوای کوێستان و سەرما و شاخ و داخ دەکات
و لە ڕێگا بە هاوڕییانی دەڵێت من ناگەڕێمەوە و دەکوژرێم و دەکەونە بەر تەقە و هەر کەس بە لایەک دا هەڵدێت و سینگی هادی دەکەوێتە ئامانجی گولە و سینگ و بەرۆکی دەدڕێت و بە برینداری لە ژێر سەرمای شاخان گیانی لە دەست دەدا

#دایکی بە هادی دەڵێ مەچۆ بەڵام هادی دەڵێ دوسێ جار دەچم کەمێک لیباس و شت بۆخۆم دەکڕم !
بەڵام داخەکەم هادی ناگەڕێتەوە و تەرمەکەی دەبەنە بەر مزگەوتی گووندی #بێتوش و پیاوێک بە پیاوەتی دەیباتەوە و تەحویلی بنەماڵەکەی دەدەنەوهو تەنیا ئومێدی دایکێک و سێ خوشک و برای مناڵ لە دەست دەچێ
دایکی هادی ووتی هیچ داهاتێکیان نیە و سێ مانگە بە یارمەتی ماڵی باوکی چونە ناو خانوی خۆیان و پێشتر هەر لە خانوی کرێ و .. دابوون
ژنێکی زۆڕ ئارام و هێدی و ڕێک و پێک و بوو و لەگەڵ نەخۆشیش هاودەم مناڵەکانیشی زۆر ژیر و عاقڵ و قسە خۆش و زرینگ بوون و منیشیان ناسیەوە بەرنامەیکی منیان لە تەلەفزیۆن تۆمار کردبوو
تاوێک و سات و کاتێکی خۆشمان لەگەڵ تێپەڕ کردن و بەسەرمان کردنەوە ...

هیوادارم هیچ دایکێک جەرگی نەسووتێ و چیتر مناڵ و لاوەکانمان بۆ نان نەکەونە ڕیگای کۆڵبەری و ئێمەش تا لە ژیان دا دەتوانین کارێک بۆ دەر و جیران و هاوشاریەکانمان بکەین !
نابۆکۆڵبەری
من چیتر کۆڵبەری ناکەم
کۆڵبەری تێکشکانی کەرامەتی ئینسانە

#شۆڕش_ئەبووبەکری
#شۆڕەسوار
#ڕەبەت ماڵی #هادی
یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی 2020

پیامی برای سربازی که شلیک کرد یا میکند !
اگر میدانستی سینه ای که شکافتی سرپرست یک خانواده پنج نفری مادری مریض و چند خواهر و برادر کوچکتر از خود بود که آمده بود نانی برای سفره اشان و توشه ای برای خود ببرد انگشت ماشه ات را میشکستی و شلیک نمیکردی
اینبار اما اگر شلیک کردی ابتدا به مادرت و خواهروبرادرات فکر کن و یک لحظه تصور کن که دیگر برنمیگردی و بار دیگر آغوش گرم مادرت را نمیفشری
سپس اگر توانستی شلیک کن
چون دیگر بویی از انسانیت نبردی
راستی اکنون شبها چگونە میخوابی !?

نه برای کولبری
نه برای کشتن کولبران
نه برای کشتن انسانیت

10 دیماه 1398
سردشت ربط
شورش ابوبکری
1/1/2020 اولین روز سال نو میلادی
سال نوتان مبارک
اما میدانید سال نو بسیاری
تنها غم است و اندوه است و نامیدی!!

@shoreswar
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەیامی هاوخەمی #هەڤاڵ_حوسێن_مەحەممەدیان کەسایەتی خۆشەویستی شاری سەردەشت کە هەموو کات لەیەنگر و پشتیوانی خەڵکی هەژار و بەشمەینەت بووە بۆ بنەماڵەی دوو کۆڵبەری منداڵ #ئازاد و #فەرهاد کە لە پێناو پاروویەک نان گیانی ئازیزیان بەختکرد.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#مەرگی_کۆڵبەر

دەنگ: #کەریم_ئەحمەدی
شێعر: #جەماڵ_مەیوانی_هەڵبەست
میکس و مۆنتاژ: #کۆڵبەر_نیوز

پێشکەش کراوە بە یادی ئازیزی دوو کۆڵبەری منداڵ #ئازاد و #فەرهاد خوسرەوی کە لە پێناو نان گیانیان بەختکرد.

#کۆڵبەر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پیام تقدیر و تشکر کاک عثمان پدر دو کولبر نوجوان #آزاد و #فرهاد خسروی به همه مردم و خصوصاً مردم مریوان و هورامان.

کاک عوسمان باوکی دوو کۆڵبەری منداڵ #ئازاد و #فەرهاد سپاس و ڕێزی خۆی و بنەماڵەی دەنێرێت بۆ هەموو خەڵک و بە تایبەت خەڵکی خۆڕاگری مەریوان و هەورامان.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پیام تقدیر و تشکر کاک عثمان پدر دو کولبر نوجوان #آزاد و #فرهاد خسروی به همه مردم و خصوصاً مردم مریوان و هورامان.

کاک عوسمان باوکی دوو کۆڵبەری منداڵ #ئازاد و #فەرهاد سپاس و ڕێزی خۆی و بنەماڵەی دەنێرێت بۆ هەموو خەڵک و بە تایبەت خەڵکی خۆڕاگری مەریوان و هەورامان.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
More