🔰#ڕێزمان ||
وانەی سی و یەک🟦 هاوەڵناوی نادیار: پەیڤێکە هاوەڵێتی ناو دەکات یان وەسفی ناو دەکات، لە ڕووی جۆر و چۆنییەتی، یان ژمارە و بڕی ناوەکە بە شێوەیەکی نادیار.
نموونە:
هەندێک کەس ڕاستی بە خوار تێ ئەگەن.
سەرنج بدەنە ئەم ڕستەیە(
هەندێک) هاوڵناوی نادیارە، چونکە وەسفی ناوی کەسی کردووە، ئەرکەکەشی دیارخەری ناوەکەیە.
🟧ئەرکی هاوڵناوی نادیار: دەخرێتە پێش ناو یان جێناوەکە، لەو کاتەشدا پێویستیی بە ئامرازی دانەپاڵ نییە، یان دەخرێتە دوای ناوەکە، یان جێناوەکە ئەو کاتە پێویستیی بە ئامرازی دانەپاڵ دەبێت.
نموونە: ڕۆژگار
هەموو مرۆڤێک دەردەخات.
سەرنج بدەن لەم ڕستەیەی سەرەوە(
هەموو)هاوڵناوی نادیارە، ئەرکەکەشی دیارخەری ناوە، ناوی (
مرۆڤ)یش بووەتە دیارخراو
نموونە: کتێبێکی
دیکە دەکڕم.
سەرنجی ئەم ڕستەیە. بدەن(
دیکە)هاوڵناوی نادیارە، دیارخەر، (
کتێب)ناوە دیارخراوە(
ی)دانەپاڵە هەردووکیان بە یێکەوە(
گرێی ناوین)
نموونەیەکی تر: کتێبێکی
وام بینیوە.
ئەمەش بە هەمان ڕستەی پێشووتر، تەنیا (
وا)بووە بە دیارخەر و هاوەڵناوی نادیار.
کۆمەڵێک لەو پەیڤانەی دەبنە هاوەڵناوی نادیار(
چەند،
هەندێ،
هەر،
هەموو،
تەڤ،
دیکە،
دی،
تر،
چەندین،
ئەوەندە،
وەها،
وا،
چ،
هین،
گەلێک،
زۆر،
کەم،
بڕێ)
🟨تێبینی/ ئەو پەیڤانەی باسمان کرد دەکرێت گۆڕانکارییان تێدا بکرێت
(
زۆر،
گەلێک،
هەندێک،
کەمێک)یش هەندێ جار هاوەڵناوە و هەندێ جاریش دەبێتە هاوەڵکار ئەوانی دی، دەکرێ بەبێ ناو بەکار بهێن و ببنە جێناوی نادیار.
زۆر لە دوو ڕستە بەکار دێنین.
نموونە:
زۆر مامۆستا هاتن.
لێرە (
زۆر) هاوەڵناوی نادیارە، چونکە وەسفی ناوی مامۆستای کردووە.
نموونە: مامۆستاکە
زۆر دانیشت.
لێرە (
زۆر) هاوەڵکاری چەندییەتییە، چونکە وەسفی کارەکەی کردووە کە دانیشتنە.
✍ئامادەکردنی:
ئازاد هەولێری📄📙📚📘📗
@ZMANIKURDI4┄┄┅✿❀
♥️❀✿┅┅