View in Telegram
🔰#ڕێزمان   ||  وانەی سی و یەک 🟦 هاوەڵناوی نادیار: پەیڤێکە هاوەڵێتی ناو دەکات یان وەسفی ناو دەکات، لە ڕووی جۆر و چۆنییەتی، یان ژمارە و بڕی ناوەکە بە شێوەیەکی نادیار. نموونە: هەندێک کەس ڕاستی بە خوار تێ ئەگەن. سەرنج بدەنە ئەم ڕستەیە(هەندێک) هاوڵناوی نادیارە، چونکە وەسفی ناوی کەسی کردووە، ئەرکەکەشی دیارخەری ناوەکەیە. 🟧ئەرکی هاوڵناوی نادیار: دەخرێتە پێش ناو یان جێناوەکە، لەو کاتەشدا پێویستیی بە ئامرازی دانەپاڵ نییە، یان دەخرێتە دوای ناوەکە، یان جێناوەکە ئەو کاتە پێویستیی بە ئامرازی دانەپاڵ دەبێت. نموونە: ڕۆژگار هەموو مرۆڤێک دەردەخات. سەرنج بدەن لەم ڕستەیەی سەرەوە(هەموو)هاوڵناوی نادیارە، ئەرکەکەشی دیارخەری ناوە، ناوی (مرۆڤ)یش بووەتە دیارخراو نموونە: کتێبێکی دیکە دەکڕم. سەرنجی ئەم ڕستەیە. بدەن(دیکە)هاوڵناوی نادیارە، دیارخەر، (کتێب)ناوە دیارخراوە(ی)دانەپاڵە هەردووکیان بە یێکەوە(گرێی ناوین) نموونەیەکی تر: کتێبێکی وام بینیوە. ئەمەش بە هەمان ڕستەی پێشووتر، تەنیا (وا)بووە بە دیارخەر و هاوەڵناوی نادیار. کۆمەڵێک لەو پەیڤانەی دەبنە هاوەڵناوی نادیار(چەند، هەندێ، هەر، هەموو، تەڤ، دیکە، دی، تر، چەندین، ئەوەندە، وەها، وا، چ، هین، گەلێک، زۆر، کەم، بڕێ) 🟨تێبینی/ ئەو پەیڤانەی باسمان کرد دەکرێت گۆڕانکارییان تێدا بکرێت (زۆر، گەلێک، هەندێک، کەمێک)یش هەندێ جار هاوەڵناوە و هەندێ جاریش دەبێتە هاوەڵکار ئەوانی دی، دەکرێ بەبێ ناو بەکار بهێن و ببنە جێناوی نادیار. زۆر لە دوو ڕستە بەکار دێنین. نموونە: زۆر مامۆستا هاتن. لێرە (زۆر) هاوەڵناوی نادیارە، چونکە وەسفی ناوی مامۆستای کردووە. نموونە: مامۆستاکە زۆر دانیشت. لێرە (زۆر) هاوەڵکاری چەندییەتییە، چونکە وەسفی کارەکەی کردووە کە دانیشتنە. ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری 📄📙📚📘📗@ZMANIKURDI4 ‎‌‌┄┄┅✿❀♥️❀✿┅┅
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily