💢🔸بانگهێشت بۆ وەرگێڕان🔸💢هاوڕێیان و بەردەنگانی هێژای هۆژان،
سڵاو و ڕێز،
💡ئایا دەزانن
ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس، واتە
ڕۆژانە نزیکەی ٢٧ هەزار کەس، بە هۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەست دەدەن؟
💡ئایا دەزانن کە تەنیا
٥-١٠%ی هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە بە کەموکوڕیی بۆماوەیی (ژێنەتیکی) دەگەڕێتەوە و
٩٠-٩٥%ی هۆکارەکان پێوەندی بە لایف ستایل و شێوەی ژیانیان هەیە؟
📌زۆربەمان لانیکەم جارێک هاوڕێیەک یان خزمێکی نزیکمان دیوە کە تووشی شێرپەنجە بووە یان بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. ئاستی ئاگامەندیی کۆمەڵگە کاریگەرییەکی هەرە بەرچاوی لەسەر شێوەی ژیان و بەرگری لە شێرپەنجە هەیە. هەر بەم بۆنەوە، لە ژمارەی داهاتووی هۆژیندا، جەخت دەکەین لەسەر بابەتی شێرپەنجە.
📌دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری هۆژین چەند بابەتی باشیان بۆ وەرگێڕان سەبارەت بە شێرپەنجە کۆ کردۆتەوە. لە خوارەوە لیستی ئەو بابەتانە، لەگەڵ بەستەری سەرچاوەکان داندراون.
تکایە چاوێکیان لێبکەن و ئەگەر حەزتان کرد بۆ وەرگێڕان لەگەڵمان هاوکاری بکەن، ئاگادارم بکەنەوە.
🔸شایانی باسە ناوی وەرگێڕ وەکوو نووسەر لە سەر وتارەکە دەنووسرێت.
📊📊📊📊١. ئامارەکان چی دەڵێن:
- ئاماری گشتی:
https://gco.iarc.fr/today/en - ئاماری کوردستان:
هەولێر و دهۆک٢) کاریگەریی شێوی ژیان (لایف-ستایل) لە سەر شێرپەنجە:
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2515569/ ٣) تبی سونەتی و دەرمانە لاوەکییەکان (ئەفسانە یان زانست؟):
لینک١ و
لینک٢ ٤) ڕۆڵی پەروەردە لە سەر شێرپەنجەی مەمک:
https://doi.org/10.1093/jbi/wbae002 ٥) ئەندازیاری و شێرپەنجە:
https://doi.org/10.1016/j.ccell.2024.05.017٦) دەرمانەکانی شێرپەنجە:
https://www.cancer.gov/about-cancer/treatment/types ٧) ئەفسانە و دەنگۆکان :
https://www.cancer.gov/about-cancer/causes-prevention/risk/myths٨) ئایا بەڕاستی شێرپەنجە ڕوو لە زیادبوون دەکات؟
لینک١ و لینک٢ ٩) ناساندنی نیشانەکانی شێرپەنجە باوەکان لە کوردستان: سییەکان، مەمک، پڕۆستات، گەدە، ڕیخۆڵە، میزڵدان، خوێن
💚 وەرن با پێکەوە کۆمەڵگەیەکی ئاگامەند و تەندروست بنیات بنێین 💚لەگەڵ ڕێز و سپاس،
پەریسا خاتری،
سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی هۆژین
https://t.center/Perisa_Xatiri