View in Telegram
💢🔸بانگهێشت بۆ وەرگێڕان🔸💢 هاوڕێیان و بەردەنگانی هێژای هۆژان، سڵاو و ڕێز، 💡ئایا دەزانن ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس، واتە ڕۆژانە نزیکەی ٢٧ هەزار کەس، بە هۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەست دەدەن؟ 💡ئایا دەزانن کە تەنیا ٥-١٠%ی هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە بە کەموکوڕیی بۆماوەیی (ژێنەتیکی) دەگەڕێتەوە و ٩٠-٩٥%ی هۆکارەکان پێوەندی بە لایف ستایل و شێوەی ژیانیان هەیە؟ 📌زۆربەمان لانیکەم جارێک هاوڕێیەک یان خزمێکی نزیکمان دیوە کە تووشی شێرپەنجە بووە یان بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە. ئاستی ئاگامەندیی کۆمەڵگە کاریگەرییەکی هەرە بەرچاوی لەسەر شێوەی ژیان و بەرگری لە شێرپەنجە هەیە. هەر بەم بۆنەوە، لە ژمارەی داهاتووی هۆژیندا، جەخت دەکەین لەسەر بابەتی شێرپەنجە. 📌دەستەی سەرنووسەرانی گۆڤاری هۆژین چەند بابەتی باشیان بۆ وەرگێڕان سەبارەت بە شێرپەنجە کۆ کردۆتەوە. لە خوارەوە لیستی ئەو بابەتانە، لەگەڵ بەستەری سەرچاوەکان داندراون. تکایە چاوێکیان لێبکەن و ئەگەر حەزتان کرد بۆ وەرگێڕان لەگەڵمان هاوکاری بکەن، ئاگادارم بکەنەوە. 🔸شایانی باسە ناوی وەرگێڕ وەکوو نووسەر لە سەر وتارەکە دەنووسرێت. 📊📊📊📊 ١. ئامارەکان چی دەڵێن:         - ئاماری گشتی: https://gco.iarc.fr/today/en        - ئاماری کوردستان: هەولێر و دهۆک ٢) کاریگەریی شێوی ژیان (لایف-ستایل) لە سەر شێرپەنجە: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2515569/ ٣) تبی سونەتی و دەرمانە لاوەکییەکان (ئەفسانە یان زانست؟): لینک١  و لینک٢ ٤) ڕۆڵی پەروەردە لە سەر شێرپەنجەی مەمک: https://doi.org/10.1093/jbi/wbae002 ٥) ئەندازیاری و شێرپەنجە: https://doi.org/10.1016/j.ccell.2024.05.017 ٦) دەرمانەکانی شێرپەنجە: https://www.cancer.gov/about-cancer/treatment/types ٧) ئەفسانە و دەنگۆکان : https://www.cancer.gov/about-cancer/causes-prevention/risk/myths ٨) ئایا بەڕاستی شێرپەنجە ڕوو لە زیادبوون دەکات؟ لینک١ و لینک٢ ٩) ناساندنی نیشانەکانی شێرپەنجە باوەکان لە کوردستان: سییەکان، مەمک، پڕۆستات، گەدە، ڕیخۆڵە، میزڵدان، خوێن 💚 وەرن با پێکەوە کۆمەڵگەیەکی ئاگامەند و تەندروست بنیات بنێین 💚 لەگەڵ ڕێز و سپاس، پەریسا خاتری، سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی هۆژین https://t.center/Perisa_Xatiri
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Find friends or serious relationships easily