. . . .
خوێنڕێژت دی گەوزی لە نێو خاک و خوێن
ڕازایەوە گڵکۆی شەهیدی بێشوێن
توانەوە دەسبەند، کەلەبچە، زنجیر
کرانەوە دەرکی قەفەز لە یەخسیر
ئەستڕاوە فرمێسکی ڕۆڵەکوژراو
ئەستێنراوە تۆڵەی بێکفن نێژراو
بزەی هاتێ لێوی لە خۆشی بێبەش
جلکی گۆڕی سۆرانیشین بەرگ ڕەش
لە شینگایان گەڕا گەری ڕەشبەڵەک
شەم و شەمزین گرتیانەوە دەستی یەک
گەڕانەوە ئاوارە بۆ جێژوانان
گرانەوە لە خەنە پەنجەی جوانان
جا ئەو کاتە بە هەتوانی
ئازادیساڕێژ دەبێ برینی نامرادی
#هێمن#ژن_ژیان_ئازادی#کوردوستان @SouranKurdpour