S o u r a n | K u r d p o u r

Channel
Kurdish
Logo of the Telegram channel S o u r a n | K u r d p o u r
@sourankurdpourPromote
118
subscribers
204
photos
10
videos
20
links
بەخێربێن
To first message
ـــــــــ

تۆ بڵێی، بێ خولیا چیمان لێ بمێنێتەوە؟




#ئەڤینار
#سۆران_کوردپوور

@SouranKurdpour
———

زوڵفت سەبەبە دڵ بە عوزارت کە دەسووتێ
سووچی شەوە وا قاتیلی پەروانە چرایە

#نالی
#سۆران_کوردپوور

@SouranKurdpour
Forwarded from عکس نگار
ـــــــــ
@SouranKurdpour

#وێنەچیرۆک
ــــــــــــ

«زه‌ماوه‌ند، ڕۆژهه‌ڵات ساڵی ١٩١٠ زایینی»

ـــــــــــــ

له‌و وێنه‌یه‌دا «نه‌بوون» زیت بۆته‌وه‌.

نه‌بوونی خه‌یاڵ‌‌، نه‌بوونی ده‌نگ‌. نه‌بوونی هه‌راهه‌را و پێ‌كه‌نین‌. نه‌بوونی زرمه‌زرمی پێدانانی سێپێیی‌، نه‌بوونی ده‌سره‌ی سه‌رچۆپی‌، نه‌بوونی چاوه‌چاو،‌ كه ‌نیگاكان هه‌ر یه‌كی به‌شوێنێكه‌وه‌ سه‌رگه‌ردانن. نه‌بوونی ژن، نه‌بوونی به‌نی ته‌سبێحه‌، كه‌ نه‌بوو ده‌نكه‌كان هه‌موو بڵاوه‌ی ده‌كه‌ن.
پرسیار ئه‌وه‌ نییه‌ کە ژنان له‌و زه‌ماوه‌نده‌ كه‌ به‌شی له‌ ئاسمان ته‌نیا سووچێكی ون‌بوو و ‌ده‌ركراوه‌، له‌ كوێن‌، له‌ بوونیان دڵنیاین، گه‌ر نه‌بوایه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌و كێوه‌ش خۆی ڕانه‌ده‌گرت جا چ بگا به‌و ماڵانه‌ی ‌وه‌كوو پلیكان له ‌قه‌دی شاخ پشت یه‌كتریان گرتووه‌ و سه‌ربانیان وەها ‌قورس و قایمە كه‌ منداڵان كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان هیوایێكن، ئاواتێكن بۆ داهاتوو- ئاخ داهاتوو، ئاخ داهاتوو، داهاتوویەک کە لە ڕابردوودا ڕازاوەیە- ئاوا به‌تێڕادیوی نه‌یانده‌توانی بچنه‌ سەری.
پرسیاره‌كه ‌ئه‌وه‌یه‌ ‌ژنان لێره‌، له‌و جیهانه ‌ڕه‌ش و سپییه‌‌دا بڵێی سه‌رقاڵی چ بن؟

لە دۆڵ و دەڕە و تەلان‌دا، لە داوێنی شاخ و چیاکان، چنگ لە خۆڵ دەدەن، چنگ لە بەرد و لە دار دەدەن و پەنجەپەنجە و باوەش‌باوەش ڕەنگ دەسکەنە دەکەن و پاشان ماندوونەناس بە دەم خۆشترین ستران بە شاخ هەڵدەگەڕێن و سەوزایی دەبەخشنە دەشت و دیمەن و ئاسمان شین دەکەن و تاو زەرد و باوەش‌باوەش ڕەنگی ئاڵ و کەسک دەبەخشنە گوڵان و ئینجا دەگەنە قەدی چیا و دەبینن ڕەنگ هەر ڕەنگی سوور ماوە، ڕەنگ دەچێتە کۆڵمەیان، کۆڵمەیان سوورسوور دەبێ و ڵێویان ئاڵ، چاویان پڕ لە ئەستێرە و بروسکان. دەگەنەوە زەماوەند.
ڕەنگمان هاورد، باوەش‌باوەش ڕەنگی سوور، بۆ دەماران، بۆ خوێنەی دەرژێنە سەر کێو و شاخان، بۆ چاوکاڵان، دڵان،  ئەویناران.

#سۆران_کوردپوور
#وێنەچیرۆک

@SouranKurdpour
ــــــــ

زستان
بێ گەڵا، بێ گوڵان
چوار دار ڕووان

ڕێبەندان بوو

پڕ خولیا بوو گەورەم!
بێ هیوا بوو گەورەم!

. . .

ــــــــ

بەشێک لە نووسراوەیێکی دوورودرێژ


#سۆران_کوردپوور

@SouranKurdpour
. . . .


پڕین لە دووری و هیوا

____

#سۆران_کوردپوور

@SouranKurdpour
Pela-Dûr
___

Ez peleka derya dûr im de ha de were
Ez warek im jêr im jor im de ha de were
Çîrokek im pir serbor im de ha de were
Birîndar im birîn kûr im de ha de were were de ha de were

Bo te ez yar û cemser im de ha de were
Bi soz û eşqa te serwer im de ha de were
Xweşî û xemên te hilgirim de ha de were
Bo birîna sarêşker im de ha de were were de ha de were



@SouranKurdpour
———


سوێند بە دڵتەنگی
کە ئێمە دەبینە دارستان


———


#سۆران_کوردپوور

@SouranKurdpour
. . . .

سوێند بە خاک
کە ئێمە دەبینە بەرد



#سۆران_کوردپوور

@SouranKurdpour
دڵم تەنگە
نەجمە غوڵامی
——


دڵم تەنگە، وەکوو خونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمی تۆ

دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێک
وتت پێک نایە، زۆری من، کەمی تۆ

لە چەشنی ئاگرن، کوڵمی گەشی تۆ
لە مار حەستەمترن پرچی ڕەشی تۆ

بڵێم وەک چی دەچی؟ هەر گوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسکترە، ناسک لەشـــــی تۆ

لە گوارەی پڕ پەرەنگ دڵ پڕ پەرەنگم
چەماوی بەژن و باڵای شۆخ و شەنگم

لەسەر سینگی سپیت، چاوم سپی بوون
لە تاوی زەردە لیمۆت، زەردە ڕەنگم

کش و ماتە جیهان، لە ژوانی، لە نوێ
گەلاوێژ بۆمە دەڕوانێ لەسەر سوێ

چریکەی بولبولێک دێ، وا دەزانم
چپەی ماچی من و تۆی هاتە بەر گوێ

#هەژار
#نەجمە_غوڵامی


@SouranKurdpour
. . . .


کش و ماتە جیهان، لە ژوانی، لە نوێ
گەلاوێژ بۆ مە دەڕوانێ لەسەر سوێ
چریکەی بولبولێک دێ، وا دەزانم
چپەی ماچی من و تۆی هاتە بەر گوێ

#هەژار
#سۆران_کوردپوور



@SouranKurdpour
تاوڕژاو.pdf
86.3 KB
کورتە نووسراوەیێک لە سەر «تاوڕژاو»
نووسینی حەسەن ماوەڕانی


#تاوڕژاو

@SouranKurdpour
.     .      .      .
🍁🍁🍁🍁
@SouranKurdpour
شاعر:
لیائۆ ئیڤوو
وەرگێڕان لە ئاڵمانییەوە:
سۆران کوردپوور


گەڵاکان


ئەوینی تۆ، ئەوینی بێ‌ئومیدی تۆ، من وەبیر مردن دەخاتەوە
مردنێکی شیلەوگەرم
لۆتکەیێک ئارام و هێدی
من لە سەر دارە بڕدراوەکان ڕاکشاوم، گوێم لە سرتەی گەڵایێکە، ماڵئاوایی لە لقی دار دەکا
یەک، دوو، سێ، سێ گەڵا نێوچاوانم دادەپۆشن
گەڵایێک بەوی تر دەڵێ: خۆشم دەوێی، ساڵانێکی زۆرە خۆشم دەوێی
پاش ساڵەھا، مرۆڤێک بەوی تر دەڵێ: خۆشم دەوێی
پیر بوون و ڕوحیان لە بەر با ویشک ھەڵاتووە، وەکوو ئەو گەڵایە و ئەو گەڵایەی تریش کە نیشتوونەتە سەر نێوچاوانی من.

#لیائۆ_ئیڤوو
#سۆران_کوردپوور


@SouranKurdpour
. . . .

دڵتەنگی تۆم
وەک چۆن باڵندە
دڵتەنگی شین

دڵتەنگی تۆم
وەک چۆن ڕووبار
دڵتەنگی خوڕە

دڵتەنگی تۆم
وەک چۆن کڕێوە
دڵتەنگی دەشت

دڵتەنگی تۆم
وەک چۆن خۆرپەڕان
دڵتەنگی شاخ

دڵتەنگی تۆم
وەک چۆن وشە
دڵتەنگی بێدەنگی


#سۆران_کوردپوور


@SouranKurdpour
____

ئاسمان ئەشێ زەردزەرد بێ
هەتاو و دیمەن سوورسوور
زەریا بەڵام بەردەوام شین

#سۆران_کوردپوور

@SouranKurdpour
More