View in Telegram
نێردراوە بۆ کەناڵی لاوانی شۆڕشگێڕی گەڕەکەکانی کوردستان ژنانی تێکۆشەر و جەماوەری شۆڕشگێڕی کوردستان ئێمە لە ئاخێزی ژینادا بە فڕێ دانی حەجابی زۆرەملی، دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامیشمان نایە ژێر پێ. لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەم سەنگەرەمان پاراستووە و هەموو هەوڵەکان و زەبر و زەنگی هێزی سەرکوت بۆ داسەپاندنی حەجابی ئیجباریمان بێ بایەخ کردووە. لە ڕێزی پێشەوەی خەباتی پەرەستاران، مامۆستایان، کرێکاران، خانەنشینکراوان و بنەماڵەکانیان بەشدار بووین و سەنگەری شەقاممان چۆڵ نەکردوە. زیندان و ئەشکەنجە و تەنانەت سێبەری هەڕەشەی ئێعدامیش نەیتوانیوە مقاومەتمان تێکبشکێنێ و سێشەممەکانی ناڕەزایەتی دژ بە حوکمی ئێعدام بەردەوام بووە. مانگرتنی گشتی ۲۵ی خەرمانان لە کوردستان، گڕ و تینێکی تازە دەبەخشێتە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی و سەنگەرێکیتری خەبات و تێکۆشانمان پتەو دەکات. کرێکاران و زەحمەتکێشان، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە ۲۵ی خەرمانان بە داخستنی دووکان، بە تەعتیل کردنی کارگە و کارخانە و شوێنی کار، بە سەردانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ژینا و ڕێز گرتن لە یادیان لە سەر گڵکۆی ئەو ئازیزانە وزەیەکی نوێ دەبەخشینە ڕێزەکانی خەبات و یەکگرتووی دژ بە هەموو چەشنە ستەمێکی چینایەتی و ڕەگەزایەتی و نەتەوایەتی. بەشێک لە ژنانی یەکسانی خوازی شارەکانی کوردستان ۲۳ی خەرمانانی ۱۴۰۳ تلگرام سنندج: https://t.center/sanandajmashora تلگرام کردستان: https://t.center/ShorayEnghlabyMahalay اینستاگرام: https://5x0x.short.gy/Mahalatsanandaj
Telegram Center
Telegram Center
Channel