Смотреть в Telegram
مەشخەڵی یاد بە ڕێگا کۆنەکەی پارا بە مەشخەڵێ ئەندێشەوە دێینەوە سەر گڵکۆی تازە بە کۆڵێ زام و ئێشەوە شەپۆلی دڵ بەڕێوەیە بەرەو گڵکۆی پشت ئاوایی کاروان بێدارە ڕێ دەبڕێ تا دوا ترووسکە و تارمایی! لەگەڵ بەرامەی مێخەکا چەپکێ سۆزی فرمێسکی گەش دەپژێنین بە سەر مەزارا بەشکەم زەوی بێتەوە کەش! شەتڵی دڵی پڕ ئەشقیا لە لێوار دێراوی گڵکۆ شین بوو بە ئەسری ئازیزان له دەوری یەک بوو ون گوڵ کۆ! لە نێو ئەم خاکە پیرۆزە گلارەی چاوێ نێژراوە بۆیە بۆ هەر کوێ دەڕوانم ئازیزێکم لەبەر چاوە! دیسانەوە لە کوێستانا دەخوێنین گۆرانی و ستران لە نێو مێرگۆڵانی یادت بە ئەشقی خاکی کوردستان پشکۆ یاسینی ۱۰ ی گەڵاڕێزان ۲۷۲٤_کۆننەڵان پێشکەش بە ڕۆحی شۆڕەسواری ئەدەبیاتی کوردی مامۆستا جەلال مەلەکشا، ساڵڕۆژی کۆچت بەرز ڕادەگرین،  یاد و هزرت بەرز و پیرۆز و هەرمان بێت. 🆔 @pshko_yasini60
Telegram Center
Telegram Center
Канал