📚کتێبی "کۆچ" کۆمەڵەێک شێعر بۆ سەر کێل و بەردی مەزاری خۆشەویستان به قەلەمی سەید نووح عینایەتی (نەبەز) چاپ کرابە خۆشییەوە بە ئاگاداری گشت ئەدەبدۆستان و خۆشەویستان ڕادەگەیەنین کە کتێبی "کۆچ" کۆمەڵەێک شێعر
بۆ سەر کێل و بەردی مەزاری خۆشەویستان چاپ و بڵاو بۆوە
شێعرەکانی ئەم کتێبە کە پێک هاتوو لە پتر لە 400 دوو بەیتییە،
بۆ دایک و باوکان، جگەرگۆشەکانی لە دەستچوو، شەهیدانی وەتەن و
... نووسراون کە هەر کەسێکی ئازیزێکی لە دەست داوە دەتوانێ
بۆ مەبەستی خۆی شێعری لێ هەڵبژێرێ و لە سەر کێلی کۆچکردووانی بنووسێ
هەڵبەت دەبێ ئەوەش لە بیر نەکەین کە تەرحی ڕووبەرگی ئەم کتێبە حاسڵی دەست و قەڵەمی هونەرمەندی نیگارکێش مامۆستا "ئیرەج قادری ئازەر (ژیلەمۆ)"یە و دیزاین و ڕازاندنەوەکەشی بەرهەمی زەحمەتەکانی هونەروەری زێدە ئازیز و خۆشەویست خودالێخۆشبوو کاک "ئاوات حەکیمزادە"یە کە زۆر زۆر حەزی لێبوو چاپی ئەو کتێبە ببینێ و بەشداری خۆشیی ئێمە بێ کە بە داخێکی زۆر گرانەوە مەرگ مۆڵەتی نەدا و لە ناکاو دڵی تەزاندین و لە نێومان ڕۆیی بەڵام بێ گومان هەرگیزاوهەرگیز خۆشەویستی و ڕوحسووکی و وەفاداری ئەو مەزنەهونەرمەندە لە دڵمان ناچێتە دەر
لە کۆتاییدا هیوادارین کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پێشوازیمان لێ بکەن و ئەم بەرهەمە بتوانێ جێی ڕەزامەندی بێ و چاوەڕوانییەکانی ئەو خەڵکە خۆشەویستە بەجێ بهێنێ
💡#چراخانە_چرایەک_بۆ_کۆمەڵگا 📚 #ناوەندی_ڕۆشنبیری_چراخانە🆔:
@ChraXana