PiranshahrRudaw

#سوارەی_ئیلخانیزاده
Канал
Логотип телеграм канала PiranshahrRudaw
@piranshahrrudawПродвигать
56,6 тыс.
подписчиков
130 тыс.
фото
37,5 тыс.
видео
82,9 тыс.
ссылок
🌐سایت: www.piranshahrrudaw.ir 📞 ارسال خبر 👉 @piranshahradmin 🗣تبلیغات 👉 @piranshahr_ad اینستاگرام: http://Instagram.com/PiransharRudaw ورزشی: @sportrudaw مدیر مسئول: یاسر محمدزاده اقدم تابع قوانین جمهوری اسلامی ایران
#شێعری کوردی
#سوارەی_ئیلخانیزاده

ئێوە کێن؟ خێڵی درۆ!
گەلی دەم پڕ لە هەرا
نیشتەجێی شاری بە گرمە و دووکەڵ
پێم بڵێن ئێوە چ کارەن؟ چ کەسن؟
ئێوە ئەی کرمی کتێب
یاری غاری هۆدە!
بە گەرووی قاسپەکەری کەوتارێن
جاڕی کام گوم‌بوو ئەدەن وا بە هەڵپەو بە دەهۆ؟
ئێوە میراتگری کام جێ‌لەوەڕن؟
ئێوە، حاشارگری ڕووبەندی وشە
بووکی بن تارای سوور!
خوا نەکا بای بەتەوژمی کوێستان
لابەرێ پەردە لە سەر باڵاتان
دەرکەوێ هەر دەکوژن دووراودوور
ئێوە کەی شێری چیان؟!
بەردەماوخۆری توڵە و گورگی گەڕن!
قاقڕەگیانە، هەوای بەرپشتێن
شۆرە کاتێکە کوژەی خەڵفی دەست
زەلکەیە کۆڕەکەتان، ئێوە زەلن
هەر بە بایەک ئەگڕێن بێ دەربەست
کام بەیان بەربوو لە بەندی شەوەزەنگ؟
کام کولەی شۆڕ بە نەفەستان لاچوو؟
مل‌بەبەرمووری وشەی ڕەنگاوڕەنگ!
کامە پێ کەوتە پیاسەی ڕێتان؟
ئێستە وا گرمە لە کێوان بەرزە
مێش ئەخاتە لەشی گا بوولەرزە
ئێوەن و ئێوەن و لۆکەی گوێتان
بەسیەتی! بەسیەتی!
وا هات... وا چوو...

📍آدرس: پیرانشهر چهار راه معلم خیابان سید قطب شرقی روبروی مسجد چهار یار نبی

☎️ 04444240442
📱09141664593

#ناوەندی_ڕۆشنبیریی_چراخانە
@chraxana
#رمان #سیاسی #کوردی #تاریخی