بلوطبانان پا به ركاب

#تەوفیق_حاجی
Канал
Логотип телеграм канала بلوطبانان پا به ركاب
@oaktree_loverbikersПродвигать
213
подписчиков
639
фото
323
видео
655
ссылок
بلوطبانان پا به ركاب، گروهي از كنشگران سبزانديش ايران زمين هستند كه با راهبري مهندس محمد درويش و تسهیلگری رئوف آذري در صدد برآمده اند به مدد #دوچرخه_هاي_برقي،به بلوطباني و حفاظت از ژينايي وطن بپردازندو در اين مسير، هموندي كنشگران و متولیان را قدر مي دانند
کۆڕبەندی ھاوھەنگاوی و ھاودڵی شاخەوانانی سەردەشت، ماتەمینەکان و چالاکیە ئاشتەواییەکان

https://t.me/Sopskf/5110

شاخەوانانی سەردەشت، بە دروشمی « نیشتمان، تۆڵەی زامەکانی بە ھاواری ئاشتی،ئاشتی گەلان دەسپێدەکاتەوە»، ٣٤مین، ساڵوەگەری کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت یان، بە ھەڵشاخین بە سەرلووتکەی قەڵاتەی سەر بەشاری میراوا، یاد کردەوە...

لەم ھەڵمەتەدا دا کە لە ڕۆژی پێنج شەممۆ ١٣ ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی لە داوێنی دەشتی وەزنێ و شەو مانەوە لە پردی کاک اللە دەستی پێکرد و پاشان لەرۆژی جومعە بە ڕێکەوتن و ھەڵشاخین بە سەرلووتکەی قەڵاتە، کۆتایی ھات، ١١٠ شاخەوان و ژینگەپارێز لە دەڤەرەکانی سەردەشت،میراوا،رەبەت، نەغەدە و ھەروەھا بانە، بەشداربوون.

ئەم کۆڕبەندە کە وەکوو نەریتی سالانی پێشوو، بە بەرپرسیارەتی دەستەی کارگێڕی شاخەوانی شاری سەردەشت، بەڕێوەچوو، وێرای پەیڕەو کردنی یاساکان و ئۆسلوبەکانی شاخەوانی، دروشمی «ئاشتی» کرایە، ھەوێنی ھەنگاونانەکان و ھاوئاھەنگی و ھاوھەنگاوی وەکوو، ھەوێنێکی چالاکی شاخەوانی، ئاماژەی پێکرا و بەرھەمی ھاودڵی، پێناسەکرا و لە لووتکەدا، سەرۆکی لیژنەی شاخەوانی #رزگار_مەولانی دوابەدوای گەیشتنی ھەواڵی دڵھەژێنی دەعمی ئۆتۆمبێڵی گروپی شاخەوانی ڕێکخراوی سەوزی چیا و مەرگی ٤ئەندام و برینداربوونی چەند کەسی تری نێو پاسەکەی، بە کارەساتێکی تر و خەسارەیەکی گەورەی شاخەوانی نیشتمان ناوزەد کردوو و چەند خوولەکێک بێ دەنگی ڕاگەیاند.

پاشان، #ڕەئووف_ئازەری، ئەندامی گرووپی شاخەوانی قەندیل و ھەروەھا ھاودامەزرێنەری گرووپی بەڕووپارێزانی پاسکیڵ سوار، وێڕای ئاماژەکردن بە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت و مێژووی کۆڕبەندە کانی ساڵوەگەری ئەم کارەساتە، لە لایەن شاخەاوانانی سەردەشت و رێژەی بەرچاوی بەشداربووانی کۆڕبەندەسەرەتاییەکان، سەرکەوتوویی ئەم کۆڕبەندانەی گێڕایەوە، بۆ؛

⁃ ئیڕادەی بەکۆمەڵ بۆ گەڕاندنەوەی ئیدارەی شاخەوانی بۆ شاخەوانان
⁃ بیرۆکەی بەپێز و ھاوبەشی گروپە جۆراوجۆرەکان و
⁃ گوێڕایەڵی بۆ دڵسۆزان و پاڵێوەرانی شاخەوانەکان
⁃ ھەوڵی خۆبەخشی گشت ئەندامان، بێ ئەودەست و ئەدەست کردن
⁃ بوێری و نەسڵینەوەی دەستەی کارگێڕی
⁃ یارمەتی ھونەرمەندان،نوسەران وشاعیران و ھاوشاریان و بە تایبەت خێرخوازان بۆ دابین کردنی پێداویستیەکان
⁃ بانگەوازی و بەشداری شاخەوانان لە دەڤەرەکانی تر وھتد
⁃ پاشان، وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵی کەریم مەعروفزادەی کۆچ کردوو، نرخی گوێ ڕایەلی بەڕێزیان بۆ ڕاجیاجیاکان و بەتایبەت پێشنیار و ڕێنوێنی پێشەنگەکانی بە ھۆکاری سەرکەوتوویی ئیڕادەی بە کۆمەڵ ناوزەد کرد و بە گەڕاندنەوەی ئەو ڕۆحە ھاودڵیە بۆ وانەکانی مامۆستای ژینگەی نیشتمان(طبیعت)، وەفاداری بو ئەم روحیەتە، زەمانەتی سەرکەوتوویی ھەژمار کرد...

لە کۆتا لێدوانەکەش، رۆڵی قوربانی دان و جۆرەکانی قوربانی دان بۆ ژینگەی نیشتمانی لە مێژووی گەل دا، بەکوورتی ئاماژەدان و گرینگ ترین ھۆکاری پاراستینی ژینگەی نیشتمان و ڕەسانەیەتی کلتووری نەتەوویی، دەست پێکردن لە گۆڕانی خۆ و کەم کردنەوەی زێدەرەویەکان و ھەروەھا ئەوسارکردنی شەھوەتەکانی ماڵ و مەقام، پێناسەکرد و بانگەشە کردنی ئەم ڕوحیەتەی بە ئەرکی شاخەاوانان، لەم سەردەمە کاولکاریەدا، ناوزەد کرد...

خوێندنی فاتیحا بۆ ڕۆحی شەھیدانی کیمیابارانی شار و ھەروەھاڕۆحی کەریمی کۆچ کردوو و ٤ ئەندامەکەی رێکخراوی سەوزی چیا و نیوەڕۆ خوان لە داوێنی قەلات و سەرچاوەکانی دا، دوا بەشی ئەم کۆربەندە بوو کە ھیوادارین سەرەتایەکی تر بێت، بۆ؛
ئاوڕدانەوە لە مێژووی پرشەنگداری چالاکی لە پێناو ژینگەی نیشتمان دا
و
ھەوەھا وانە وەرگرتنی زیاتر و بە پێزتر لە ژینگە،
بۆ لێک نێزیک بوونەوە و جووڵەپێدانی خانەی لێکگرێدانی ھەوڵەکان و دڵەکان لەناو مێشکی پاراو و وزەی قۆستنەوەی ئەرێنیەکانی ژیانی بەکۆمەڵ...

سپاس بۆ گشت بەڕێوەبەران، بەشداربووان و ھەروەھا ھەواڵنێر و وێنەگری بەڕێز #تەوفیق_حاجی و ھاوژینی بەڕێزیان کە؛
خۆبەخشانە لە نەغەدەوە ھاوڕێی و ھاودڵی کردین و خزمەتێکی زۆریان خستە سەرشان و ھاوکات لەتەک حاجی ئاسۆ و بەڕێزان سەبباغی، ئەرکی دۆکیومێنت کردنی کۆربەندیان لە ئەستۆ گرت...


ھەواڵنێری گروپی شاخەوانی قەندیل
١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی-سەردەشت