Смотреть в Telegram
🔻 لەبەر خودا ئازادم کرد... 🔹”أبومسعود بدری” (رضی الله عنه) دەفەرموێت: «قامچیم لە کۆیلەکەم دا، بەڵام لە پشتمەوە گوێم لە دەنگێک بوو کە دەیگوت: «ئەی ابامسعود، بزانە!» من لەبەر چڕی تووڕەیی لەو دەنگە تێنەگەیشتم، بەڵام کاتێک لێم نزیک بووەوە بینیم پێغەمبەری خودایە (صلى الله عليه وسلم) کە دەیگوت: «ئەی “أبامسعود” بزانە! ... ئەی “أبامسعود” بزانە!»: پاشان قامچی لە دەستم کەوت و پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: «ئەی “أبامسعود” بزانە خودای گەورە لە تۆ بەهێزترە لە توانای تۆ بۆ ئەم کۆیلە». خزمەتم کرد: «لە ئێستا بەدواوە هیچکات نادەم لە هیچ کۆیلەیەك!»».[1] هەروەها لە ڕیوایەتێکی دیکەدا هاتووە: «لە پێناو خودای گەورەدا ئازادمکرد». “رسول الله” (صلی الله علیه وسلم) فەرمویەتی: «ئەگەر کۆیلەت ئازاد نەکردبا ئاگری دۆزەخ دەیسووتاندی یان دەکەوتیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە!» [2] 🔸لە سودەکانی ئەم فەرموودەیە: ▪️میهرەبانی بەرامبەر بە کۆیلەکان ▪️پەند و هۆشیاری بەخشین لە بەکارهێنانی لێبوردن ▪️ توڕەیی خواردنەوە ▪️حوکم کردن بە هەمانشێوەی خودا حوکم دەکات لە سەر بەندەکانی[3] 📚پەڕاوێزەکان: [۱] صحیح مسلم، ج۳، ص۱۲۸۰ ح۱۶۵۹؛ مسند الإمام أحمد بن حنبل، ج۲۸، ص۳۱۶ ح۱۷۰۸۷؛ سنن الترمذی، ج۴، ص۴۳۵ ح۱۹۴۸. [۲] الأدب المفرد للبخاری، ص۷۱ ح۱۷۱؛ سنن أبی داود، ج۴، ص۳۴۰ ح۵۱۵۹؛ السنن الكبرى للبيهقی، ج۸، ص۱۷ ح۱۵۷۹۵: «حدیث صحیح». [۳] نک: المنهاج شرح صحيح مسلم بن الحجاج، یحیی بن شرف النووی، ج۱۱، ص۱۳۰. 📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن لێکۆڵینەوە و بڵاوکردنەوە: «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان» ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Бот для знакомств