Смотреть в Telegram
🔻گومان: کافر دەڵێت: ئایا ئێمە شایەنی ئەوەین تا هەتا هەتایە لە ئەشکەنجەدا بمێنینەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی چەند ساڵەی کە لە کوفردا بەسەرمان بردووە؟ 🔹وەڵام: یەکەم: سزاکان بە پشتبەستن بە ماوەی تاوانەکە دیاری ناکرێت، چونکە کوشتنە کە تەنانەت خولەکێکیش ناخایەنێت، بەڵام حکومەتەکان توندترین سزایان بۆ داناوە کە لانیکەم زیندانی هەتاهەتاییە. بۆیە دیاریکردنی سزاکە لەسەر بنەمای بڕی گوناه و تاوانە. وە بە پێی ئەو یاسا ئیلاهییانەی کە فێری بووین هیچ تاوانێک لە کوفرکردن لە دژی خودا گەورەتر نییە. 🔹دووەم: نموونەیەک دەهێنینەوە. ئەگەر خاوەنکارێك تۆی پابەند کرد بە کارێک و پێت بڵێت دوای ئەنجامدانی کارەکە بڕە پارەیەکی دیاریکراوت پێدەدرێت، بەڵام ئەگەر کارەکە نەکەیت، لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێیت و سەرەڕای ئەمەش تۆ ئەو کارە ئەنجام نەدەیت و سەرقاڵی شەهوەت و ئارەزووەکانی خۆت بیت، ئایا دەبێت پاداشت وەربگریت و سزا نەدرێیت. 🔸خوای گەورە تۆی دروست کردووە و پێی فەرمویت: کە چەند ساڵێکی دیاریکراو ئەو دەپەرستیت و لە کۆتاییدا سوودمەند دەبیت لە پاداشتی ئەبەدی لە نیعمەتە بێکۆتاکانی بەهەشتدا؛ بە هۆکاری بێشومارەوە ڕێنمایی کردووی بۆ لای خۆی و دینەکەی؛ بەڵام تۆ پێی بێ‌باوەڕ دەبیت و ئینکاری و نکۆڵی بوونی دەکەیت و کوفر بە دینەکەی دەکەیت و گاڵتە بە یاساکانی دەکەیت. کەواتە؛ ئایا دادپەروەرانەیە لە دواڕۆژدا یەکسان بیت لەگەڵ کەسێک کە عیبادەتی کردبێت و پابەندی فەرمانەکانی بووبێت؟! خۆت ئەو کەسەی کە وازت لە نیعمەتە هەمیشەییەکانی بەهەشت هێناوە و مانەوەی هەمیشەییت لە ئاگری دۆزەخدا هەڵبژاردووە. 📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Telegram Center
Telegram Center
Канал