Смотреть в Telegram
🔻پەیوەندی نێوان تاوان و سزای دۆزەخ 🔹تاکی مولحید دەپرسێت: بە چ بەڵگە و هۆکارێك خوا بۆ هەتا هەتایە سزای کافرەکان دەدات، لە کاتێکدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو نافەرمانی و سەرپێچییان کردووە؟ 🔹وەڵام: پەیوەندی نێوان سزا لەبەرامبەر سەرپێچی پەیوەندی یەکسانیی کات نییە، بەڵکو پەیوەندی نێوان هۆکار و دەرئەنجامە. بۆنموونە جگەرەکێشێک بەهۆی جگەرەکێشانەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێک تا کۆتایی تەمەنی سییەکانی لەدەست دەدات. ئایا ڕاستە بڵێین: دادپەروەری ئەوەیە لەبەرئەوەی 5 ساڵە جگەرەی کێشاوە، دەبێت سییەکانیشی 5 ساڵە تێک بچێت؟! ئەگەر دیققەتمان دابێت، ئەو جۆرە ڕەخنە و ناڕەزایەتیانە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بوونیان نییە و تەنیا سەبارەت بە مەسەلەی قیامەت و غەیبییەکان دەیانوروژێنین. 🔹نموونەیەکی دیکە: کەسێک لە ماوەی دوو کاتژمێردا دزی دەکات، ئایا دروستە بڵێین بە ڕێژەی تاوانەکەی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر زیندانی بکرێت؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر! چونکە پەیوەندی نێوان هەڵە و ئەنجامەکە کات نییە، بەڵکو پەیوەندی نێوان هۆکار و ئەنجامەکەیە. 🔹نموونەی سێیەم: کەسێك ژەهر دەخواتەوە و دەمرێت، ڕاست نییە بڵێین: بۆچی مرد و زیندوو نەبووەوە؛ لە کاتێکدا ژەهرەکەی لە دە چرکەدا خواردەوە؟ 🔹لە تەفسیری ئیبن کەسیر، لەبارەی ئەم فەرمایشتەی خوای گەورە ▪️{الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا} [الملك: 2] ▫️واتە: ئەو خوایە کە مردن و ژیانى دروست کرد، بۆ ئەوەى تاقیتان بکاتەوە کامەتان کار و کردەى چاکتر و باشترە. ⬅️«مەبەست بە {أَحْسَنُ عَمَلًا} بریتییە لەوەی کردەوەکە باشترین و خێرترین کردەوە بێت؛ هەروەکو “محمد بن عجلان” وتویەتی: «خوای گەورە نەیفەرمووە زۆرترین کردەوە» واتە تەنانەت لە ئاستی کردەوەی چاک و خراپیشدا ئەوەی دروستە زۆر و کەمی کارەکان نییە. هەموومان فەرموودەکانی کەسێک دەزانین کە چووەتە بەهەشت لەسەر ئەوەی ئاوی داوە بە سەگێك؛ یان کەسێک کە چووەتە دۆزەخەوە بە هۆی ئازاردانی پشیلەیەکەوە. بێگومان پێویستە ئەوەمان لەبەر چاو بێت کە ئەم قیاسانە جیاوازن؛ چونکە سزای قیامەت وەک سزای دونیا نییە و تەنیا بۆ نزیککردنەوەی بە عەقڵی خوێنەرەوە دەربڕدراوە. وەک وتراوە: «سەیری بچووکی تاوانەکە مەکە، بەڵکو سەیری گەورەیی ئەو زاتە بکە کە سەرپێچیت کردووە!» 🔹لە لایەکی ترەوە: کەسێک ڕەخنە لە سزای هەتاهەتایی کافرەکان دەگرێت، دەبێت نیعمەتە هەتاهەتاییەکانی بەهەشتیش لەبەر چاو بگرێت. ئەگەر سزایەکی هەمیشەیی هەبێت، ئەوا نیعمەتێکی هەمیشەییش لەبەر دەمیدا هەیە. بۆچی ڕەخنە لەم بابەتە ناگرێت؟! نووسینی: دکتۆر “هيثم طلعت” 📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Бот для знакомств