Смотреть в Telegram
🔹کاتێک سەلمێندرا کە ئیسلام ئاینی خودایە و دەبێت پەیڕەوی لێ بکرێت، پێویست ناکات هەندێک هەواڵ یان حوکم پەکبخرێت؛ چونکە هەموو شتێک لە خوداوەیە و هەمان شت کە داوامان لێدەکات باوەڕمان بە هەندێک ئایەتی قورئان هەبێت بۆ ئایەتەکانی تریش دەگونجێت! کەواتە باوەڕی تەواو بە وەحی و پەیڕەو کردنی فەرمانە ئیلاهییەکان توندڕەوی نییە و ئەو هەوا نەفسییانەی کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازن، ناتوانن پێوەرێک بن بۆ زیادەڕەوی و کورت رەوی. پێویستە پێوەرێک لە دەرەوەی بوونی هەموو مرۆڤێک هەبێت بە ڕێکوپێکی، بۆ دانانی وەک سنووری زیادەڕەوی و کورت ڕەوی. کەسێک کە باوەڕی بە بوونی پێوەرێکی لەو شێوەیە نییە، ناتوانێت بە شێوەیەکی عەقڵانی توندڕەوی بداتە پاڵ موسڵمانان؛ چونکە دوای باوەڕی ڕەها، ئەوانی دیکە ڕێژەییگەراییە! 🔹بێگومان لێرەدا دژبەری و دژبەیەکی نەیارانی ئیسلام دەردەکەوێت؛ چونکە ئەوان ئێمە بە ڕەهاگەرایی تاوانبار دەکەن، لەکاتێکدا خۆیان ڕەهاگەرین لە پێوەرەکانی خۆیاندا - وەک یاساکانی ڕۆژئاوا - و ئەگەر وا نەبووایە، لەسەر بنەمای ئەوانە حوکم و بڕیاریان نەدەدا! 🔸ڕاستییەکە ئەوەیە کە نەیارانی ئیسلام لە سەرەتادا دەڵێن دوژمنایەتی و دژایەتی ئێمە لەگەڵ بناژۆخوازی و توندڕەویدایە؛ بەڵام وردە وردە خودی ئاین لە چەمک و ڕێنماییەکانی بەتاڵ دەکەنەوە و سوود لەوە دەبینن کە مرۆڤە ئایندارەکان، دین و خواپەرستی خۆیان لە کۆمەڵگادا ئاشکرا نەکەن. ئەوە فێری موسوڵمانان دەکەن کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان باوەڕدار و بێ‌باوەڕدا نییە؛ ئاین پابەندکەر نییە و گرنگ ئەوەیە کە هەموو کەسێک مرۆڤ بێت [3] و دواتر دێتە سەر لەناو بردنی گشتیی ڕێساکانی ئاین و پیرۆزییەکانی موسڵمانان. پێویستە ئەوان بێباک بن و نەچنە ژێر کاریگەری هیچ شتێکی دیکەوە؛ بەڵکو ئەمە بە ئازادی ڕادەربڕین هەژمار بکەن! 🔹ئەمەش هەمان ئەو شێوازە بوو کە بێ‌باوەڕان لە ڕۆژئاوادا گرتیانە بەر. وەک “ویل دورانت” لە “لاموث لانجون” دەگێڕێتەوە کە سەبارەت بەو سەردەمە وتویەتی: «ئیلحاد بڵاو بووەتەوە و باوەڕبوون بە خودا بە بانگهێشتکردن بۆ نەزانی دەزانن!» [4]. بەو جیاوازییەی کە ئەوکات مامەڵەیان لەگەڵ ئاینێکی شێواودا دەکرد و ئەمڕۆ دژی ئاینی ڕاستەقینەی خودا وەستاون! 🔸ئەوان موسڵمانێکیان دەوێت کە وازی لە فەرمانی شەریعەت هێنابێت و هاوبەشی کوفریان لەگەڵدا بێت و بەها و کەرامەت بۆ دروستکارەکەی نەبینێت. ئەنجامی ڕاپرسییەکی بڵاوکراوە دەریدەخات کە لەسەدا شەست و یەکی کاسۆلیکەکانی ئەمریکا پەسەندی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان دەکەن و لە زۆرێک لە کڵێساکانی ڕۆژئاواشدا گرێبەستی هاوسەرگیرییان ڕەوایە و لەوەش سەیرتر “پاپا فرانسیس” ڕایگەیاندووە کە پێویست ناکات باوەڕدار بیت بۆ ئەوەی بڕۆیتە بەهەشتەوە؛ بێ باوەڕەکانیش دەتوانن بچنە بەهەشتەوە [5] و ڕاپۆرتێک نیشان دەدات کە زۆرێک لە مەسیحییە ئەوروپییەکان باوەڕیان بە ژیانی دوای مردن یان بەهەشت نییە [6]. لە ئەنجامدا سەرهەڵدانی زاراوەی بێ‌دینی مەسیحی “Christian Atheism” جێگەی سەرسوڕمان نییە؛ گروپێک کە خۆیان بە مەسیحی دەزانن و لە هەمان کاتدا بێدینن [7]. عەلمانیەت و کوفری جیهانی، جەماوەری کەم ئاگا لە نازناو و زاراوەی گەورە دەترسێنن؛ تاوەکو لە ئاینی دروستکەر بڕۆنەدەرەوە و گوێڕایەڵی ئاینی دروستکراو بن. ▫️والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته [1] Healing the Divide, Amos Smith, Wipf & Stock, p252. [2] تيسير الكريم الرحمن، عبد الرحمن السعدي، مؤسسة الرسالة، ص58. [3] پێشتر بابەتەکان بە ناونیشانی “انسانیت یا حیوانیت؟ مسئله این است!” بڵاومان کردۆتەوە (لە کەناڵی فارسی) کە باس لە نەگونجانی بیری بێ‌دینی نوێ لەگەڵ پیرۆزکردنی مرۆڤ دەکات، هەروەها پێشنیار دەکرێت کتێبی “سرابی به نام انسانیت” بخوێنرێتەوە؛ کە یەکێکە لە کتێبە وەرگێڕاوەکانی مامۆستا “محمد قطب” [4] قصة الحضارة، ويليام جیمز دورانت، دار الجيل، ج۳۸، ص۲۵۹. [5] bit.ly/3upyQpq [6] العالمانية طاعون العصر، سامي عامري، مركز تكوين، ص۲۷۳. [7] Christian Atheism, Brian Mountford, John Hunt Publishing, p2. ▫️ئامادەکراوە لە لایەن: «ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان» 📝وەرگێڕانی: باوکی بەڵێن ✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾ @no_atheism_kurdi | ڕەددی شوبەهاتی مولحیدان
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Love Center - Dating, Friends & Matches, NY, LA, Dubai, Global
Бот для знакомств