Смотреть в Telegram
کورد لە ڕوانگەی مەکتەبی مۆنتاژ ڕه‌زا ساڵحی‌نیا مەکتبەبی مۆنتاژ لە بیستەکانی زایینی، سینەمای بردە لووتکەیێکی بەرز کە ڕەنگە هیچ کات دووبارە نەگاتەوە پێی. فۆرمی مۆنتاژیێک کە ئایزێنشتاین بنەڕەتی دانا، ئەوەندە بەتوانا و داهێنانکارانە بوو کە تەواوی مێژوی سینەمای تا ئێستا لە ژێر سێبەری خۆی ڕاگرتووه. ئایزێنشتاین لە سەفەرێک کە بۆ هالیڤوود کردی، سینەمای ئەمریکایشی بۆ هەمیشە ژێر و بان کرد. ئێستەیش جێگەی دەستی مەکتبی مۆنتاژ لە سینەمای هالیڤوود و روژائاوا بە گشتی، بە تایبەت، لە کاتە (بڕین بەواتای تەکنیکی سینەمایی مەبەستە) سەرسۆڕهێنەرەکانی هەموو فیلمەکاندا دیارە. بەڵام سینەمای روژئاوا لە بنەڕەتەوە گرێدراوی پارە و قازانجی بازار ببووه و فۆرمی ڕادیکال و پێشڕەوی مەکتەبی مۆنتاژ بە تەنیایی ئەوەندە بە هێز نەبوو کە زۆری بە سەر ئابووری و کەلتووری بنەمای کومەڵگای روژئاوادا بشکێت. واڵتر بێنیامین لە وتارێکی زۆر گرینگ بە ناوی "هونەر لە سەردەمی وەچەخستنەوەی میکانیکی" ئەم زەبوونی و بێدەسەڵاتی ژێردەست بازار بوونی سینه‌مای روژئاوای زۆر جوان شیکردووەتەوە. لە بەشێک لە وتارەکە دەڵێت: "روسیا، لە چالاکی سینەمایی بووەتە ڕاستیێکی فەرمی و باو. بڕێک لە ئەکتەرەکانی روسی بەو واتایە کە ئێمە لەبەر چاو دەگرین ئەکتەر نیەن; بەڵکوو مرۆڤی ئاسایین کە بەتایبەتی لە کاتی کارکردندا خۆیان وێنا دەکەن. لە روژئاوای ئەوروپا تاڵانکاری سەرمایەداری پێشەسازی سینەما، مافی مرۆڤی مۆدێرنی بو وەچەخستنەوە، پشتگوێخستوە. پێشەسازی سینەما لە ژێر بارودۆخی زاڵدا بەسەر روژئاوای ئەوروپا بە سەختی هەوڵ دەدا تاکو سەرنجی جەماوەر بۆ روانگەی وەهمی و خەیاڵی و تێڕوانینە نادیارەکان ڕابکێشێت." هەر لەم وتارەی بێنیامین کە لە سەرەوە باسکرا، بە باشی دەگۆترێت کە لە فیلمی سینەمایی "سێ گۆرانی بۆ لێنین"، بەرهەمی "ژیکا وێرتۆڤ" هەرکەسێک دەتوانێت بڵێت کە لە فیلمێک کایه‌ی کردووە. چونکە ئەکتەری ئەستێرە یان سێلێبریتی لە فۆرمی پێشڕەوی مەکتەبی مۆنتاژ بە هۆی دەسەڵاتێک کە هەر ئەم فۆرمە رادیکاڵە دایوە بە سینەماکار ده‌سڕێتەوە تاکو جێگە باز ببێت کە مرۆڤی ئاسایی ببن بە ئەکتەری ڕاسته‌قینه‌ی فیلمەکان. لینک لە وێبسایتی ناوەخت: https://bit.ly/3ICBYqa لینک لە تێلیگرام: https://bit.ly/3ILrepB
Telegram Center
Telegram Center
Канал