Смотреть в Telegram
مۆدێرنیزم لە شەقامەکاندا مارشال بێرمەن له ‌‌‌كتێبی «ئه‌‌‌وی پته‌‌‌و و به‌‌ستووه‌‌ به‌‌ دووكه‌‌‌ڵ ‌و هه‌‌با ده‌‌‌بێ»دا، من مۆدێرنیزمم وه‌‌‌ك ته‌‌‌قه‌‌‌لای ژنان‌و پیاوانی مۆدێرن پێناسه‌‌ كرد، ته‌‌‌قه‌‌‌لاو ‌هە‌‌‌‌وڵ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ببنه‌‌ بكه‌‌‌ر و خاوه‌‌‌نی ژیانی خۆیان، هه‌‌‌‌رچۆن بابه‌‌‌ت‌ و ئۆبژه‌‌‌ی مۆدێرنیزاسیۆنن، ته‌‌‌قه‌‌‌لا بۆ ده‌‌‌سته‌‌‌ویه‌‌‌خه‌‌‌بوونه‌‌‌وه‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ جیهانی مۆدێرن‌ و ئاسووده ‌‌‌و له‌‌‌ماڵبوون له‌‌‌و جیهانه‌‌‌دا؛ ئه‌‌‌م وێناكردنه‌‌‌ی مۆدێرنیزم به‌‌‌رفراوانتر و هه‌‌‌‌مه‌‌‌گیرتره‌‌ له‌‌‌و وێناكردنه‌‌‌ی مۆدێرنیزم كه‌‌ به‌‌‌گشتیی له‌‌ كتێبه‌‌ توێژه‌‌‌رانه‌‌‌كاندایه‌‌. ئه‌‌‌م ئایدیایه‌‌‌ ڕێگه‌‌‌یه‌‌‌كی كراوه‌‌‌ و خۆمانیتری تێگه‌‌‌شتن له‌‌ كلتووری له‌‌‌گه‌‌‌ڵدایه‌‌؛ رێگه‌‌‌یه‌‌‌كی زۆر جیاواز له‌‌‌و بۆچوونه‌‌ مۆزه‌‌‌دارانه‌‌‌یه‌‌‌ی كه‌‌ چالاكیی مرۆیی به‌‌‌سه‌‌‌ر هه‌‌‌‌ندێ له‌‌‌ت‌وپه‌‌‌تدا داده‌‌‌شكێنێ‌ و ئه‌‌‌و له‌‌‌تانه‌‌‌ش، كه‌‌ مۆرکی كات، زمان، چه‌‌‌شن ‌و دیسپلینی ئاكادیمییان پێوه‌‌‌یه‌‌، به‌‌‌سه‌‌‌ر یه‌‌‌كدا ‌داده‌‌‌خات. لینک لە سایتی ناوەخت: https://bit.ly/3TvmUP5 لینک لە تێلیگرام: https://bit.ly/3TqHsIf
Telegram Center
Telegram Center
Канал