📕بۆ کوردستان
✍🏼مامۆستا هەژار
📎پەڕگەی دەنگی
☀️لەپاش کۆماری کوردستان، منیش دەربەدەر بووم بە شارانەوە. تاسابووم و وەکوو کەو لە فڕە چووبووم. نان پەیداکردن بۆ من زۆر دژوار بوو، ئەبوایە شەو و ڕۆژ بچەوسێمەوە لەڕێی بژیوێکی نەمر و نەژیدا سەرباری دەربەدەری و ھەژاریشم دوچاری لەشبەبارییەکی زۆرگران و حەستەم بووم. جا لەبەر ھەڵوەدایی بەشوێن نان و لان و دەرمانا، زۆر کەم پەرژاومەتە سەر نووسین و بیرکردنەوە. ئەوانەش کە نووسیومن یان لە نەخۆشخانە. یان کاتی وابووە کە دەستم لە ھیچ ئیش و کارێک بەند نەبووە. ناوئاخنی ئەم دیوانە بەشێکی زۆر لەو شێعرانەن کە لە نێوان ساڵانی 1966-1948 دا نووسیومە...
#کتێب #بۆ_کوردستان
#هەژار (۲۶۲۱/۱/۲۶ مەھاباد- ۲۶۹۱/۱۲/۲ کەرەج)
ـــــــــــــــــــــــــــــ
🌅لە میدیای سەربەرزی هاوڕێمان بن
Telegram |
Instagram