لێدوانێکی
شێرزاد حەسەن سەبارەت بە کتێبەشێعری «
دارشەقەکانی نیشتمان و دواهەمین ورتەورتی من.»
هەر یەکە و دارشەقێکمان گەرەکە..
هۆ نیشتمان
بە ڕۆڵە سپڵە و بێمروەتەکانت بڵێ..
با واز لە دەست و پەنجەی قرساو و چنگی نووقاومان بێنن
ئەو تۆزە خۆڵ و قوڕەی تۆ بوو…
دوامیراتمان
با کەس خۆی ماندوو نەکات.. دایە گیان
لێرەوە بۆ ناو جەرگەی جەهەننەم سەفەری عومرێکە هاوڕێیان
سوپاس بۆ دارشەقەکان و..
ئەو تۆزە خۆڵەی نێو چنگمان
سوپاس بۆ سروودە فریودەرەکانی تۆش..
ئەی نیشتمان..!
دارشەقەکانی نیشتمان و دواهەمین ورتەورتی من | شێرزاد حەسەن | شێعر | ٢٤٩ لاپەڕە
🌙 @MangPub