️ ️Kurdpayam

#ژوانی_شێعر
Канал
Новости и СМИ
Политика
Социальные сети
Другое
ПерсидскийИранИран
Логотип телеграм канала ️ ️Kurdpayam
@kurdpayamПродвигать
18,34 тыс.
подписчиков
34,4 тыс.
фото
6,59 тыс.
видео
24,9 тыс.
ссылок
پایگاه خبری کوردپیام (مهاباد، بوکان، پیرانشهر، سردشت، اشنویه، نقده و میرآباد) شمارە ثبت ٨۱۰۰۳ اینستاگرام Instagram.com/kurdpayam_mukryan روابط عمومی(ارسال خبر) t.center/kurdpayam_admin1 تبلیغات t.center/kurdpayam_admin2 سایت Www.kurdpayam.ir .....
📜 #ژوانی_شێعر

عومرم هەڵوەری وەڪ گەڵای داران
ڕۆژ بە ڕۆژ دەڵێم خۆزگەم بە جاران

تو خوا گەر مردم لە گـۆشـەی شـاران
لـە خــاڪـی وەتـــەن بمنێـژن یــاران

مەهین پایگەلان

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

دڵبەرا داییم دەناڵم ئەز لە سینەی پڕ لە دەرد
جارێ ناپرسی لە حاڵم بۆت دەکێشم ئاهی سەرد

بۆت دەکێشم هەندە زەحمەت، سەرزەنشت و لۆم و میحنەت
یاری ساحێب شەرت و نیەت، وەختە دڵ بۆت بێ بە گەرد

ئەحمەدی کۆر

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

عومرم تێپەڕی گشت بە غمباری
ڕۆژگارم تاریک، وەک شەوی تاری

هەر چوار ورزەکەم پاییزی زڕدە
ژیانم گەشتی هەر ئاه و دردە

شەهێن حسێنی

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

‍ شـــــــــــــــەرتە لە داخت سەر ئەنێمەوە
ڕۆینێ ئـــــــــــــــــــــەڕۆم ناگــەڕێمــــەوە

ســەرتاپێم ڕەش‌کەم تــــەرکی دونیا کـەم
پشت لە قەوم خێش، ڕوو لە سەحرا کەم

دڵــــەی پــــــڕ دەردم پارە پارە کـــــــــــەم
ڕیشەی جـــەرگی خۆم بە قەنارە کـــــــەم

شەو تا بەیانی ناڵـــــــــە و هاوار کــــــەم
ناحـــــــــەزی بەدگۆ لە بەینا تار کــــــــەم

مەگـــەر ئەو ساتــە دڵم بێ‌خــــــــــەم بێ
گیانم بە قوربان دوو چـــــاوی"شەم" بێ

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

پاییز هات و گەڵا هەڵوەرین
شادی لەزەوی هاتە هەڵپڕین
زەردی گەڵاکان لە چیاو کێوان
موژدەهات بۆیان باران بوومیوان
تۆز و خۆڵی ڕۆژ سۆزی ڕەشەبا
ساردی شەوانە گەرمی غەم دەبا
دەڵین پاییزهات وەرزی ئاشق بوون
لێتان پیرۆز بێ دڵتان ببێ ڕوون

عەلی ڕەحمان زادە

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

شاهیدم فرمێسکی خوێنینه‌ که‌ تۆ جه‌رگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسیره‌ گه‌ر تاوان به‌سه‌

ئێسته‌که‌ش مه‌جنوون و له‌یلێ هه‌ن له‌ عه‌سری تازه‌دا
شێت و سه‌رگه‌ردانی تۆم، حه‌یرانی تۆم، حیرمان به‌سه‌

حەقیقی

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

كاتێ هاوین به‌سه‌رده‌چێ
پایز جێگای ده‌گرێته‌وه
بای سڕ دێت و ره‌نگی سه‌وزی
دارستان كاڵ ده‌بێته‌وه

پایز ده‌فته‌رێكی زه‌رده
دارستان لاپه‌ڕه‌‌كانی
ده‌ڕازێته‌وه به گه‌ڵای
زه‌رد و سوور و ئه‌رخه‌وانی

له پڕ گێژه‌ڵووكه‌یه‌ك دێ
وه‌كوو منداڵێكی لاسار
ده‌فته‌ره‌كه ده‌دڕێنێ
په‌‌ڕه‌كانی ده‌خاته خوار

هه‌ور ئاسمان داده‌پۆشێ
به تووڕه‌یی ده‌گرمێنێ
بارانه داده‌بارێت و
لاپه‌ڕه‌كان ده‌خووسێنێ

به‌فر پاکەرەوەی سپی
به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێته‌وه
زه‌ردی و ڕه‌شایی سه‌رپه‌ڕه‌ی
ده‌فته‌ره‌كه ده‌سڕێته‌وه

‌"ئەمین گەردیگلانی"

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

ئەڵێن خەرمانان، ڕوو لە ئاخرە
خەزڵوەر لەڕێ، پاییز هاتـووە،
پاییزان کاتی دووری وهیجرانە
دڵتەنگی دێنێ ئەم وەرزە جوانە،
بەڵام بەڕای من، پەیوەندی ومێهرە
وەرزی ئەوین و دڵداری و سێحرە،
مێهری ئەوانەی، نـاو دڵ جێ یانـە ،
دڵ تاهەتایە،  هێـلانەیانـە،
مێهر، مانگی هیجر یاخۆ خەم نییە،
سەرەتای ئەشـق و خۆشەویستییـە ،،،

ف.عەلیزادە

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

هەر پەرچەم و پێشانييه فکری شەو و ڕۆژم
هەر گەردەن و زوڵفه ئەمـەلی دوور و درێژم
بێ ديـده و ديـداری، هــەموو خوێـنه گرينـم
يەعنی گوڵ و نەرگس که نەبێ، لاله دەنـێژم

نالی

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

هێندە ڕاوەستا لە داوێن ئاوی فرمێسکی فیراق
بۆیە ئێستا ئەشکی دیدەم قەترەیەک و سەد حوباب

توڕەیی شەوڕەنگ و خەتتی سەبز و زوڵفت کافییە
بۆ عەزابی مە چ لازم بەند و زەنجیر و تەناب

میسباحودیوان ئەدەب

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

چەن جوانی بەرەو مەغریب ئەچی زەردە ئەدا لێت
پرشنگی خشڵ ئەبڵەق ئەکا دەوروبەری ڕێت
ڕۆژی دەمی کەل حازرە بۆ پێشکەشی بەرپێت
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!

گۆران

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

بێ کۆتایی خۆشــم ئەوێی
ئەی ڕووناکی ژینی تاڵم..

دڵ نەخۆشی عەشقی تۆیە
بۆدیدارێکت  عەوداڵم..

له دووریت زارو بێ حاڵم
ئەتۆیش ناپرسی ئەحواڵم..

ئەوینت وەهای لێکردووم
ســاتێک ناچی لە خەیاڵم..

گوڵم هەرئەتۆیی ڕۆشنایی
بۆ چــاو و دڵ و کـەنـاڵـم..

ئێستا پێم بڵێ هەتا کەی!
بە دەردی تـۆوە بنــاڵم؟؟..

س.هادەوی

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
📜 #ژوانی_شێعر / بینەر بن...

یا ڕەسوڵەڵڵا بە قوربان بێ پەناهم تۆ پەنای‌
بەرزە ناوت پڕشکۆیە تاشیەی مەحت و سەنای

چەند غەریبن هەست وخامەم چەندە نزمن لەفزەکان
خۆ زبان زار و زەبونە و تۆش لە عەرشی لامەکان

چەندە چرچن باری مانای ئەم وشانەی دێنەزار
ناشناسی خاکی پاتن، شەرمەسارم شەرمەسار

"تەها-دەریا"

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

نەبەشی خەونەکان خەوتین
نەبەشی خۆزگەکان ژیایین

مەیگێڕ مەیە بەر باری خەمان مەی بابێ
چا نابێ جیهان بە ئێمە با دڵ چابێ

چی دێتە بەرێ لە ڕێ ژیان گوێ مەدەرێ
هەرگیز وەکو ئاواتی دڵی کەس نابێ

ماموستا هەژار

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

من له به‌ر عه‌کسی نیگاهت که‌وتووم، هۆشم نیە چاوە‌که‌ی تۆ هه‌ر نه‌خۆشه یا نه‌، سه‌رخۆشی خه‌وە؟

خاریقولعاداتی زولف و خاڵ و خه‌ندە‌ی زاری تۆ مییک و عه‌نبه‌ر، شه‌هد و شه‌که‌ر، له‌عل و گه‌وهه‌ر پێکه‌وە

زولف لادە، با دیاربێ جاعیلی له‌یل و نه‌هار ڕووی وە‌دە‌رنا تا بزانن: خالقو لئه‌سباح ئه‌وە

“وە‌فایی"‌‌ ‌‌         ‌    ‌  ‎

کوردپەیام پێگەی هەواڵدەرییەکی ڕوونکار، بێلایەن و سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

تەمەن ڕۆیشت بە بێ پرس و هەواڵت
خەمی شێعر و خەمی پیریم وەباڵت
هەتا دێم واز لە تۆ بێنم بە عەقڵم
سەری کووچە لە دڵ دەگرێ خەیاڵت

مستەفا هوشیار

کوردپەیام پێگەی هەواڵدەرێکی ڕوونکار، بێلایەن و سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

ئەوەی کە دەیکات بڕوا بە هەستت
چاکتر لە عاشقە،  بە چاوی مەستت
بڕوادار هەرڪات لێت دەبێت حاڵی
لە ڪات تەنگانە پشت ناکات خاڵی
بەڵام ڪەسێڪی سۆزدار بە چاوت
ڪە چاوت داخست قەت نابا ناوت

هەورازجوانڕۆ

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

هە تا نەت چێشتوه دەردی دڵی کەس
شەو و ڕۆژت بە خۆ مەگرە سکاڵا

هەمو دەردو فراغو زامی  عالەم
لە حاسی زامی ناسورم . مەحاڵە

کە هیچ گەردون نەبو تیماری "مەهجوور
چ بەس خۆیە دەکا دەردی حواڵە

مــەهجــــوور

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

دایم دڵ رەنجوور هیجران یارم
زنجیر جەفای زوڵف نیگارم

خسووس شەرارەی دووری زۆر کەردەن
مەزرەعەی هەستیم وای سەبوون بەردەن

کەس بە وێنەی من پڕ مەینەت نەبۆ
گرفتار دۆس بێ بەینەت نەبۆ

مەولەوی

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
📜 #ژوانی_شێعر

خۆشەویستم وا نەزانی کە بیرت لێ ناکەمەوە
بڕوا بکە بە یادی تۆ شەوانە ڕۆژ دەکەمەوە

وا نەزانی کەلێت دوورم ئیتر یادی نگات ناکەم
من هەوری بێ باران نییم بە بای شەماڵ خێرا ڕاکەم

وا نەزانی کە پیر بووم خۆشە ویستیم کەمتر دەبێ
تا تەمەن هەڵکشێتە سەر ئەوینی من چڕ تر دەبێ

من ئەوکەسەم بڕیارم دا تاهەتایە خەمخوارت بم
وەفاداری ڕێگای عەشق و بەدڵ یاوەر و یارت بم

بیرم ناچێ ئەو ڕۆژەی وا کەتۆم بینی بۆ یەکەم جار
ئێستایش تامەزرۆی ئەو ڕۆژەم نەوەک جارێ بەڵکوو سەد جار

جەلال هێجانانی

پێگەی هەواڵدەری کوردپەیام، هەواڵدەرێکی ڕوونکار و بێلایەن، سەر بە ناوچەی موکریان
https://t.me/joinchat/AAAAAD7OW5JAzINYJaR6Yg
Ещё