Смотреть в Telegram
🟧 ئەی کورد بەسیەتی فایق بێکەس (1905-1948) 🔸زۆر جار منی خوێندکاری مێژوو هەوڵئەدەم شرۆڤەیێکی مێژوویی بۆ بڕێک لە ڕووداوەکانی ڕۆژ بنووسم، بەڵام هیچم بۆ نانووسرێت. هەرچی زۆرتر هەوڵ ئەدەم زۆرتر بەم ئەنجامە دەگەم کە شتێکم پێنیە بۆ نووسین؛ مێشکم قۆفڵە و بە هیچ شێوازێک باز نابێت و دەستم شتێکی پێنانووسرێت. لەم کاتەیە کە تەنیا ڕێگام پەنابردنە بە شیعر کە بە بڕوای من مێژووی کورد و تەنانەت جیهانی بیری کوردی باشتر لە هەر مێژوونووسێک لە لایان بڕێک شاعیری دڵسۆزی ئێمە نووسراوەتۆ. فەرموون ئێوە و ئەم شیعرەی ٨۰ ساڵ پێشی فایق بێکەس، بە تایبەت بۆ کەسانێک کە لەم ڕۆژانە خەریکی کەساسی و پاڕانەوەن. ئەم شیعرەی بێکەس زۆر نزیکە لەو شێعرە فارسیەی یەغمای جەندەقییە کە دەڵێت: گوش اگر گوش تو و ناله اگر نالەمن آنچه البته به جایی نرسد فریاد است 🔸 ئەی کورد بەسیەتی تاکەی ئەم شیوەن و فوغانە بێ سوودە ئۆف و ئامان لەم عەسرە بێ ئەمانە پاڕانەوە و کەساسی بێ کەڵکە پارە ناکا عەزم و سەبات و غیرەت پێویستە لەم زەمانە *** حوڕییەت و عەدالەت درۆیە بێ ئەساسە بۆ دەس بڕینە گشتی ئەم هەموو دەنگ و باسە گەر تەفرە خۆی بەمانە خوێنت ئەکرێتە کاسە ژیانی کامەرانی بە هەوڵ و ڕەنجی شانە *** ئەم خاکە پاکە عەینی بەهەشتە حەیفە وا بێ وێران و سووک و بێکەس، ئەسیر و بێ نەوا بێ ئەم حاڵە تاڵە بەسیە تاکەی ئیتر ڕەوا بێ شەوگاری شووم بەسەرچوو، گەرد و گوڵی بەیانە *** ئەگەر بەشێنەیی بێ ڕەنجت هەموو بەبایە چونکە ئەم ڕۆژە ڕۆژی سیرعەت و کەهرەبایە ئیش کەن بەدەست و بردی، فرسەتە، وەرنە کایە گەلی چالاک و خێرا سەربەرز و شادمانە *** ئەم کوردە گوردە ئێستا کە بێ کەس و هەژارە ملی بۆ شیری دوژمن خوار و کەچە و لەبارە قەومێکی هێندە نەبەردە یەکی بەشی هەزارە خوا گەورەکانی بگرێ بێ کەڵک و هیچ نەزانە @kurdistanname
Telegram Center
Telegram Center
Канал