Смотреть в Telegram
Forwarded from عکس نگار
#بەمزووانە چاپ و بڵاودەبێتەوە نوێترین کاری ھاوبەش و زانستیمان بۆ مێژووی کوردستان و شاری ڕواندز پێشەکی و ساغکردنەوە و پێداچوونەوە و پەڕاوێزنووسین د. موحەممەد گەڵاڵەیی و پارێزەر طارق جامباز ئەم دەستنووسە لە بارەی مێژووی حوكمدارانی قه‌زای ڕواندز و به ‌تایبه‌تی مێژووی میرانی میرنشینی سۆران نووسراوه‌، ئه‌م ده‌ستنووسه‌‌ (تاریخی حوكمدارانی قەزای رواندوز) وێنه‌ ئۆرجیناڵه‌كه‌ی‌ به‌ زمانی كوردی له‌ دووتوێی (92) لاپەڕە و به‌ زمانی فارسیش له‌‌ دووتوێی (21) لاپەڕە‌یه‌ و به‌ تێكڕایی هه‌ر دوو ده‌ستنووسه‌كه‌ له‌ (107) لاپەڕه‌ پێكهاتوون. كه‌ بە خامەی كوردێكی زانا و له‌ خۆبردووی نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واری وه‌ك زانای پایه‌به‌رز (مه‌لا ئه‌سعه‌دی خه‌یلانی) له‌ ساڵی 1927 نووسراوە، كە بایەخ‌ و گرنگیێكیی زۆر و له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی نوێی كورد له ماوه‌ی‌ چوار سه‌د ساڵی ڕابردووی كورد و كوردستان هەیە، زانیارییه‌كانی نێو ئه‌م ده‌ستنووسه‌ وه‌ك‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو بۆ لێكۆڵه‌ران، خوێنه‌ران، خوێندكاران و قوتابیانی مێژوو كه‌ تا ئێستا به‌ ته‌واویی له‌ به‌رده‌ستیان نه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كانیاندا به‌كاریبهێنن و سوودی لێوەربگرن.    نووسەری ئه‌م ده‌ستنووسه‌ (مەلا ئەسعەدی خەیلانی) پشت ئەستوور به هزری خۆی و‌ گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كی و وه‌رگرتنی زانیاری مێژوویی له‌ كه‌سانی به‌ ته‌مه‌ن، باب و باپیرانی،  مێژووی حوكمدارانی قه‌زای ڕواندزی  تۆمار كردووه‌، هه‌ر بۆیەش زۆر لایەنی شاراوه‌ و نادیاری له‌ مێژووی میرنشینی سۆران و ڕواندز گێڕاوەتەوە ‌و تۆماریكردوون، شایانی باسه‌؛ ناوبراو ئه‌م دەستنووسەی به‌ زمانی كوردی نووسیووه‌ته‌وه و‌ هیچ كه‌لێنێكی به‌جێنه‌هێشتووه و كۆتایی پێهێناوه‌‌، بەڵام ئەو ده‌ستنووسه‌ی كه‌ بە زمانی فارسی نووسیوه‌ته‌وه‌ بە نیوەچڵی هێشتۆته‌وه‌ و ته‌واوی نه‌كردووه،‌‌ هه‌ر بۆیه‌ش‌ ئه‌م دەستنووسەی به‌رده‌ستتان كه‌ به‌ زمانی كوردی نووسراوه‌ كاری ساغكردنه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ و په‌ڕاوێزنووسینی بۆ كراوه و به‌راوردیش كراوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستنووسه‌كانی تری نووسه‌ر‌، ئامانج له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ مێژووییه‌‌ ئاشناكردنی توێژه‌ران، نووسه‌ران و خوێنه‌رانی كورده‌ به‌ ناوه‌ڕۆك و زانیارییه‌كانی نێو ئه‌م ده‌ستنووسه‌‌، به تایبه‌تییش له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك لاپه‌ڕه‌ی پڕشه‌نگدار له‌ مێژووی گه‌لی كورد و پارێزگاریكردن له‌ ده‌ستنووسێكی مێژوویی كه‌ وه‌ك سامانێكی كولتووری نیشتمانی هه‌ژمار ده‌كرێت. https://t.center/kurdistanname
Telegram Center
Telegram Center
Канал