Kurdînûs
Канал
@kurdinus
Поделиться
Продвигать
16,93 тыс.
подписчиков
◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا:
https://campsite.bio/kurdinus
Telegram Center
Канал
Присоед.
Kurdînûs
0:37
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
Desmala sipî gewr e li ser zendê te yarê...
➿
@Kurdinus
Kurdînûs
3:00
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
یاران لە جەرگم...
➿
@Kurdinus
Kurdînûs
0:28
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە ڕووی نازەوە، ئاوێنەی چاوت
تیشکی سەرنجی ئەگرێتە چاوم
خۆ من تەلاری ناونیشاندار نیم
بۆچی ئەپرسی لە شوێن و ناوم؟
➿
@Kurdinus
Kurdînûs
ئەو مەلانەی لە قەفەزدا لە دایک دەبن، لایان وایە فڕین جۆرێک نەخۆشییە.
Birds born in a cage think flying is an illness.
➿
@Kurdinus
«ئەلێخاندرۆ خۆدۆرۆڤسکی»
Kurdînûs
0:16
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من گەشبینیی نزم و ڕووکەش قەبووڵ ناکەم. کاتێک کەسێک هەوڵ دەدا قەناعەتم پێ بێنێ کە سەرەڕای گشت کێشە و گرفتەکان لە کۆتایی ئەم تونێلە تاریکەدا ڕووناکییەک هەیە، وەڵامی خێرای من ئەمەیە: بەڵێ، ڕەنگە قەتارێکی دیکە بێ بەرانبەرمان دێ [و خۆمان پێدا دەدا].
➿
@Kurdinus
Kurdînûs
0:29
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من سەر کەمە سەر ڕانی نەرمت، پێمدا دە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسیی کێیە، گیان بمشێلە بڵێ بێحاڵە
عورووسم، جووم، ئەرمەنیم، من بۆ تۆ دینم بەتاڵە
➿
@Kurdinus
Kurdînûs
وەکـوو ئاوی بنی گـۆمێ که جـێ مابێ له ڕووبارێ
وەکوو بەردی سەری شاخێ که دانرابێ له دیوارێ
وەکوو کاتێ گەڵای زەردێ دەسی بەربێ لە سەر دارێ
دڵم تەنگه، له تەنیایی نه هاوڕازێ، نه خەمخوارێ
@Kurdinus
«شەریف»
Kurdînûs
2:57
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Şivan Perwer feat Willi Resetarits
➿
@Kurdinus
Kurdînûs
Şivan Perwer (Cana Min)
@Kurdinus (710)
🎼
#شەوموزیک
(ژماره 710) بە دەنگی شڤان پەروەر.
➿
@Kurdinus
Kurdînûs
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
➿
@Kurdinus
«نالی»
Kurdînûs
دڵنیام مانگ پەنجەرەیەکمان بۆ دەکاتەوە
دڵنیام باران ڕێگای پەلکەزێڕینەمان بۆ خۆش دەکا
دڵنیا «با» بە بنارە دوورەکاندا بۆ دەرمانی دڵی ئێمە دەگەڕێ...
➿
@Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
Kurdînûs
خەیاڵی عەشقی ڕووتە وا لە سەرما
بە ڕووتی بۆیە نیمە باکی سەرما
➿
@Kurdinus
«حەمدی»
Kurdînûs
0:22
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەوە نییە ماوەیەکە نیگام ناتگاتێ، لێم ونی
تۆ میوانی هەمیشەیی دەیان خەونی جوانی منی
➿
@Kurdinus
Kurdînûs
Homer Dizeyî (Maçî Xudayî)
@Kurdinus (709)
🎼
#شەوموزیک
(ژماره 709) بە دەنگی هۆمەر دزەیی.
➿
@Kurdinus
Kurdînûs
بـەشـی کـوردێکی زانـا لـەم وڵاتـە مـەیـنـەت و دەردە
ئەوەی نەتویست بڵێ ڕەببی بە دەردی کوردی زانا چێ
➿
@Kurdinus
«هێمن»
Kurdînûs
0:29
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ساڵەکەی ئەوساڵ بە ژەهریمار بێ
هەمووی بەقوربان ڕۆژێکی پار بێ
ئەرێ وەرە، شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە...
➿
@Kurdinus
Kurdînûs
جیهان هەنارێکە دڵتەنگ
به زەردەخەنەی تۆ دەم دەکاتەوە...
➿
@Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
Kurdînûs
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان، یارمەتیی هەوڵی چەندین ساڵەی کوردینووس بدەن بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی دایک
🌻