کۆمەڵیار|Komalyar

Канал
Логотип телеграм канала کۆمەڵیار|Komalyar
@komala1Продвигать
1,07 тыс.
подписчиков
دەنگورەنگی کۆمەڵە،کوردستان، بزوتنەوەی سوسیالیستی دنیا، ڕووداوەکانی ڕۆژی دنیا بڵاودەکاتەوە. تاریخ کومەلە، زندگی مبارزاتی و سوسیالیستی این جنبش، مسائل تاریخی و روز جامعە جهان منعکس میشود. پەیوەندی: @Aresz2017 https://t.center/joinchat/AAAAAEniatdoYc2N24tv0g
باسێکی سەرنجڕاکێشی ئیبراهیم عەلیپور لە سەر پێکهاتە و خەباتکاری خەڵکی ساینقەڵا و پەیوەندی خۆشی نێوان کوردان و تورکان و کوردە دژە کوردەکان(تیرەی چارداولو و کرمانج) و...

https://youtu.be/Kivoxk-thLg?si=qm3--TXkUPNpiQ7L

@Komala1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چرۆی ژینی دادە «چرۆ» گەلێک شەختە و وەیشوومەی دی، ژاکا و لەرزا، بەڵام گوڵی کرد و چرای ژینی گەشاندەوە.
پێش ئەوەی ئاواتە بەرزەکانی تەواو بێنە دی، وەک گوڵی باخی بەر زریان ناوەخت هەڵوەری و ئاوێتەی خاک بوو.

یادی خۆشەویستی دادە چرۆ مەحەمەدی، ژنە خۆش سیما و ئازیزەکەی بنەماڵەی خاڵە مینەشەم و سیسێر و کوردستان گەشاوە دەمێنێتەوە.

@Komala1
katyusha . Kurdi
soroodsorx
ڕێگای خەبات/کاتیوشا

جوان حاجۆ

@Komala1
بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە «ئەبوبەکر ئێسپەندی» ئازیز

کاک ئەبوبەکر ئێسپەندی لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی دێی «دووئاو» لە ناوچەی «نەغەدە» لە دایک بوو. ژیانی هەر لە سەرەتای منداڵییەوە تێکەڵ بە کار و ڕەنج و کوێرەوەری بوو. هێشتا تەمەنی منداڵی تێپەڕ نەکردبوو کە لەگەڵ زۆر ئەرک و سەختییەک ئاشنا بوو. ماوەیەک چوو بۆ کورەخانەکان بۆ کار و لەگەڵ ڕەنج و مەینەت و مافخوراوی کرێکاران ئاشنا بوو.
هاوڕێ ئەبوبەکر دەرد و ڕەنجی کرێکاران و زەحمەکێشانی لە نزیکەوە و بەکردەیی دەدیت و تێگەییشت کە کرێکاران هەموو شتێک لە ناو وڵات بەرهەم دەهێنن، بەڵام بۆخۆیان بێ بەشن. خشت ئەوان دەیبێژن، بەڵام خۆیان بێ ماڵن. کارخانەکان ئەوان دەیگەڕێنن، بەڵام خۆیان بێ بەشن. هەروەها ئەوەی دەدیت کە خەڵکی کوردستان گەلێک مافی لێ زەوت کراوە، ئەوەش سەرباری هەموو دەردانە. بۆ بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕا کە دژی ئەم زوڵم و بێدادییە هەڵگەڕێتەوە تێگەیشتبوو کە خەڵکی زەحمەتکێش و بندەست تەنیا بە تێکۆشان و خەباتی یەکگتروو دەتوانن بەر بە زاڵم بگرن و مافیان وەستێنن و بە ئامانجی خۆیان بگەن.
پێش شۆرشی ساڵی ۱۳٥۷، هاوڕێ ئەبوبەکر لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو. لە ئامانجی کۆمەڵە تێگەییشت و زانی کە ڕێگای خۆی دۆزیوەتەوە. لە کاتێکدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشی دڕندانەی بۆ سەر کوردستان دەست پێ کرد، کاک ئەبوبەکر زانی کە کاتی شۆڕش و وەستانەوە و فیداکارییە. گوندەکەی ماڵی هاوڕێ ئەبوبەکر واته "دووئاو" لەلایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بێجگه لە چەند ماڵێک، سەراپای سووتێندرا. لە کاتی پێشمەرگایەتیدا بەڕاستی نموونەیەک بوو لە فیداکاری و دلێرایەتی. کام کار و ئەرک دژوار بوو ئەو دەیگرتە ئستۆ و ئەنجامی دەدا. هیچی بۆ خۆی نەدەویست و هەرچی هەبوو لە ڕیگای شۆرش بۆ ئازادی و عەداڵەتدا بەختی کرد.

بەداخەوە  هاوڕێی خۆشەویست و پێشمەرگەی وشیاری کۆمەڵە، ڕۆژی ٨ی ڕەشەمەی ١٣٥٨ لە «شنۆ» بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی ئازیزی بەخت کرد.

* وێنەکە کاک سۆڵتان خوسرەوەی هێژا ناردوویەتی

ئەگەر زانیاری زیاترتان بوو، بۆم بنێرن زیادی دەکەین.

@Komala1
پەلی پێشمەرگە گوردانی 26ی سەقز. لە مەئموریەتی پارێزگاری لە ناوەندی کۆمەڵە لەسەر سنوور.
چەند پێشمەرگەیەکی ناوچەی سنەی لە ناودایە وەکوو: ( کاک عەبە هەجیجی، گیانبەختکردوو کەماڵ قوتبی، نەبی مەردانی، گیانبەختکردوو فەتحوڵڵا کەرەمی)
دانیشتووان لە دەستی ڕاستەوە نەفەری چوارەم ئەوی وا کڵاوی لەسەرە عەبدوڵڵا شەریفی(هەجیج)، حەبیەڵڵا قەساو و...

بەخۆشییەوە زۆربەیان لە ژیاندان.
گیانبەختکردووان:
حەسەن سەڵتەکەڵتو
فەرەیدوون تاهیری
مەحەمەد فەرداد
کەماڵ قوتبی( کاتێک بۆ چارەسەری دەنێردرێتە ئاڵمان هەر پاش دابەزین لە فرۆکەخانە بە هۆی قورسی ناسازیەکەی گیانی لەدەست دەدات).

ئەم بەشە لە زانیاری وێنەکە بە هاوکاری کۆمەڵێک ئازیز لە ژووری ڕاوێژ نووسراون

@Komala1
ایستادە از راست به چپ:
۱- حسین شبق در نروژ هستند
۲- فریده بانه همسر ناصر تورک که در المان هستند
٣- بایزید مهاباد که در سال ۱۳۶۶ اسلحه به زمین گذاشت  و با همسرش کە پیشمرگ بود به شهر رفتند و اکنون ۵ یا ۶ دختر و پسر دارند.
۴- حسین سیگاری  که در بمباران بوتی در ۲٥ اردیبهشت ۱۳۶۷ جان باخت.

نشسته:
۱- شهناز
۲- حمید صالحیان مشهور به احمد تورک، اهل اورمیه  مسئول سیاسی پل و عضو عدل البدل کمیته ناحیه مهاباد که اکنون در کانادا هستند.
۳- حامد مدرسی (حامد سور) که در بمباران بوتی جان باخت.

سپاس از همکاری کاک سمایل عجم عزیز
....

ئەم عەکسە پێدەچێ لە ئوردووگای بۆتێ پێش بۆمبارانی شیمایی مەقەڕەکانی کۆمەڵە لە تەرەف ڕژیمی بەعسی ئێراقەوە، چرکابێت.

https://t.center/komala1
ئەو وێنەیە ئی کاتی بە خاک سپاردنی کاک رەحیم بلوری و کاک خالید مینەپوورە. ئەو زێندوو یادانە لە ئاوائی حاجی ئاڵی کەند بە خاک سپێردران. لە وێنەکەدا دایکم، دادە رەخشندە بلوور و کەژالی خوشکم دەناسرێنەوە.

یونس بلووری
...

ئەو دوو هاوڕێیە لە پێکدادانێکی نیزامی لە شاری سەقز لەگەڵ هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی ۳۰.۹.۱۳٦۰ گیانیانبەخت کرد. دوو ڕۆژ دواتر بەخاک دەسپێردرێن.

@Komala1
مێژووی بزوتنەوە و شۆڕشێک لە سیماکاندا

وێنەکان زۆربەیان لە موکریان گیراون لە سەرەتایی ۱۳٦۰ تا ۱۳٦۷. وێنەگری زۆرینەیان تایبەتەن ڕەشوسپیەکان هاوڕێ محەمەد حەسەنخاڵی(سروش خانی)ە.

@Komala1
Telegram Center
Telegram Center
Канал