Смотреть в Telegram
▪️ شۆڕش، نیگەرانیی هاوبەشی سیاسەت داڕێژەرانی ئەمریکا و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا زیاتر لە دوو مانگی ماوە بۆ ڕادەستکردنی فەرمی دەسەڵات بە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ئەگەرەکان سەبارەت بە سیاسەتی ناوبراو بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی، بۆتە بابەتی گەرمی میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان. دام و دەزگا تەبلیغاتییەکانی هەردوولا بە ئاشکرا سووکایەتی بە شعوور و وشیاری ئینسان دەکەن. درۆ و ڕیاکاریی، مانۆڕ و فریو لەژێر ناوی "هەوڵی دیپلۆماتیک بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیرانەکان" دەرخواردی بیروڕای گشتی دەدرێت. لە ڕاستیدا هەموو لایەنەکان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن. هەموویان دەستی یەکتریان خوێندووەتەوە و خەریکی سەرقاڵکردنی ڕای گشتیین، بۆ ئەوەی لە پشت پەردەوە، ئەوەی کە بەپێویستی دەزانن، ئەگەر شەڕ بێت یان دانوستان، یان ئەگەر نە شەڕ بێت و نە دانوستان، هەرچییەک بێت، دوور لە چاوی خەڵک، ئامادەی بکەن. بەستەری سایت؛ https://ku.kolbarnews.com/141120241-2/
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Telegram Center
Telegram Center
Канал