Смотреть в Telegram
ئەگەر سێ چاوم هەبوایە سێهەمیانم هەر بۆ شیعر تەرخان ئەکرد! ئەگەر سێ دەستم هەبوایە سێهەمیانم ئەدا بە لەشی هەژاریی. ئەگەر سێ گوێچکەم هەبوایە سێهەمیانم پێشکەش ئەکرد بە مۆسیقا و گۆرانیی. ئەگەر سێ قاچم هەبوایە قاچێکیانم ئەدا بە ڕێگەی ئازادیی. بۆ دووەکانی تری لەش سێهەمەکانم لە نێوان چەند نەخۆشی شارەکەمدا دابەش ئەکرد! بەڵام ئەگەر دوو دڵم هەبوایە دیسان ئەمکردنەوە بە یەک بۆ ئەوەی "تۆ" دابەش نەبی! #شێرکۆ_بێکەس
Telegram Center
Telegram Center
Канал