خۆشەویستی یانی تۆ هەردەم دڵت دێوانە بێ
ئاشقی شەمعی ڕوخێ بێت و لە سۆی پەروانە بێ
ڕاز و ڕەمزی ئاشقی وایە ڪە شەیدا بێ دڵ و ،
بێ شەڕاب و بادە وێڵی ئەم ڪەژ و ڪێوانە بێ
خۆشەویستی یانی شانەی ڪەی پەرێشان زولفەڪەی
چاو لە چاوانی بڪەیت و دەس لەسەر ئەو شانە بێ
ڪاتێ ئاور بەردەداتە گیان و دڵ ئەو جوانییە ،
ئیدی ناترسی لە مردن گەر بەشت وێرانە بێ
ڕێگە گەر پڕ بێ لە هەوراز و نشێو و ڪەند و ڪۆسپ ،
هەر دەڕۆیی و بێ ئەوەی باڪت لە ئەو تۆفانە بێ
بۆنی عەتری بێ لەهەر شوێنێ بە دیدە و دڵ لە وێی
ڪوێر و ڪەڕ بی پێی دەگەی ئاشق دەبێ گیانانە بێ
#چنوور_ڕەشیدیخویندنه وه و میکس
#ئاکام_@GreenShadows6