Смотреть в Telegram
🔺هاوسەرۆکی دەمپارتی بۆ ئەردۆغان: چارەسەری پرسی کورد لە دەستی ئێوەدایە 🔻لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا تونجەر باکر هان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای راگەیاند، بەرپرسیاریەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بەکاربهێنێت. 🔹 لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا رۆژی 30-10-2024 تونجەر باکرهان باسی لە هەڵوێستی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد کرد و بە گرنگی وەسفکرد. سەبارەت بەو دەرفەتەی جارێکی دیکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد هاتووەتە پێشەوە باکرهان جەختیکردەوە کە کورد ئەم جارە تەنیا هیواداربوونیان ناوێت، بەڵکو چاوەڕێی هەنگاوی کردەیین. 🔹 ئەمە لەکاتێکدایە هەمان رۆژ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتاری کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتیدا گوتی: "ئەوەی بۆ تورکیا و داهاتووی رۆشنی گەلەکەمان پێویستە هەرگیز لە ئەنجامدانی سڵمان نەکردەوە و سڵ ناکەینەوە. ئەگەر خوا تەمەن و دەرفەت بدات، نیازمان هەیە ئەم پرسە لە رۆژەڤی وڵاتەکەمان بە تەواوی دەربهێنین و تاج بخەینە سەر 40 ساڵەی سیاسیمان کە بە خزمەتی گەل تێپەڕیوە." 🔹 هاوسەرۆکی دەم پارتی رووی دەمی کردە ئەردۆغان و گوتی: "بەرێز ئەردۆغان، ئێوە رووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی مێژوویین. ئێمە وەکو دەم پارتی، گوتەکانی ئەمڕۆتان لەبارەی چارەسەری پرسی کورد و ئاشتەوایی تورکیا بە گرنگ دەزانین. هەنگاونان بۆ ئاشتی وەکو سەرۆککۆمار، بەرپرسیاریەتیی ئێوەیە. ئێوە دەتوانن ئەو بەرپرسیاریەتییە هەڵبگرن". 🔹 هاوسەرۆکی دەم پارتی هەروەها داوای لە ئەردۆغان کرد، بەرپرسیاریەتی بۆ ئاشتی لە ئەستۆ بگرن و لە لاپەڕەیەکی جیاواز لە سەرۆککۆمارەکانی پێشوو، بۆ خۆیان تۆمار بکەن. 🔹 دەوڵەت باخچەلی رۆژی 22-10-2024 لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا داوای کرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان بچێتە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رابگەیێنێت و بەو جۆرەش شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کە زیاتر لە 40 ساڵە بەردەوامە کۆتایی پێ بێنێت. @Dengikurdistan
Telegram Center
Telegram Center
Канал