Смотреть в Telegram
🔺ئامارێکی مەترسیداری کۆچی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ هەندەران بڵاوکرایەوە 🔻سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ڕایگەیاند، تەنها لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا، لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. 🔹 ئەبوبەكر عەلی سەرۆكی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وتی: ئەڵمانیا لە ٢٢ی مانگ لە قۆناغی دووەمدا کاروانێکی دیکەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کردەوە، کە ژمارەیان ٣٦ هاوڵاتیی بوو کە بەشێك لەوانەش خێزاندار بوون و زۆربەیان خەڵکی دهۆک بوون و ئەوانی دیكەش خەڵکی شاری هەولێر و سلێمانی بوون. 🔹 هەروەها وتیشی: لە ئێستادا دۆخی پەنابەران لە خراپیدایە، تەواوی وڵاتانی ئەوروپا لە بەرنامەیاندایە بچنە ژێر باری ڕێکەوتننامەی وڵاتانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا، داوا لە گەنجانمان دەکەین ئەم کۆچە بەلێشاوە کە بووەتە دیاردە نەیکەنە تاکە بژاردەیەک بۆ گەشتنیان بە ئەوروپا و خۆیان نەخەنە بەردەم چارەنووسێک کە ئایا مافی پەنابەرێتیان پێدەدرێت یاخود نا. 🔹 ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و لە ناو ئەو ژمارەیەشدا پشکی شێر بەر دەڤەری پشدەر و بیتوێن کەوتوە، کە ژمارەیان هەزار و ٥٥٠ کەس بووە. @Dengikurdistan
Telegram Center
Telegram Center
Канал