Смотреть в Telegram
سەنا - بێدارانی شەو - Sana - Bedarany Shaw
قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو. خۆت نەخەیتە بەرشەپۆلی ئەشکی بێپایانی شەو. ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو. خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵبریندارانی شەو. نەک خوا ناکەردە گیرا، بێدوعای ناڵانی شەو. وێڵم و تاریکە دەورم، فەرشی ڕێگەم مەینەتە. بێکەسم، تەنیا دەناڵم، مەرگی خۆمم عەزرەتە. سازی ئاهەنگی شەوانم، سۆزی جەرگی لەت لەتە. یاوەر و یاری ئەنیسم ئاهـ و ئەشکی حەسرەتە ئافەرین ئەی بارەکەڵڵا، دیدەیی گریانی شەو. وا نەزانی دەستی غەم یادت لە دڵدا دەر دەکا. ئەشکی خوێنینم دەلیلە بۆ کەسێ باوەڕ نەکا. گیانەکەم بەو تیشکی چاوەی شەڕ لەگەڵ ئەختەر دەکا. دڵ دەبێتە قەترەیێ خوێن و لە دیدەم سەر دەکا. هەر کە ڕابورێ بەدڵما سوحبەتی جارانی شەو. هاودەمێ فەرمووی: لەبەرچی کردەوەت گریانە هەر تافی لاوێتیتە، لاوی، قەڵبەزەی سەیرانە هەر. من وتم سەیران و خۆشی پێشکەشی شادانە هەر. ئەشکی حەسرەت لازمی جەمعی سیابەختانە هەر. شەونمی سوبحە دەلیلی قەترەیەک گریانی شەو. هەوڵی زۆرم دا، لەداوی زوڵفی ئەو بێمروەتە. دەرچم و دوایی بهێنم بەم عەزاب و مەینەتە. پێی وتم: بێسودە هەوڵت، تاکوو ماوی جێگەتە. شیعر: ئەحمەد هەردی. دەنگ: سەنا بەرزەنجی.
Telegram Center
Telegram Center
Канал