Смотреть в Telegram
له خەرمانانێکی دەمەو پایزدا بوو ، لەو ساتە وەختانەی شنۆ هێدی هێدی بەرەو خەزان هەنگاوی دەنا. پایز هەموو بەیانیان له ڕۆژهەڵاتەوە دەگەڵ تیشکی خۆر مەلی شێعری مارفی له نێو لاپەڕەکانی سروەدا هەتاهەتایی دەکرد و پایزەیەکی بەلەزی دەچڕی. ئەوە پایزێک لە من نزیکە ئازیزان پایزێکی تا بڵێی زەرد ئەمن دەمکووت هۆ گەلی دە ئەوینداران دنیا بۆ وا خەمسارد و بێ بەزەیه کوا گەڕی دە شایی و ڕەشبەڵەکان؟؟ لە ئاسۆیەکی دوره دەست ڕا خەرمانان چاوی دە مێژوو بڕیبوو . پۆلێک ئەستێره له نێو گزینگی کازیوەی بەیانییەکی پڕ له ئاونگ تا دامێنی قەڵاتۆک و سێبەری باغی گێلاسان خزیبوونە خوار. ئەوان باوەشێکیان ڕووناکی پێبوو ، بۆ ئێوارەی ۲۲ی خەرمانان. ئەوان هەموویان هاتبوون ڕانک و چۆغەیەکی پڕ له ریحانە بکەنە  بەژنی شنۆ. لە وان ڕا دڵۆپ دڵۆپ شێعر و دەسک دەسک چیرۆک و باوەش باوەش ئەندێشە دەباری. ئێوارەیەکی مەیلەو مانەوە بوو ئێوارەی ۲۲ی خەرمانانی ۷۸ی هەتاوی. ئێوارەیەک بوو پڕ به ئاواتەکانی شنۆی دێرین. ئێوارەیک ، ئەوڕۆشی دەگەڵ بێ هەموو پێنج شەممۆیان بۆنی سێو و گێلاسی لێدێت و بەرۆکی شنۆ دادەگرێ. بەرز و پیرۆز بێ یادی ۲۵ ساڵەی دامەزرانی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنـــــۆ
Telegram Center
Telegram Center
Канал