𖤹𖤹آوَُاَُیَُ عَُشَُـــَق𖤹𖤹

Канал
Логотип телеграм канала 𖤹𖤹آوَُاَُیَُ عَُشَُـــَق𖤹𖤹
@avaye_eshgh4Продвигать
944
подписчика
18,2 тыс.
фото
320
видео
288
ссылок
از صدای سخن عشق ندیدم خوشتر یادگاری که در این گنبد دوار بماند حافظ شیرین سخن 💕💕💕
بە قەد هەموو
گەڵای دارستانی زاگڕۆس
خۆشم دەوێی!

سەیرە ئێستا
ئەمن لێرە و ئەتۆش لەوێی!

#ک_د_ئازاد

‎‌‎‌‌||⇶@avaye_eshgh4
جیهان
ئاگر دەیسووتێنێ
و من
بلێسەی چاوەکانت...

#ک_د_ئازاد


"
🍂🌺🍂
" تەمەن "

من پایزییم
جەنگەی شەختە و گەڵاڕێزان
ئەو،
هەڕەتی مانگی گوڵان!

بەڵام ڪاتێ
چاوم دەڪەوێ بە چاوی
دەچمەوە سەر دەمی لاوی!

#ک_د_ئازاد
🍂🌺🍂

سلاو بیانیتان باش
" ڕەش نووس "

لە چاوی تۆ دەچێ، بەختم، وەها ڕەش
لە شەوگاری ژیانم، شەوچرا ، ڕەش

وەکوو بولبول لە ناو پاییزی خەم دا
چریکەم دێ بەڵام گوڵ ئاشنا ڕەش

شەوێک ئاسوودە لای تۆ دانەنیشتم
مەخابن، عومری بێ عەیش و نەوا ڕەش

هەتاکوو سەر نییە شەوگاری دووری
بە تیشکی ڕووت قەسەم،ڕۆژگاری وا ڕەش

لە سایەی زوڵمە خاکم بۆتە سووتوو
بە فیکر و بیر و ڕیش و ڕوونما ڕەش

یەقین هەڵدێ لە ئاسۆ خۆری ئێمەش
ئیتر دەبڕێتەوە دەرد و بەڵا ڕەش

سڵاوی گەرمی ئازادی لە خەڵکێ
کە قەت نەفرۆشێ خاکی بۆ بەها ڕەش!

#ک_د_ئازاد


🍃❤️🍃