زاگرۆس

#شێرکۆ_بێکەس
Канал
Новости и СМИ
Политика
Социальные сети
Другое
ПерсидскийРеспублика КореяРеспублика Корея
Логотип телеграм канала زاگرۆس
@ZagrosmadnewsПродвигать
509
подписчиков
11,3 тыс.
фото
3,01 тыс.
видео
5,56 тыс.
ссылок
زاگروس کانالی جهت پشتیبانی از آزادی خواهان و اطلاع رسانی اخبارموثق هر چهارسوی کوردستان به خلق آخرین اخبار از چهار سوی کوردستان تحلیلی نوین از جنبش کوردستان✌️ @Zagrosmadnews
🔴 شەوباش!
🔸 من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی نیشتیمان پێی شەرمە
بیکاتە بەری خۆی منم!
🔸 ئەم مێژووە نێرە. ئەم نیشتیمانی سمێڵە
تەنها جارێ منی نەکردە بەر هەتاوێ،
بەر جۆگە ئاوێ، بەر شووشە گوڵاوێ.
ئەوانەی منیان لەبەرکرد: گسک بوون و مەنجەڵ بوون و تەنەکەی خۆڵ.
🔸 ئەوانەی منیان کردەبەر: بەژنی درێژی غەریبی و بەژنی تەنیای و ئازار بوون.ئەوانەی منی پێ بەخشین
🔸 هەر بێدەنگی و قفڵ و تێڵاو شریخەکانی قامچی و جل و بەرگی دەردەدار بوون. من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی ئاگای لە من نەبێ و گوێی لە هاواری من نەبێ،
گوێچکەی تەپی نیشتیمانە!.
🔴 ((من مێینەم! من سەراپا هەموو جەستەم لە گوناهو پرسیاری ڕووتی حەرام پێکهاتووە! لە یەکەم ڕۆژی بوونمەوە بەردی ڕەجم لە قوماتمەوە پێچراوە!))

#شێرکۆ_بێکەس

#ئێستا_کچێک_نیشتیمانمە

ڕۆحت شاد

زاگرۆس
@zagrosmadnews
Forwarded from اتچ بات
وەکوو نێرگز ساڵی جارێ
بەسەردانێ
ئەو دێتەوە
بە #زرێبار دا دێتەوە
خەونە و لەپڕ پەیدا ئەبێ
ئەگاتە جێ و ورد چاوێکمان پیا ئەگێڕێ.
لەو وەختەدا
ئێمە ئەڵێی دارستانی بنارین و
ئەویش لە لووتکەی سەر ئەچێ.

وەکوو ساڵانی ڕابوردوو
دیسانەوە ئێمە هەموو
وەک ڕەنگ و ڕوو
مۆرانەی ساڵ یەک یەک بەڕەی
پێستی خواردوین
گڵۆڵە بەنی قژیشی یەک یەک خواردوین
عومری خواردوین
تیاشماندایە
لە نێوانی دوو سەردان و
سێ سەردانی کاک #فوئاد دا
سەعاتی دڵی زەنگ ئەگرێ

وەک بورغوی کۆن بیری ئەسۆی
ئەبێ بە قەڵەمی زڕ و
لە حەرف و وشە دائەبڕێ
ئەبێ بە هەوری نەزۆک و
یەک دڵۆپ بارانی نابێ!
وەکوو کەفە ژیکلەی سەر ئاو
هەر ساتێکە و ئیتر ئەوسا بزر ئەبێ.

ساڵی جارێ ئەو دێتەوە
بەڵام ئەو کاتەی دێتەوە
چۆنمان دیبوو
هەر وەکوو خۆی
سەعاتی دڵی وەکوو خۆی
قەد و ڕەگی
پێست و بەرگی
هەر وەکوو خۆی
بیری، قژی، عومری، چاوی
دەنگی، ڕەنگی، سمێڵەکەی هەر وەکوو خۆی!

ساڵی جارێ ئەو دێتەوە
لە ناکاوێکدا.. دێتەوە
ئێمە هەموو، هەر هەموومان
شەپۆلمان و کەفە ژیکلەیش
بارانمان و شێرە کولـلەیش
هەر لە دوور ڕا بە سێبەریا بەدی ئەکەن ئەیناسنەوە.

بەڵام کاک "فوئاد" بە تەنها
ئەو.. بەتەنها
هەموو ساڵێ
لەسەرانسەری نەخشەدا
دوو تاقممان ئەبینێت و
دوو تاقممان ئەناسێت و
یەک یەک دەستیان ئەگووشێت و
لەگەڵیاندا ئەدوێ و ئەخوا و پێئەکەنێ و
ئەڕوات و..
ئەوانەی وەختی خۆی نەیدیبوون و ئیستە لێرەن
ئەوانەیشمان کە وەکوو ئەو
ماونەتەوە و هەر برووسکەی خێرای ڕێگەن!

#شێرکۆ_بێکەس

زاگرۆس✌️

@Zagrosmadnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM

#شێرکۆ_بێکەس

ئەم کاتەتان باش
من ناوم ناڕەزاییە.
لەدایکبووی شاری یاخیبوون و
گەڕەکی برسێتی و کۆڵانی کوێرەوەریم.
لێرە بە دواوە،
من سەر بە ھۆزی بێدەنگی نیم.
من ڕێبواری سەر ڕێ و بانی
ھەتا ھەتای چاوەڕوانی و
دروشمی بێ دەست و قاچ نیم.
لەمڕۆ بە دواوە
من ھاووڵاتیی خەریتەی
نیشتمانی دزراو نیم.
نیشتمانێ ھەموو جارێ،
یان پەنجەیێکی ئەفڕێنن
یان گوێچکەیەکی و
یان چاوێکی ون ئەکەن و
یان وشەیەکی زیندە بە چاڵ ئەکەن.
کەچی نە ھاوارێ ئەکات و
نە برینێکی ڕا ئەچڵەکێ...

🆔 @zagrosmadnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یەکەم سووڕەت لە باران نامە ئێمەدا لە ژنەوە دەست پێ ئەکات
#شێرکۆ_بێکەس

@zagrosmadnews
#دار

لە جوگرافیای ڕژێمی
ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیدا
دارو درەخت
دوای مشار و
بڕێنەوە و
کەرت کەرت کردن

هەتاکوو
ئەیشبن بە تەختە
هەر ئەژین و
هەر "بەر" ئەگرن
بەری... هێشوەکانی "سەر" و
بەری... لقەکانی مل و
بەری... قەدەکانی لاشە

بە تایبەت لە وەرزێکدا
وەختێ سێ سێ
ئەوەستن و
ئەبن بە داری سێدارە

#شێرکۆ_بێکەس

🆔 https://t.center/Zagrosmadnews
من لێرەدا لە دڵ تەنگی بەهارا

لە هاواری زامی قووڵی ئازارا

لە فرمێسکی چاوی دایکی کوردانا

لە سرودی کوردایەتی مەردانا

لە ناو کڵپەی شەو سووتێنی ئاگرا

لە شەقامی چۆڵ و هۆڵی ناو شارا

یان لە دەغڵی بۆمبا کێڵی جوتیارا

لە ڕووخساری بزڕکاوی مناڵا

یان لە پەڕەی هەڵقرچاوی هەواڵا

یان لە خوودەی ئاسنینی سەربازا

یان لە مۆڕەی چاوی دوژمن بەرازا

گشت گەلێکی سەر بەردە باز ئەبینم

هەموو دنیای ئازادی‌خواز ئەبینیم...

#شێرکۆ_بێکەس

13بانەمەڕ "2 May" ساڵڕۆژی لە دایک بوونی مامۆستا شێرکۆ بێکەس پیرۆز بێت

زاگرۆس✌️

🆔 https://t.center/Zagrosmadnews
خوا هەوێنی خەمی دنیای
کرد بە تۆپێ و
تۆپی دایە دەست ڕەشەبا
ڕەشەبایش دایە دەست زەریا
زەریایش بردی تا بەر قاچی دارستان و
دارستان بردی بۆ دەشت و
دەشتیش دایە دەست شاخەکان
لە دواییدا
شاخیش گوڕی لێبەستەوە و
بەرەو ئاسمان
یەک شەقی توندی تێهەڵدا و
بەرزبۆوە و.. خولایەوە و
ئەو وەختەی کەوتە خوارەوە
کە کوردستان گیرسایەوە!


#شێرکۆ_بێکەس

🆔 @Zagrosmadnews
من لە وڵاتی بێ وڵاتدا لەدایک بووم
لە دووکەڵدا چاوم پشکووت
لە دەست ڕێژدا گوێچکەکانم کرانەوە
بەدەم زریکەوە پێم گرت
هەرزەکاریم وەک ئاوی ترساو ئەڕۆیشت و
وەک گوڵێکی نادڵنیا شەوان ئەنووست.
ئەوەی یەکەمجار بەیانیان ئەیوت: ڕۆژباش
برسێتیی بوو
ئەوەی یەکەم جار شەوانیش ئەیوت شەوباش
ترس و بیم بوو..!

ـــــ
#شێرکۆ_بێکەس
#ئێستا_کچێک_نیشتمانمە "

🆔 @Zagrosmadnews
٭شه‌هید٭

شه‌هید نه‌مره‌ وه‌کوو شاخ
وه‌کوو به‌فر، وه‌کوو دره‌خت،
وه‌کوو به‌هار و گوڵه‌باخ.

شه‌هید ئاوه!‌
تینوێتی زه‌وی ئه‌شکێنێ.
په‌نجه‌ و ده‌سته‌
ئازاری خاک ڕائه‌ژه‌نێ.
سۆمای چاوه‌
کام دوا ڕۆژ دووره‌ ئه‌یبینێ.

شه‌هید باڵای
به‌قه‌د باڵای کوردستانه‌
دڵی ئازادی وبه‌یداخی
لووتکه‌ی هه‌ڵوێستی
ئینسانه.

#شێرکۆ_بێکەس


🆔 @Zagrosmadnews