#wiki #kobanê #rawêjîsm#کۆبانی یان
#کۆبانێ؛ «بە عەرەبی دەوڵەتی: عین العرب (کانی عەرەبان)» باژێرێکی کوردنشینە لە رۆژئاوای کوردستان لە دیوی چەپی ئاوی فورات، لە سەر تخووبی نێوان سوریا-تورکیا، ھاوسێی شارو دەشتی فرەوانی (سرووج)ـی ئورفایە. لە رووی ئیداریەوە ناحیەکە سەر بە پارێزگای حەلەبە و سەد وپەنجا کیلۆمەتر لێی دوورە. گوزەرانی زۆرینەی خەلکی کۆبانێ لە سەر چاندن و کشتکاریە. دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی سەرجەمیان کوردن. کەمینەیەکی عەرەبیش ھەن. پێشتر چەند ماڵە ئەرمەنی لێ بوو کە دواتر بەرەو حەلەب و ئەرمەنستان کۆچان. پێکھاتەی کوردان پێکھاتەیەکی عەشایەری وەرزێریە بریتیە لە دوو ھۆزی گەورە: "بەرازی" و "کێتکان" کە بۆ چەندان ھۆزو تیرەی بچووکتر دابەش دەبن.
@Rawezhism |
#ڕاوێژیسم #ناوی_کۆبانی؛ بە بۆچوونی خەلکەکەی لە وشەی کۆمپانییەوە ھاتووە چونکە لە ساڵانی ١٩١٠ تا ١٩٢٠ ئۆفیسی کۆمپانیایەکی ئەڵمانیی لێبوو کە پڕۆژەی ھێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر «بەرلین- بەغدا»ی جێبەجێ دەکرد. دەووبەری ئۆفیسەکە بە کرێکاری کۆمپانیاکە و خێزانەکانیان ئاوەدان بوویەوە کە زۆرینەیان کوردی ھەرێمەکە بوون، دواتر ناوەکە بە شێوەی کۆبانی مایەوە. دەوڵەتی عەرەبی سوریا ناوەکەی دواتر گۆڕی بۆ «عین العرب» بە واتای کانیی عەرەبان وەک زۆربەی ناوی گوندە کوردنشینەکان وەک سیاسەتێکی شۆفینیانەی پەیڕەوکراو بۆ داپڵۆسینی بوونی کورد و پێدانی پاشخانێکی عەرەبی بە جوغرافیای سووریا.
#کۆبانێ_ئەمڕۆ:
پاش رووداوەکانی سووریا کۆبانێ لە ١٩ تەمووزی ساڵی ٢٠١٢ەوە بەدەست شۆرشگێرانی کوردەوەیە، یەکێکە لە سێ کانتۆنەکانی خۆسەری رۆئاوای کوردستان کە لەلایەن
#پەیەدەوە راگەیەنراوە. ئێستا کۆبانێ سەنگەرێکی خۆراگری کوردانە دژ بە دیکتاتۆریەتی رژێم و دوژمنکاریکانی چەتە ئیسلامیە توندرۆیەکان. وهک داعش بهلام لهم کاتهدا
#پێشمهرگه له باشوری کودستانهوه چوونهته کۆبانی بۆ ئهوهی لهگهڵ شهرڤانهکاندا پێکهوه داعش له ناوو بهرن ناردنی هێزی پێشمهرگه بۆ کۆبانی میدیاکانی جیهانی ههژاند.
Me bişopînin:
@rawezhism