🔸ئەمڕۆ ٥ی ژۆئەن ساڵڕۆژی لەدایکبوونی شاعیری گەورەی ئیسپانی
#فیدیریکۆ_گارسیا_لۆرکا یە (١٨٩٨-١٩٣٦). ئەوبە یەکێک لەگەورەترین شاعیرەکانی سەدەی بیستەم دەژمێردرێت. لە غەرناتە لەدایک بووە و عاشقی شارەکەی و عاشقی ئازادی و شکۆی مرۆیی بووە. لۆرکا جیا لەوەی کە شاعیر بوو شانۆنووسێکی مەزن و نیگارکێش و هەروەها پیانۆژەن و گیتارژەنێکی کارامەش بوو.لە ساڵی ١٩١٦ ەوە دەستی بە نووسینی شیعر کرد و تا ئەو شەوەی لە شەڕی ناوخۆدا و لەسەر دەستی فاشیستە فرانکۆییەکان کوژرا، هەر شیعری چڕی و لەو تەمەنە کورتەیدا خاوەنی چەندان دیوانە شیعرە. ئەوە بوو لە مانگی ئۆگەستی ١٩٣٦ دا کە لە مەدریدەوە گەڕایەوە بۆ غەرناتە، کودەتاچییەکانی سەر بە جەنەراڵ فرانکۆ چوون و لە ماڵی هاوڕێیەکیدا کە شاعیر
#لویس_ڕۆزالیس بوو دەسگیریان کرد و پاشان بە تۆمەتی ئەوەی لایەنگری کۆمارییەکانە، شەوی ١٨ ی ئۆگەست بردیان بۆ شوێنێکی نزیک لە "ڤیزنار"ەوە و لەوێ گوللەبارانیان کرد.
🔸#ڕاوێژیسم #ژياننامه بەکوردی ئەدەبیاتی جیھانی بخوێنن:
@rawezhism @rawezhism