rawêjîsm | ڕاوێژیسم

#پێشمەرگە
Канал
Искусство и дизайн
Образование
Музыка
Книги
Курдский
Логотип телеграм канала rawêjîsm | ڕاوێژیسم
@RawezhismПродвигать
2,39 тыс.
подписчиков
1,28 тыс.
фото
577
видео
543
ссылки
ڕاوێژیسم پێگەیەکی سەربەخۆیە بۆ خزمەت بە ئەدەب و ھونەری کوردی. ▫️ Instagram.com/Rawezhism ▫️ Facebook.com/Rawezhism ▫️ Twitter.com/Rawezhism ▫️ YouTube.com/Rawezhism 📩 [email protected]
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پێشمەرگە - دڵشاد سەعید

"پێشمەرگە" یەکێک لە بەهێزترین بەرهەمەکانی مامۆستا "دڵشاد سەعید"ـە.

هونەرمەندانی بەشداربوو:
#شوان_پەروەر، #حەسەن_شەریف، #جەمشید، #خیرۆ_عەباس، #هانی_موجتەهیدی، #عەمار_ئەلکۆفی

مۆسیقا: #دڵشاد_سەعید
تێکست: #ئەدیب_چەلکی

"Pêşmerge" yek ji bihêztrîn berhemên mamoste "Dilşad Seîd"e.
Hunermendên beşdarbû:
#ŞivanPerwer, #HesenŞerîf, #Cemşîd, #XêroEbas, #Hanî, #AmarAlKofî

Têkst: #EdîbÇelkî
Muzîk: #DilşadSeîd

ژێرنووس و وەرگێڕان: #کارزان_سەنایی

#پێشمەرگە #ڕاوێژیسم #مۆسیقای_کوردی #کوردستانی_سەربەخۆ #کوردستان_آزاد

@rawezhism
دڵم‌تەنگو سەرم‌شێتو لەشم‌سەرد
کەدەردی‌کورد‌ بە‌بێ‌دەرمان ‌دەبینم
بەسەرهاتی گەلی‌کوردان لەمێژوو
چیرۆک و ئاگر و خەرمان دەبینم
بەحاڵی کورد و خاکی‌کوردەواری
دڵی هیوا وەها گریان دەبینم


#قانع

گەلی‌کوردستان بە درێژایی مێژوو نەهامەتی و کارەسات نەماوە کە نەیدیتبێ و نەیچێشتبێ، لێ تا ئێستاش لەسەر پێن و کۆڵیان نەداوە. کورد لە گشت‌چاخە مێژوویی وسیاسیەکان هاوخەمی گەلانی ژێردەست و دراوسێی بووە، لەپاڵ ئەوەی کە هیچ‌پشتگیر و دۆستێکی نەبووە ئەو هەردەم بە هەستێکی مرۆڤ‌دۆستانە دەستی ئاشتی و ئاوەدانی درێژ کردووە بۆ تەواوی‌جیهان. لەم چەن ساڵەی دواییدا گشت‌میدیاکان شاهیدی پاڵەوانی و خۆڕاگری گەلی‌کورد وەک #پێشمەرگە بوون کە چۆن بەرامبەر بە دڕەندەترین گرووپی تیڕۆریستی‌جیهان " #داعش " وەستان و بەھەژمارێکی ئێجگار زۆری قوربانی سەرنجام توانیان تێکی‌بشکێنن و مەترسی لەسەر وڵاتانانی دراوسێ‌ش هەڵگرن. ئەمما ئەمڕۆ و هەمیشە لە خۆی زیادتر کەس‌ هاوخەم و هاوکاری نییە. لە دوای تێپەربوونی یەک‌ڕۆژ بەسەر ئەو کارەساتەی کە لەناوچە کوردستانیەکان به‌گشتی، شاری #کرمانشان به‌تایبه‌تی ڕوویدا، ئێمە چاوەڕێ یارمەتی‌مرۆڤی و ئینسانین لە جیهان و وڵاتان. جیهان قەرزاری کوردە و ئێستاکە کورد پێویستی بە پشتگیری مادی و مەعنەوییە هەمووان پشتیان تێکردووە. جیهان قەرزاری خۆڕاگری کوردە و ئێستا کە ژنان و مناڵانی‌کورد لەژێر دیوارە ڕووخاوەکان چاوەڕێ دەستی هاوکارین میدیا و چآوەکان دەیبینن و لێی بێ‌دەنگن. دەیبینن و هەنگاوی ھاوکاری هەڵنادەن.
ــــــــــــــــــ
#بوومەلەرزە
#کرمانشا
#کوردستان
@Rawezhism | #ڕاوێژیسم